کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,583
ۋېنۍ 105,118
کتېبۍ PDF 19,519
فایلی پەیوەڼیدار 97,787
ڤیدیۆ 1,415
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان کارەکتەری تیرۆری (خواناس)ن
کوردیپێدیا، داڎگا نېیەن، پەی پەیچۊری و بەرکۆتەی ڕاسییەکا، داتاکا ئاماڎە کەرۊ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان کارەکتەری تیرۆری (خواناس)ن

بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان کارەکتەری تیرۆری (خواناس)ن
بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان کارەکتەری تیرۆری (خواناس) ن!
#نیاز سەعید عەلی#
#24-06-2023#
$سەلەفیزم لەناکۆکی بۆ ناکۆکی$
سەلەفیزم سەرەتا ئیجتیهادێک بوو لەناو ئایینزای سووننەدا؛ دواتر بوو بە ڕێباز و بزووتنەوە، پاشان بووە سیستەم و قەوارە و ئایدیۆلۆژیای فەرمیی دەوڵەت لەسعودیە.
سعودیەکان بۆ خزمەتی سیاسەت و پێگە و بەرژەوەندییەکانیان لەدەرەوەی وڵات؛ بانگەوازی سەلەفیزمیان کردە ئایدیۆلۆژیایەکی فریادڕەس بۆ جیهانی ئیسلامی، ئەوە بوو لە ڕێگەی چەندین ئامراز و هۆکار و میکانیزمەوە، پەلیان پێهاویشت و بەجیهانی ئیسلامیدا بڵاویانکردەوە و بەرەوپێشیان برد، لەمڕووەوە لەلایەک سوودیان لەکێشە و ململانێی ئایینزایی و ئایدیۆلۆژی و سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی ناو جیهانی ئیسلامی وەرگرت، لەلایەکی تریش توانیان ناکۆکی و ململانێ ئقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بقۆزنەوە بۆ بڵاوکردنەوەی سەلەفیزم؛ لەنموونەی (جەنگی سارد) و ...هتد.
ئەم ڕێبازە لە دوای بڕینی قۆناغی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندن، لەنیوەی دووەمی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، لەبەر چەندین هۆکار؛ چیتر نەیتوانی بە تەبایی و بە یەکڕیزی، بە یەک میکانیزم و ئاڕاستە؛ درێژە بە کارکردنی خۆی بدات.
لەمسۆنگەیەوە لەسەر بابەتی بەیعەتدان بە یەکتری و چۆنییەتیی پێشەواییکردن و چۆنییەتیی کارکردن بۆ گەیشتن بە دواین ئامانجی ڕێبازەکە، هەروەها لەسەر مەسەلەی هەڵوێست وەرگرتن لەبەرانبەر کێشە و ڕووداو و گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لە جیهانی ئیسلامی؛ لەناو بانگەوازکارە سەلەفیستەکان بەگشتی و سعودیەکانیان بەتایبەتی؛ ناکۆکی و ململانێ و دژبەیەکی و نەگونجان و یەکتر ڕەتکردنەوە، زۆر بەتوندی لەنێوانیاندا سەریهەڵدا و بووە هۆی فرەبەرەکی و لێکترازان و لەیەکتر خوێندن، دەرەنجام ژمارەیەکی زۆری گرووپ و ڕێچکە و ئاڕاستەی کارکردنی جیاجیای لێکەوتەوە، لەناویاندا سەرهەڵدانی ئاڕاستەی کارکردنی سەلەفیزمی جیهادی.
$پاشاگەردانیی سەلەفیزم و دەرهاویشتەکانی$
سەلەفیزم بە هەموو ڕێچکە و گرووپ و دەستە و هێڵ و تاقمەکانییەوە، بە هەموو ئاڕاستەکانی کارکردنییەوە، لەهەر کوێیەکی جیهانی ئیسلامیدا بێت و لەژێر هەر ناوێکدا بێت؛ بە یەکێک لەو ئیجتیهادە ئاڵۆز و ناکۆک و پڕ لەکێشمەکێشانە لەقەڵەمئەدرێت؛ کە کەمترین کۆدەنگیی پسپۆران و فوقەهاکانی ئیسلامی لەسەرە.
