خەو نامینێ لە کن بچووکان، حەیا نامینێ لە کن بووکان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خەو نامینێ لە کن بچووکان، حەیا نامینێ لە کن بووکان)، ئەو ئیدیۆمە دونیابینییە بۆ ئاییندە، پێشبینی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و باروودۆخی ئابوورییە، ئەو وتەیە لە کۆنەوە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: هەڵبەت شێوەی فەرموودەی کەسایەتییە ئایینیەکان و زاهید و سۆفی و دەروێش و خەڵوەتنشین و لە خوا ترساوانە، کەسایەتییە وەرزێری و کشتیاری و لادێ نشینەکانی خۆشناوەتی بەگوێرەی ئەزموون و تاقیکردنەوەی ڕۆژانەیان و بەراوردکاری بەپێشینانی خۆیان ئەو بیرۆکەیان بۆ هاتووە ئێستا بەهۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی و سۆشیاڵ میدیا منداڵان شەویان کردووە بەڕۆژ و ڕۆژیانکردووە بە شەو، بە هیچ کلۆجێ شەوان خەویان نایە و بەهۆی کرانەوەی کۆمەڵگە و گۆڕانی باری ئابووری بووک وەکوو پێشان و کۆن شەرمێ لە خەزوور و خەسوو و شوبرایان ناکەن، بۆیە پێشینانی خۆشناوەتی وتویانە: خەو نامینێ لە کن بچووکان، حەیا نامینێ لە کن بووکان. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 286 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!