کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,429
ۋېنۍ 105,539
کتېبۍ PDF 19,424
فایلی پەیوەڼیدار 97,460
ڤیدیۆ 1,395
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ڕانانێک بۆ چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە
کوردیپێدیا، ئاڼە زانیارییەکېش ئاسانی کەرڎېنۍ! چە ڕاو مۆباییلەکەو وېتۆ نیم ملیۆن تۊمارۍ ئینێ باخەلەتانە!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانێک بۆ چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە

ڕانانێک بۆ چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە
ناونیشانی بابەت: ڕانانێک بۆ چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە
ئامادەکردن و نووسین: ماڵپەری ئاوێنە

چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە، پەڕتووکێکە سەبارەت بەمێژووی کۆمەڵە و سەرکردەو ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور، نووسەری ئەم پەڕتووکە قەبارە گەورەیە، جێگری پێشوی سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی برایم جەلالە، کە وەک خۆی دەڵێت لەسەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەوە تا هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێکی مولتەزیم و کارای ناو ئەو ڕێکخراوە بووە و ئاگاداری زۆربەی ڕووداوەکانی بووە. ڕەنگە سەرنجڕاکێشترین بەشی ئەم پەڕتووکە کە تێهەڵکێشێکە لەلێکۆڵینەوەی مێژوویی و پشتی بەچەند سەرچاوەیەک و بەبیرەوەرییەکانی خۆی بەستووە لەگێڕانەوەی ڕووداوەکاندا، زیاتر ئەو بڕگانە بێت کە برایم جەلال وەک شاهیدحاڵێک دەیگێڕێتەوە. ئاوێنە چاوێک بەو بڕگە سەرنجڕاکێشانەی ئەم پەڕتووکەدا دەخشێنێت کە بۆ ئاگابوونی ڕای گشتی لەرووداوو سەرکردەکانی ئەو ڕۆژگارە، جێی بایەخن.
=KTML_Bold=جەلالییەک ڕەخنە لەجەلالی دەگرێت=KTML_End=
برایم جەلال کە بەپێی گێڕانەوەی خۆی لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوودا و لەسەروەختی دابەشبوونی پارتیدا بەسەر دوو باڵی مەلایی و جەلالیدا، جەلالییەکی سەرسەخت بووە، لە چەند بڕگەیەکی ئەم پەڕتووکەدا کە بەچاوی ڕەخنەوە لەو ڕۆژگارە دەڕوانێت، دەنووسێت باسکی جەلالی نقومی پاشکۆیەتی سیاسەتی حوکمی #بەعس# ببوون و ببوونە بەشێک لەهێزی چەکداری بەعسییەکان بۆ لێدانی باسکی مەلایی و بەرژەوەندی شای ئێران لە ناوچەکەدا.
=KTML_Bold=کۆمەڵە ڕێکخراوێکی پڕ لەباڵباڵێن=KTML_End=
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە کۆمەڵە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لە1970دا تا هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک ناکۆکی فکری و شەخسی و باڵباڵێنی توندی لەگەڵ خۆیدا بەکێش کردووە، بەپێی گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەسێ‌ هێڵ پێکهاتبوو: هێڵی شێخ شەهاب، هێڵی تاڵەبانی، هێڵی #نەوشیروان مستەفا#، لەقۆناغێکی دیکەشدا
گەرای سەرهەڵدانی دووبەرەکی ئێراقچێتی و کوردستانچێتی دێتە ناو کۆمەڵەوەو دواتریش کۆمیتەی هەرێمەکان و کۆمیتەی شارەکان دەبێتە کێشمەکێشیان. برایم جەلال کە لەو سەردەمەدا لایەنگری کۆمیتەی شارەکان بووە، هەریەک لەئارام و #مەلا بەختیار#و سالار عەزیز کە سەر کۆمیتەی هەرێمەکان بوون، بەکۆمەڵێک گەنجی ناواقیع بینی خۆبەشتزان ناودەبا کە دوای ئاشبەتاڵ و هەڵگیرسانەوەی شۆڕش خۆیان بەتاکە دەسەڵات و خاوەنی شۆڕشی نوێ‌ دەزانی. ئەو دەنووسێت ئارام لەقەرەداغ جگە لە 8 9 گوند بەولاوە لەیەکەم ڕۆژی چوونە دەرەوەیەوە تا شەهید بوونی لەو جوغزە نەچووە دەرەوە... سالار لەدۆڵی جافایەتی تەنانەت هاوڕێکانی کۆمەڵەش لەهەڵسومەوتی بێزار بوون، بەشێکیان لە ناوچەکە ڕۆیشتن بۆ ناوچەیەکی ترو هەندێکیان تەسلیم بەرژێم بوونەوە... مەلا بەختیار، نەک هەر لە ناوچەیەک گیری نەدەخواردەوە، بەڵکوو هەفتەیەک لەشاخ و دوو مانگ لەشار بووە، وای لێهاتبوو هەموو ڕێکخستنەکانی ناو شار مەترسییان لێنیشتبوو.
