=KTML_Bold=چیرۆکەکە ئەمە بوو…=KTML_End=
شەوێکیان کاتژمێر (11 بوو)
ژمارەکی بەریتانیا بە واتس ئەپ تەلەفۆنی کرد..
وتی: من د. زوهێرم برای د. #کازم فاروق#. بەناوی خانەوادەکەمان پەیوەندیت پێوە دەکەین.
دەزانین تۆ دۆستایەتییەکی نزیکت لەگەڵ د.کازم نەبووە..
بەزۆر کەسمان لە هاوڕێکانی وتوە؛ ئامادەنین لەسەری هیچ بڵێن.. کازم لە دۆخێکی خراپدایە… دکتۆر 72 کاتژمێری بۆ داناوە ئەگەر لەم 72 کاتژمێرەدا نەمرێت… ئەگەری ژیانی بەهێزە…
متمانەمان بە بەباوەڕت هەیە و دەشزانین ناترسیت…
وردەکاری دۆسیەکەیان پێوتم.. لەوە نیگەران بوون: وتبویان: کوڕەکەیان ڕۆشتوەتە ئەوروپا و مووچەش وردەگرێت.
قەناعەتیان پێهێنام بۆ نەخۆشییەکەی.. دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی د.کازم لە #سلێمانی# دانیشتین (جارێک بەتەنیا و جارێک لەگەڵ کاک سۆران عومەر) … زۆر بەڵگە و نووسراویان.. پیشان داین…
من دەمزانی لەسەر ئەم دۆسیە تووشی حەملەیەکی بێ ویژدانانە دەبمەوە.. بەڵام لە ترسی ئەوەی بوختانم بۆ بکەن نەمتوانی چاو دابخەم…
خانەوادەیەکی بەڕێزی ئیمانداری کوڕەکەیان وەزعی خراپ بێت هانات بۆ بهێنن… ناتوانیت بڵێی: مافم نییە!
من تەنیا لەسەر زانی خێزانەکەی وتم: نەخۆشە… دەیان بوختان و پەلاماردان و بێ ویژدانیان کرد… بۆ!
گەشتە ئەوەی بڵێن: فرمێسکی دایکی سیناریۆیە! هەی بێ ویژدانینە!
ئێستا چی! [1]
#عەلی حەمە ساڵح#