کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,379
ۋېنۍ 105,273
کتېبۍ PDF 19,573
فایلی پەیوەڼیدار 98,226
ڤیدیۆ 1,414
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی ک...
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەران...
چینم وەها دیت!
کوردیپێدیا، (مافو دەسیاۋای بە زانیاری گرڎینەیی) پەی گرڎ کەسېۋی کورڎی دەسەبەر کەرۊ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چینم وەها دیت!

چینم وەها دیت!
ناونیشانی بابەت: چینم وەها دیت! ‌
ئامادەکردن: #کارۆخ خۆشناو#

لە میانەی بەشداربوونم لە خولێکی یەک مانگەی (چڕ و پڕ)لەسەر بانگهێشتی حکومەتی چین و بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی هەرێم لە ژێر ناونیشانی حکومەتی دیجیتاڵی (Government Digitalization). لە ماوەی مانگێکدا سەردانی سێ شاری گەورەمان کرد کە بریتی بوون لە شارەکانی (شەنگهای و هانژۆ و چینداو) بۆیە بە پێوستم زانی چەند راستیەک لەگەڵ خوێنەراندا بەش بکەم کە بەشێکی بچووکن لە دیمەنە گەورەکەی چین کە من بۆ خۆم پێشتر وەک پێویست ئاگاداریان نەبووم:
1- خەڵکی وڵاتی چین کە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە ملیارێک و چوارسەد ملیۆن کەس، خاوەنی شارستانیەتێکی دێرینی زیاتر لە پێنج هەزار ساڵن، زۆر میوان دۆستن و هەروەها زۆریش شانازی بە مێژوو و ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەیان دەکەن.
2- چین لەڕووی نێودەوڵەتیەوە پێگەیەکی ستراتیژی و گرنگی هەیە، چونکە یەکێکە لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش و و مافی بەکارهێنانی ڤیتۆی هەیە.
3- چین لە ڕووی سەربازیشەوە یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکان و خاوەنی چەکی ئەتۆمە و هەروەها خاوەنی هێزێکی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی زۆر پێشکەوتوون.
4- گەشتەکەم لە سەرەتای مانگی شەشدا ئەنجامدا، بەگوێرەی ساڵنامەی چینی 22ی حوزەیرانی 2023 ڤیستیڤاڵی ئەزیا (Dragon) دەستی پێکرد، عەزیای باڵدار کە بەعەڕەبی پێی دەگوترێت (تنین)لای چینیەکان داستانێکی پیرۆزی هەیەو دەتوانێت بەئاسماندا بفڕێت و لەناو دەریادا مەلە بکات و لە وشکانیشدا بژیێت، (Dragon) لای چینیەکان سومبولی خێرە و ساڵانە ڤیستیڤاڵی بۆ دەکەن.
5- چین پەندو عیبرەتی لە ڕووخانی یەکیەتی سۆڤیەت وەرگرت، کە هۆکارە سەرەکیەکەی لاوازی ئابووری بوو، بۆیە چین کرانەوەیەکی بێ وێنەی لە بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژی و بازرگانیدا ئەنجامداوە.
6- حکومەتی چین لە ماوەی (30 بۆ 40) ساڵی ڕابردوو (بەمانای وشە) شۆڕشێکی گەورەی ئەنجام داوە لە سێکتەرەکانی (ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشت و گوزار، واتە شۆڕشیکی سەرخان و ژێرخانی ئەنجامداوە بە هەموو جۆرەکانیەوە).
7- بەهۆی ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و سەرقاڵبوونی ئەمەریکا بە شەڕی تیرۆر، دەرفەتێکی زێڕین بۆ چین هەڵکەوت تاکو لە بوارە جۆراوجۆراکاندا پێشکەوتنی خێرا بەخۆیەوە ببینێت، بۆیە کاتێک ئیدارەی ئۆباما خەبەری بوویەوە و بڕیاریدا ستراتیژیەتێکی خێرا دابڕێژیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی چین، بەڵام وەک عەڕەب گوتەنەی (بعد فوات الآوان).
8- ئەو کاتەی قوتابی ماستەر بووم لەئەمریکا لەنێوان ساڵەکانی (2012تاکو2016) پرسیارێکم لا دروست بوو، ئەوەیش ئەمە بوو: بۆچی ئەمریکا لە چین دەترسێت و زۆر حیسابی بۆ دەکات، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، ئەم سەفەرە بۆ من دەرفەتێکی زێڕین بوو، چونکە بە شێوەیەکی کرداری وڵاتی چینم بینی و دیقەتم دا لە پیشکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکەیان و بۆم ڕوون بوویەوە کەوا ئەگەر چینیەکان چاویشیان بچوک بێت، بەڵام خاوەن ئەقڵێکی گەورە و دونیابینیەکی فراوانن، بۆیە ئەمریکا حەقیەتی لە چین بترسێت.