=KTML_Bold=فوئاد مەعسوم.. مەلاییە تۆخەکە=KTML_End=
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە دوای ڕێکەوتنی ئازاری 1970، ئەم وەک جەلالییەک دووردەخرێتەوە بۆ بەسڕا، بەڵام لەوێش وەک خۆی دەڵێت مەلاییەکان وازی لێناهێن، لیژنەی ناوچەی بەسرای مەلایی بارەگایان بردبووە خانووییەک بەرانبەر ئەو خانووەی من گرتبووم، ئەو کاتە د.فوئاد مەعسوم کۆیی لێپرسراوی لیژنەی ناوچە بوو، لەمەلا مستەفا مەلایی تر بوو. فوئاد مەعسوم و دەستەو تاقمەکەی بەشێکی کارەکانیان تاقیبکردنی کوردەکان و بیروبۆچوون و ڕەوتی سیاسییان بوو، ڕۆژێک ناردیان بەدوامدا، کە چوم فوئاد مەعسوم لێی پرسیم: برادەر وا دیارە لە66ەکانی بۆیە پاش بەیانی ئازار گەیشتویتە بەسڕا؟. منیش تەنیا وەڵامم ئەوە بوو: هەرچییەک بووبم بەختیارم کە دوو شت نەبووم مەلایی و بەعسی. فوئاد مەعسوم هەڕەشەی کرد کە گوایە لەسەر ئەوە سزام دەدەن. بەهەرحاڵ کاک فوئاد وەڵامێکی تری لەوەی پێشوو ڕەقتری دەستکەوت... سەیر بوو د.فوئادێکی مەلایی دژە جەلالی بەقودرەتی قادر هەڵگەڕایەوەو بووە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی.
=KTML_Bold=کێ‌ یەکێتی دامەزراند؟=KTML_End=
برایم جەلال پێیوایە ئەوە کۆمەڵە بوو کە بەخوێن و فرمێسک و ڕەنج و کۆڵنەدان خشت بەخشتی ئەو بینایەی درووستکرد کە بە#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ناودەبرێت، کەچی ئێستا ناوی کۆمەڵە لەکولەکەی تەڕیشا نایەت، هەموو ساڵێک تەنیا شەش کەس بە دامەزرێنەری یەکێتی و ڕابەرو درووستکەرەوەی شۆڕشی نوێ‌ ناودەبرێت کە هەموویان لەدەرەوەی وڵات بوون، هەر بۆیە ئەو دەپرسێت ئایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن د.کەمال فوئادەوە دامەزرا کە هەتا ساڵی 1979 کە بۆ سەردانێکی کاتی هاتە ناوزەنگ و پاش دوو مانگ گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا و تا ساڵی 1991و پاش ڕاپەڕین چاوی بە کوردستان نەکەوتەوە؟ یان لەلایەن د.فوئاد مەعسومەوە کە ئەویش لە ساڵی 1979 چاوی بە کوردستان نەکەوت، لە ساڵی 1979 هاتەوە سەر حازری و بارەگای بۆ ئامادە کراو بەو حاڵەش نەیتوانی لەژیانی پێشمەرگایەتی ناو سەرکردایەتی هەڵبکاو بەبیانووی نوێنەری یەکێتی خۆی گەیاندە تاران؟ یان بەنەوشیروان مستەفا کە (لەسەرەتای 1972ەوە تا هەڵگیرسانەوەی شۆڕش) لە باشووری کوردستان نەبووە و ئەو کاتەی گەڕایەوە چەندین مەفرەزەی چەکداری پێشمەرگەی ڕێکخراو و ئامادەی خرایە بەردەست؟ یان #مام جەلال# کە بەگەڕانەوەی ڕووبەڕووی سەرکردایەتی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆوەو ڕێکخستنەکانی یەکێتی پەلوپۆی هاویشتبوو؟.
