نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان شکستیان هێنا لە ڕازیکردنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان.
لە کۆبوونەوەى دوو هەفتەى ڕابردووى، #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جنین بلاسخارست، نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق نەیانتوانى قەناعەت بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق بهێنن بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە ئەمساڵدا.
بلاسخارت لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازى ئەوەى کردووە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق لە ئەمساڵدا دوابخرێت لە بڕى ئەوە کۆمیسیۆن هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان ئەنجامبدات. بەو پێیەى بە ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاکان هیج جۆرە بۆشاییەکى یاسایى و دەستوورى درووست نابێت، بەڵام بە نەبوونى پەڕڵەمانى کوردستان بۆشایى یاسایى و دەستوورى درووست دەبێت.
نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى هێنا لەوەى کۆمیسیۆن ڕازى بکات، چونکە ڕۆژێک دواى کۆبوونەوەکەى #هەولێر# لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى ئێراق سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق داواى کردبوو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کۆتایى ئەمساڵ و لە 18ى 12ی 2023 ئەنجامبدرێت. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 409 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!