لەئێستادا هەر یەکێک لەئەوان، تەنیا خودی خۆی بە شۆڕەسواری بەرزکەرەوەی بەیداخی ئیسلام ئەزانێت؛ ئەویش لەسەر بنەمای نەفرەتلێکردن و ڕەتکردنەوەی هەموو ئیجتیهاد و ڕێباز و گرووپەکانی تر، هاوتەریب لەگەڵ ڕەتکردنەوەی فەلسەفە و مەعریفە و کەلتوور و ئایدیۆلۆژیا ئایینی و نا ئایینیەکانی تر و تاوانبارکردنیان و پۆلێنکردنی تاوانەکانیان، بەگوێرەی دەق و بنەما نەگۆرەکانی سەلەفیزم و حوکمدان لەسەریان؛ بەپێوەری فەتوا ڕەهایی و یەکلاکەرەوەکان؛ وەکوو (بێ باوەڕ - کافر) ، یان وەکوو (هەڵگەڕاوە لەئیسلام - مورتەد) ، یان وەکوو ڕەتکەرەوەی یەکتاپەرستی و درووستکەری هاوبەش بۆ خودا - موشریک) ، یان وەکوو (لادەر و سەرلێشیواو و گوومڕا و بیدعەچی) و ...هتد.
هەر یەکێک لەگرووپ و تاقم و ئاڕاستەکانی کارکردنی ڕەوتی سەلەفیزم، کۆشش و هەوڵی زۆر ئەدا و گووشاری جۆراوجۆر ئەگرێتبەر؛ بۆ سەپاندنی ئیجتیهادە ئایدیۆلۆژیەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا.
سەلەفیزم چ لەڕووی ئایدیۆلۆژی، چ لەڕووی ئەزموونی پراکتیکیی مێژوویی، لەساتەوەختی سەرهەڵدانییەوە لەناوەڕاستی سەدەی هەژدە تا ئێستا؛ بە بەردەوامی و بە بێ سازش و بەبێ بەخۆداچوونەوە؛ هەرگیز ئامادەیی تیا نەبووە، دید و بۆچوونی جیاواز و ناکۆک پەسەند بکات، بەڵکوو بوونی فرەیی و ئازادی کارکردن و پێکەوە گونجانی ئاشتیانەی بیروباوەڕە ئایینی و نا ئایینیەکانی ڕەتکردۆتەوە؛ بە جۆرێک ئەم ڕەتکردنەوەیە نەک هەر لەنێوان ئایینزا و ڕێباز و گرووپ و تاقمە ئایینیە جۆراوجۆرەکانی ناو ئایینی ئیسلامدا پەیرەوکراوە، نەک هەر لەنێوان ئیجتیهادەکانی ناو چوارچێوەی ئایینزای سووننەشدا جێبەجیکراوە، بگرە لەناو ڕێبازی سەلەفیزم خۆشیدا پەیرەوکراوە؛ چ لەنێوان ئاڕاستە سەرەکییەکان، چ لەناو گرووپ و هێڵ و ڕێچکەکانی ناو خودی ئاڕاستە سەرەکییەکانی سەلەفیزمیش.
لەمڕوانگەیەوە هەموویان دژی یەکترین و یەکتری ڕەتئەکەنەوە، ناو و ناتۆرە و تۆمەتی ناشرین ئەخەنە پاڵ یەکتری، بەشێک لەکۆشش و بانگەوازەکەشیان تەرخان ئەکەن؛ بۆ ململانێ و ڕکابەری و سڕینەوەی یەکتر.
$سەلەفیزمی جیهادی وەکوو بزوێنەرێک بۆ تیرۆر لە کوردستان$
لەسایەی تەشەنەسەندنی ڕەوتی سەلەفیزم بەگشتی و ڕێبازی سەلەفیزمی جیهادی بەتایبەتی؛ هەرێمی کوردستانیش وەکوو چەندین ناوچەی تری جیهانی ئیسلامی، کەوتۆتە بەردەمی هەڕەشە و مەترسییەکانی تەشەنەسەندنی دیاردەی تیرۆر و ڕەفتاری هانابردن بۆ هەڕەشە و تۆقاندن و بەکارهێنانی زەبروزەنگ و توندوتیژی؛ بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی بیروباوەڕە ئایینی و نا ئایینیە ناکۆک و جیاوازەکان، ئەویش بەهۆی بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەمەلا و بانگەوازکاری توندڕەو و دەمارگیری سەر بە ڕێبازی سەلەفیزمی جیهادی؛ کە بە وتارە ئاگرینی و فەتوا و لێدوانە توند و شەڕەنگێزەکانیان؛ ئایینی ئیسلامیان لەچوارچێوەی هەر دوو بنەمای (بەکافرکردن - تەکفیر) و (جیهادکردن - فیقهی خوێن) دا، قەتیس و چڕکردۆتەوە.
