لە یاسای بودجەی ئێراق، خەرجی و مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە دابین کرا کە پێکهاتووە لە 3 هەزار و 777 پێشمەرگە و پلەداری سەربازی.
لیوای 20 دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری ئێراق و بە ئامانجی درووستکردنی هێزێکی هاوبەش لەگەڵ دوو لیوای سوپای ئێراق بۆ ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی لە مەخمور و کەرکووک و دووز و خانەقین.
بەپێی پلانی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی وەزارەتی بەرگری ئێراق، کە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە هێزی هاوبەش بە پلەی یەکەم لە دەوروبەری کەرکووک جێگیر دەکرێت.
ماوەی پتر لە دوو ساڵە لیوای 20 پێکهێنراوە و مەشقی سەربازیان تەواوکردووە، بەڵام مووچەیان بۆ خەرجنەکراوە. ئەمەش لەژێر فشاری زۆری لایەنەکانی عەرەبی سوننە و تورکمان بووە. کە دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ کەرکووک.
درووستکردنی هێزی هاوبەش بە فشاری هێزەکانی هاوپەیمانان بوو لە سەردەمی کابینەی کازمی بڕیاری لەسەردرا. یەکێکە لە ڕاسپاردەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان تا هێزی هاوبەش ئاساییشی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بپارێزن. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 731 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!