9- ئەوەی ناچێتە ئەقڵەوە ئەو پێشکەوتنە خێرایەیە کە وڵاتی چینی کردووەتە ئەزیایەک (Dragon) کە خەوی ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکای بەتایبەتی زڕاندووە.
10- ئەوکاتەی کە جیهانی ڕۆژئاوا هێشتا بەتەواوەتی ئاشنا نەبووبوون بە (5G) بەڵام چین دەمێک بوو بیری لە (6G) کردبۆوە.
11- لە سەرەتادا چین بۆ بونیاتنانی ژێرخانێکی تەکنەلۆژی تایبەت بەخۆیان، سودێکی زۆریان لە تەکنەلۆژیای ئەمریکا وەرگرت، بەڵام لە دوای ساڵی 2010 وە ژێرخانێکی تەکنەلۆژی تایبەت بەخۆیان دامەزراند و پشتیان بە خۆیان بەست و بەشێوەیەکی تەواو سەربەخۆیانە بەرهەم هێنان لەم سێکتەرە گرنگەدا دەکەن، بۆیە هەرکاتێک دەگەیتە سنورە وشکانی و ئاسمانی و ئاویەکانی چین، هیچ جۆرە ئەپێکی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی کارناکات وەک (یوتیوب و فەیسبووک و ڤایبەر و وەتس ئەپ و مێنسجەر و ….هتد) بەڵکو ئەمانە تەنها لەڕێگای (VPN)ەوە کاردەکەن، چونکە چین بۆ هەموو ئەم بابەتانەی سەرەوە ئەپی تایبەت بە خۆیان هەیە.
12– داهاتی وڵاتانی چین بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی دەبەستێت، بەجۆرێک ناویان ناوە پتڕۆڵی دیجیتاڵی (البترول الرقمي) واتە ئەگەر هەندێک وڵات پشت بە نەوتی ببەستن (کە ڕۆژێک دادێت تەواو دەبێت) ئەوا چین توانیویەتی لە ڕێگای تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی داهاتێکی (هاوشێوەی فرۆشتنی نەوت و بگرە زیاتریش)ی دەست بکەوێت.
13- دوای بینینی پێشکەتنە سەرسوڕهێنەرەکانی چین، پێموایە لە ماوەی (5 بۆ 10) ساڵی داهاتوو چین پێش ئەمریکا دەکەوێتەوە لە بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژی و بازرگانی و…هتد.
14- خەڵکی چین لە ڕووی ڕۆحی و تەندروستیشەوە ساغڵەمن و گرنگی بە وەرزشی یۆگا دەدەن و هەموو جۆرە خواردنێکیش دەخۆن، ئەوان قسەیەکیان هەیە و دەڵێن: “هەرچی بە ئاسماندا بفڕێت جگە لە فڕۆکە دەیخۆین، هەرچی بەسەر زەویشدا بڕوات جگە لە ئۆتۆمبێل دەیخۆین، هەرچی لەناو دەریاشدا بێت جگە لە کەشتی دەیخۆین.
15- لەگەڵ ئەوەی کەوا سیستەمی سیاسی چین تاک حیزبیە، بەڵام خەڵکی چین توانیویانە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سیستەمەکەدا هەڵبکەن و سیاسەتیان بۆ سیاسیەکان جێهێشتووە و هاوشێوەی شانەی مێش هەنگوین ڕۆژانە خەریکی کارن، بە مانایەکی تر، ئەگەرچی وڵاتی چین بە پێوەرەکانی دیموکراسی، وڵاتێکی دیموکراسی نییە، بەڵام لەو وڵاتەدا لە ئاستی حزبی کومۆنیست و لە ئاستی حکومیشدا، لە گوندەکانەوە بگرە تاکو شارۆچکە و شارە گەورەکان، باشترین کەسەکان دادەنێن بۆ بەڕێوەبردنی حزب و حکومەت و بەتەواوەتیش کار بە پرنسیپی (کەسی شیاو لە شوێنی شیاو)دەکەن، هەر بۆیە توانیویانە ئەو پێشکەوتنە مەزنە بەدەست بهێنن.