=KTML_Bold=مام جەلال دەستی وەشاند=KTML_End=
برایم جەلال باس لەوە دەکات کە هەر کەسێک تاڵەبانی لێیتووڕە بوایە وەک ئەوە بوو کە بەر نەفرەتی فیرعەون کەوێ‌، کە خۆی یەکێک بووە لەوانە، ئەو دەنووسێت لە مانگی 1/1979 جۆرێک لەناکۆکی و دڕدۆنگی لەنێوان مام جەلال و شیروان شێروەندی و قادر عەزیزدا درووستبوو، کە هەردووکیان ئەوکاتە پاڵێوراو ببوون بۆ ئەندامی سەرکردایەتی، مام جەلال کە زۆر بەدەگمەن لەکاتی تووڕەبووندا خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ دەکرێ‌، وەک هەموو جارێک هێرشی باوکسالاریانەی کردە سەر هەردووکیان و تەنانەت دەستی لەشیروان شێروەندیش وەشاند.
=KTML_Bold=چۆن کران بەسەرکردایەتی؟=KTML_End=
برایم جەلال لەم پەڕتووکەیدا ئاماژە بەچەند حاڵەت و کەینوبەینێک دەکات کە چۆن سەرکردە دەستڕۆشتووەکانی کۆمەڵەو یەکێتی دەهاتن ئیشیان بۆ کەسی سەربەخۆیان دەکرد بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەم مەسەلەیەدا سێ‌ حاڵەت باس دەکات کە یەکجار جێی سەرنجن، ئەو دەنووسێت مامۆستا عەلی خەڵکی کۆیەو دۆستی مام جەلال و کۆنە جەلالیش بوو، کە هاتبوو بەرەو سەرکردایەتی بەرەو بەستەسێن تووشی مەفرەزەکەی شەهید هاوار جەلال دەبێ‌ و لەگەڵ ئەوان بەڕێدەکەوێت بۆ سەرکردایەتی. لەڕێگا بەدەمەتەقێ‌ کردنەوە هەواڵی من دەپرسێ‌ و پاشان دەزانێ‌ کە هاوار برای منە، دەڵێ‌: کە چووینە سەرکردایەتی بەبرایم بڵێ‌ بەشکم حەوڵم لۆ بدا، لەئیزگەکە دامبنێن دەنگم زۆر مساعدە لۆ موزیعی. بەڵام هەر گەیشتە سەرکردایەتی بوو بەئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی!
شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە، عەسکەری فیرار بوو، ڕای کرد بووە شەدەڵەی دێکەی خۆیان، ئەوسا دەبوایە هەرچی فیراری کردایە، پسوڵەیەکی ڕێگەپێدراوی پێبوایە، کە لەلایەن سەرکردایەتی یان لێپرسراوێکی ناوچەکەوە مۆر بکرایە، شەهید جەمالی عەلی باپیر، شێخ عەبدولکەریم دەنێرێ‌ بۆ سەرکردایەتی تا پسوڵەی مۆڵەت وەربگرێ‌، کە شێخ عەبدولکەریم دەگاتە سەرکردایەتی بەشکم ئەو پسوڵەیەی دەستکەوێت، پاش یەک دوو ڕۆژ چاوەڕوانی، بزووتنەوەی نوێ‌ خێرا پەیوەندی پێوە دەکەن و دەیبەنە لای مام جەلال و دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەو یەکێتیش!
بۆ یەکەمجار کە منیش لەشارەوە چوومە ناو شۆڕش و لە#قەندیل# چاوم بەمام جەلال کەوت، پێی وتم: هێشتا خۆت نەناساندووە بەبرادەرانی کۆمەڵە. وتم: بۆ؟ وتی: دەمەوێ‌ خۆت بەکۆمەڵە نەناسێنی، بەڵکوو خۆت بەخەتی گشتی بناسێنی تا وەک نوێنەری خەتی گشتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بی!