ئەم مەلا و بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیانە، بە پلەی یەکەم و بە قۆستنەوەی دیاردەی بووژانەوەی ئایینی و هەوڵدان بۆ سواربوونی شەپۆلی ئەو دیاردەیە و جڵەوکردنی؛ کار لەسەر توێژی گەنج و لاوی سادە و ڕەشۆک و ئایینپەروەر ئەکەن؛ ئەو گەنج و لاوانەی کە ئاستی تێگەیشتن و زانیاری و هۆشیاری و لێکدانەوەی ئایینیان لاوازە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستیان بە مەلا و بانگەوازکار هەیە، بۆ جۆشدان و ڕێنوێنیکردن و ئاڕاستەکردن؛ بۆ چۆنییەتیی تێگەیشتن لەئیسلام و ئامانجەکانی و چۆنییەتیی بەجێهێنانی ئەرکە ئایینیەکان؛ ئەویش لە ڕێگەی ئەدەبیات و بڵاوکراوەکان، فەتوا، وتار، پەیام، وانەی ئایینیی ناو مزگەوتەکان، وانە و کۆبوونەوە و ڕێنمایی و فەرمان و فەتوای ناو گرووپ و ژوورەکانی چاتی سۆشیال میدیا.
مەلا و بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان، کار بۆ درووستکردنی ڕقێکی ئایینیی پیرۆز و بەدوژمن ڕووانینی ئەوانی تر و چاندنی تۆوی ویستی خوێنڕشتن، لەناو ناخ و دەروون و ڕەفتاری هەواداران و شوێنکەوتەکانیاندا ئەکەن، لەمڕووەوە مێشکیان کۆنتڕۆڵ ئەکەن و دایئەشۆرن و سەرلەنوێ ئەپدەیتیان ئەکەنەوە، بەو جۆرەی کە هۆنینەوەی پاساو و لێکدانەوە و بیانووەکان، ببنە هۆکار و پاڵنەری سەرەکی؛ بۆ بڕوابوون بە هەردوو چەمکی (بەکافرکردن) و (جیهادکردن) و درووستبوونی ویستێکی بەهێز، بۆ جیهادکردن بەسەر ناکۆک و دژەکاندا، لەپێش هەموویانەوە ڕەواییدان بە خوێنڕشتنی سیکۆلاریستەکان، دواتر تیرۆری فکری و جەستەیی ئەوانەی کە باوەڕیان بە جیاکردنەوەی ئایین و سیاسەت هەیە؛ هەروەها ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئیجتیهاد و تێزی ئەوان نییە و ڕەتی ئەکەنەوە، یان تیرۆری کەسانی ئازادیخواز و مەدەنی، ژنان، نووسەران، ڕووناکبیران و هونەرمەندان و ...هتد.
$زەمینەی لەبار بۆ سەلەفیستە جیهادیەکان$
مەلا و بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان؛ سوودیان لە چەندین زەمینە و هۆکار و ئاسانکاری و پاڵنەر وەرگرتووە؛ تاکوو لەسایەیدا برەو بە بانگەوازکردن و کارکردن بۆ ڕێبازەکەیان بدەن و بەخێرایی و بە ئاسانی و بە بێ کۆسپ و گرفت؛ پەیام و دیدگا و ئەدەبیاتی ئایدیۆلۆژیاکەیان بڵاوبکەنەوە، هەر لەچاوپۆشیی فەرمانگەکانی ئەوقاف و یەکێتیی زانایانی ئیسلامییەوە، بۆ لێنەپرسینەوە و بەدوادانەچوونی فەرمانگەی داواکاریی گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، بۆ بێدەنگیی دامودەزگاکانی ئاساییش و پۆلیس، بۆ خەمساردی و بێباکیی پارت و ڕێکخراوە سیکۆلاریستەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، تا قۆستنەوەی ئازادیی ڕەهای بێ سنووری ناو میدیا و سۆشیال میدیا و قۆستنەوەی خوێندنگەکان و مزگەوت و ناوەندە ئایینیەکانی تر و بۆنە کۆمەڵایەتی و ئایینیەکان و ...هتد.