16- ئەگەرچی سیستەمی چین ئیشتیراکی و هەڕەمیە و سەرۆکی چین لە لوتکەی هەڕەمەکە دایە، بەڵام هەستم بە هەبوونی وێنەی سەرۆکی چین لە شوێنە گشتی و تایبەتیەکان نەکرد، تەنها لە هەندێک نمایشی تایبەتدا نەبێت، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی چین خزمەتێکی گەورەی بە خەڵک کردووە و زۆربەی پێداویستیەکانی ژیانی بۆ دابنین کردوون.
17- لەم گەشتەمدا کە تایبەت بوو بەو وڵاتانەی کەوتوونەتە سەر ڕێگای ئاوریشمی یان وڵاتانی پشتێنە و ڕێگا (Road and Belt Initiative) حکومەتی چین توانیان بە شێوەیەکی نایاب لۆبی بۆ خۆیان بکەن، لە ڕێگای نمایشکردنی پێشکەوەتنە جۆراوجۆرەکانیان لە هەرسێ ئاستی (ووشکانی و دەریا و ئاسمان).
18- چینیەکان قسەیەکیان هەیە و دەڵێن: “If you want to be Wealth, Get the Road built first” ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، سەرەتا ڕێگاوبان بوونیات بنێ! چینیش دەیەوێت لەسەر ئاستی جیهان دەوڵەمەندترین بێت بۆیە پشتێنە و ڕێگا (Road and Belt) بونیات دەنێت.
19- خەڵکی چین پشوو درێژن و دەیانەوێت لە ڕێگای هێزی نەرمەوە شوێن پێی خۆیان لە جیهاندا بکەنەوە و شوێن دەستیان بەجێ بهێڵن، دروشمیان بریتیە لە دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی و بەکارهێنانی هێزی ڕەق، لەم چواچێوەیەدا میانەڕەوی و نێوەند بوون (الوسطیة)یان کردۆتە دروشمی خۆیان.
20- ئەگەرچی لە ڕووی کاتەوە چین تەنها پێنج کاژێر لەپێش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بەڵام پێموایە لەڕووی پیشەسازی تەکنەلۆژیاوە دەیان ساڵ لە پێشترن.
21- ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە کەوا جیهان بەرەو فرەجەمسەری هەنگاو دەنێت و ئاماژەکانی بە جەمسەربوونی وڵاتی چینیش وەک ڕۆژی ڕووناک دەرکەوتوون، پێموایە ئەم ڕاستیەش زوو یان درەنگ قبوڵ دەکرێت لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە، وەک هێنری کیسینجەر دەڵێت: “ئەگەرچی هەردوولا (ئەمریکا و چین) خۆیان قەناعەت پێکردووە کە ئەوی دیکە نوێنەرایەتی مەترسییەکی (ستراتیژی دەکات)، بەڵام ئەمریکا و چین دەبێ فێربن پێکەوە بژین و کەمتر لە (دە) ساڵ دەرفەتیان هەیە”.
22- گرنگە ئێمەی کورد لە سەر ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتیەکاندا هاوسەنگی ڕابگرین و لە پێناو سود وەرگرتن لە ئەزموونی هەموو لایەنەکان و لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنە ناوچەویی و نێودەوڵەتیەکاندا بکەین. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 285 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-07-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 26-06-2023 (1 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: گەشتنامە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 06-07-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 06-07-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:06-07-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 285 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
تاویایۆ پەی مەنەیۆ
کوڵەباس
تەختو بەڵقیسۍ و تەختە قەرەچی و تەختۆ چېڕا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
03-12-2022
ئاکۆ مارانی
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
14-12-2023
ئەسعەد ڕەشید
هۊرگېڵنی کورڎی-هۆرامی پەی کورڎی-سۆرانی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
15-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
18-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئاسکێوە دلیٛو تەویلەو هەرانە (1)
تۊماری تازە
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
22-06-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 520,379
ۋېنۍ 105,273
کتېبۍ PDF 19,573
فایلی پەیوەڼیدار 98,226
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
کوڵەباس
ئەئسیروو ئەرېنی و نەرېنی کەسی ساحێبکاریزما سەرو شۆڕش یان حەرەکەو ئازادیوازی گەلیەوە
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کوڵەباس
تاویایۆ پەی مەنەیۆ
کوڵەباس
تەختو بەڵقیسۍ و تەختە قەرەچی و تەختۆ چېڕا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
سەفوەت
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
نەبۊ خاڵانەو قەڎییمیا (2)
کوڵەباس
دژو گۊشەگیری، کۊشایی مېیاڼەتەوەیی پەنەوازا
ژیواینامە
عەباسی کەمەندی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 7.657 چرکە(چرکۍ)!