=KTML_Bold=حەمەی حاجی مەحمود ئیتیلاعاتە=KTML_End=
برایم جەلال دەنووسێت ئەبو شەهاب کە لێپرسراوی لقی 1ی #سلێمانی# بوو بەڕاپۆرت نووسین کەوتبووە خوێندن لەحەمەی حاجی مەحمود... مەلا بەختیاریش چاوی بڕیبووە پۆستەکەی حەمە... ناخۆشی و ناکۆکی ئەم دووانە گەیشتە ئەو ڕادەیەی ویستیان یەکتر چەک بکەن، مەلا بەختیار لەسەرکردایەتی بۆی داچەندو مەکتەب سیاسیش سالار و جەعفەر بوون کە پشتیووانی مەلا بەختیاریان دەکرد... پاشان حەمە تەجمید دەکرێ‌ و مەلا بەختیاریش دەکرێتە فەرماندەی هەرێمی یەک... حەمە ئیلتیزام بەم بڕیارەوە ناکاو دەبێتە #حسک#، پاشان حەمە بەوەشەوە نەوەستا، پەیوەندی بەبەشی ئیتلاعاتی ئێرانەوە کرد و بووە یەکێک لەدەسەڵاتدارانی ئیتیلاعاتی ئێرانی لە ناوچەکەو کرایە ئەندامی سەرکردایەتی حسک. من ئەوکاتە لەدەزگای دارایی بووم، دوو سێ‌ جار لێکۆڵینەوەم لەگەڵ حەمەی حاجی مەحمود کرد، لەسەر مەسەلەی پارە، بەڵام بێسوود بوو، جارێک حەیوانمان سەربڕی بۆ خۆی و پێشمەرگەکان، بەدەم پارچەپارچە کردنی مەڕەکەوە جگەڕەکەی بەکاڵی خواردو تەواوی کرد.
=KTML_Bold=سالار عەزیز: با نەوشیروانیش شەهید بێت=KTML_End=
برایم جەلال دەنووسێت دوای بەدیل گرتنی نەوشیروان مستەفا لەلایەن حسکەوە، مەرجێکی بەردانی ئەوە دەبێت یەکێتی 100 پارچە چەک بدا بەحسک... من ڕام لەسەر ئەوە بوو ئەو چەکانە بدرێت گەر بەو کارە نەوشیروان بەردەن، بەکری حاجی سەفەریش هەمان ڕای هەبوو، بەڵام مەلا بەختیار و سالار ڕایان وابوو کە نەدرێت و مەرجەکانیشیان پەسەند نەکرێت، ڕای سالار وا بوو کە کۆمەڵە کۆمەڵێک سەرکردەی شەهید بووە، با ئەویش وەک هەر یەکێک لەوانە شەهید بێت.
=KTML_Bold=نەوشیروان: ئەمانە بەڵان=KTML_End=
برایم جەلال دەنووسێت پێش ئەوەی کۆنفرانسی یەکی کۆمەڵە ببەسترێت، نەوشیروان لەژوورێکی لای ئێمە خەریکی نووسینەوەی ڕاپۆرتێک بوو بۆ کۆنفرانس، ئاخر ڕۆژ بوو نەوشیروان لێی پرسیم: تۆ بڵێی لەم کۆنفرانسە سەرکەوین؟ ئەو بەڵایانەمان لەکۆڵ بێتەوە (مەبەستی جەعفەر و بەختیار و سالار بوو) . منیش پێمووت: ئەگەر تۆ هەقت نەبێ‌ و بەزۆر نەیاخەیتەوە سەرکردایەتی بەتایبەتیی مام جەلالیش لێرە نییە دڵنەواییان بکا، ئەوا دڵنیا بە کە دەرناچن و لەکۆڵ کۆمەڵە دەبنەوە. نەوشیروان وتی: من هەقم بەسەریانەوە نییە و لایەنگری هیچ لایەکیشیان ناکەم، کێ‌ دەرچوو با دەرچێ‌، بەڵام ئەگەر ئەمانە دەرچنەوە واز دەهێنم و بیر لەرێکخراوێکی تر دەکەمەوە دایبمەزرێنین.