کۆمەڵگەی موسوڵمانی ئێمە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق؛ لەلایەک بەهۆی چەندین زەمینە و هۆکار و پاڵنەری جیاجیای سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ئابووری و کەلتووری و سایکۆلۆژی، هوەوەها لەلایەکی تر بەهۆی ڕۆڵ و کاریگەریی میدیا و سۆشیال میدیای ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و ئاڕاستەی سەلەفیزمی تەقلیدیی بانگەوازکاری و ئاڕاستەی سەلەفیزمی جیهادی و کار و چالاکییەکانیان لە مزگەوتەکاندا؛ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دیاردەیەکی ڕێکخراو و بەرنامەڕێژکراو و ئاڕاستەکراو؛ بە ناوی (بووژانەوەی ئایینی، یان بێداربوونەوەی ئایینی) .
$پاڵنان و بەڕێکردنی گەنج و لاو بۆ تیرۆر$
گەنج و لاوە ئایینپەروەرەکان؛ بەشێکی بەرچاو لەبنکەی جەماوەریی دیاردەی (بووژانەوەی ئایینی، یان بێداربوونەوەی ئایینی) پێکئەهێنن، لەناو ئەو گەنج و لاوانەدا، ڕێژەیەک هەیە لەسەر بنەمای دەمارگیری ئایینی، بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە؛ ئامادەیی و پابەندی و گوێڕایەڵی و ملکەچیی کوێرانەی تیایە، بۆ جێبەجێکردنی هەر فەتوا، یان ڕێنماییەکی مەلا و بانگەوازکارە سەلەفیستە جیهادیەکان؛ ئەگەر بە ڕاستەوخۆ، یان بە ناڕاستەوخۆ بێت، یان ئەگەر بەرهەمی پەروەردە ئایینیەکەی بێت؛ لەسەر دەستی ئەو بانگخوازە.
بە لەبەرچاوگرتنی چەندین خەسڵەتی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیی توێژی گەنج و لاو، لەڕووی زوو خرۆشان و بەرزی ڕادەی دەمارگیریی ئایینی لەمێشک و ناخ و دەروونیاندا، هاوکات ئامادەیی دەروونی و فیزیکی بەشێک لەگەنج و لاوەکان، بۆ بەرجەستەکردنی هێز لەپێناوی بیروباوەڕە ئایینیەکەیاندا، مەلا توندڕەو و بانگەوازکارە سەلەفیستەکان؛ بە پاساوی پێویستێتیی بەرگریکردن لەشکۆی ئیسلام، هانی ئەو گەنج و لاوە خوێنگەرمانە ئەدەن، بۆ ئەنجامدانی کاری توندوتیژی و تیرۆر، لە دژی لایەن و کەسە ناکۆک و نەیارەکان؛ کە لەناخ و مێشکیاندا، لەڕیگەی پەروەردە ئایینیەکەوە؛ بە دوژمنی ئیسلام و خودا وێنا کراون.
ئیتر لێرە بەدواوە تیرۆر لەناو مێشک و دەروون و ناخدا، دێتە بەرهەم و ئەبێتە زادەی بیروباوەڕ؛ بیروباوەڕەکەش ئەبێتە پاڵنەر، بۆ درووستکردنی ڕەفتارێکی دوژمنکارانە لە دژی ناکۆک و دژ بەیەکەکان، بەرەو حەڵاڵکردنی خوێنڕشتنیان و تیرۆرکردنیان؛ بە پاساوی ڕاپەراندنی ئەرکێکی شەرعی ئیسلامیی پیرۆز![1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 494 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 5
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: چەمچەماڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: گەنجۍ
کتېب - کوڵەباس: تیرۆریزم
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( کاکۆ پیران )یۆ جە: 26-06-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( ئاراس ئیلنجاغی ) چە: 26-06-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هومام تاهیر )یۆ جە:31-07-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 494 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.117 KB 26-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,583
ۋېنۍ 105,118
کتېبۍ PDF 19,519
فایلی پەیوەڼیدار 97,787
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (3)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (2)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی کوڵەباس - جۊرو بەڵگەنامەی - زۋانی یەکەم کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - پاۋە (هۆرامان) کوڵەباس - شار و شارەکڵۍ - بېیارۍ (هۆرامان) کوڵەباس - کتېب - کوڵەباس - ڕامیاری، جیۆپۆلیتیک و پەیۋەڼی مېیاندۆڵەتیی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.328 چرکە(چرکۍ)!