=KTML_Bold=پێشمەرگەی ئەنفالچی=KTML_End=
ڕەنگە بڕگەیەکی هەرە سەرنجڕاکێشی ئەم پەڕتووکە باس کردنی دوو ڕەفتاری ناپەسندی پێشمەرگە بێت، بەتایبەتیی لەو شەڕەی ساڵی 1983 پێشمەرگەکانی یەکێتی لە دژی ئەنوەر بەگی بێتواتەو جاشەکانی کردویانە، کە ئەویش دیل کوشتن و تاڵان و دزییە. برایم جەلال دەنووسێت بۆ یەکەمجار بوو پێشمەرگەی یەکێتی پەلاماری ڕەبایا یان جاش بداو تەسلیمبووەکان کە دەستیان بەرز کردبێتەوە واتە دیل، بیانکوژن. بەڕاستی لە گوندی نێوەکە کە کەوتبووە قۆڵی یەکەمی شەڕەکە و (شەوکەتی حاجی موشیر) فەرماندەیی دەکرد قەسابخانەیان دانا، شەڕکەرو ناشەڕکەر و خۆڕاگر و تەسلیمکەریان بە یەکەوە کوشت، تەنیا لەو دێیە 40 چەکداری تیا کوژرا... بە مەرجێک پێشتر یارمەتیدەرو ناندەرو حەوێنەری پێشمەرگە بوون... بەناحەق قڕیان تێخستن و هەرچی کەلوپەل و ماڵی پەزمەنە کراوی چەند ساڵەی ژیانیشیان هەبوو نەما. واتە بەسەر و ماڵ و داروبەردەوە ئەنفالکران. لەم شەڕەدا دەیان فەرشی ماڵانیان دزی و ئاودیوویان کرد. دەیان دەرگای ماڵی چۆڵیان شکاند و بەنرخ و بێ‌ نرخیان بردن. دەیان سەر مەڕ و بزن و گاو مانگاو گوێرەکەو مریشک و کەڵەشێریان کوشت و سەربڕی... ماڵەکانی دۆستەکانی یەکێتیشیان تاڵان کرد و دەیان قاتی ڕانکوچۆغەی شاڵا و چەندین پارچە ئاڵتونی ژنان تاڵانکراو دزراو ئاودیوو کرا... دواتریش لەبری سزادان، دەست خۆشی سەرکەوتنیان لێکرا... ئەمە دواتریش لە چەندین شەڕدا دووبارە بۆوەو لەکاتی ڕاپەڕین و دواتریشدا کاری لەوە نەشیاوترو خراپتریش کرا.
=KTML_Bold=مەلا بەختیار خۆی خستە هەلیکۆپتەرەکەوە=KTML_End=
برایم جەلال دەنووسێت لەهەفتەی یەکەمی مانگی 12ی 1983 دوو کۆپتەر هاتنە گوندی زیخان. د.قاسملو و نوێنەرێکی ڕژێمیان تیا بوو، لەگەڵ نوێنەرەکانی یەکێتی بەسەرکردایەتی مام جەلال سواری کۆپتەر بوون و چوون بۆ بەغدا (بۆ مفاوەزات) . بڕیار بوو نوێنەرەکانی یەکێتی مام جەلال و فەرەیدون و مولازم عومەرو د.خدر مەعسوم و عومەر عەزیز بن، بەڵام لەپڕ و لەو کاتەی کۆپتەرەکان ئامادە بوون بۆ فڕین، مەلا بەختیار خۆی تێخست، ئەمە لای هەمووان دیاردەیەکی سەیر بوو!
=KTML_Bold=سەرکردەی پڕۆڵیتاری عەیار چەپ=KTML_End=
ڕەنگە گرنگترین خاڵی گێڕانەوەی برایم جەلال بەلای خوێنەرەوە ئەوە بێت کە ئەو وەختی خۆی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سەرکردە دەستگیرکراوەکانی ئاڵای شۆڕش و ئێراقچییەکاندا کردووە کە مەلا بەختیار و شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین بوون، ئەو دەنووسێت دوای ئەوەی پلینیۆمی کۆمەڵە ڕۆژی 10-12-1985 بڕیاری دا مەلا بەختیار و هاوڕێکانی ئیعدامی سیاسی (نەک جەستەیی) بکرێن و پاش هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە بەندکراوی لە کۆمەڵە و یەکێتی دەربکرێن، ڕۆژی 15/12 چوومە لای مەلا بەختیار و بەپێچەوانەوە بڕیاری پیلینیۆمم پێڕاگەیاند. لەگەڵ بیستنی وشەی گوللەباران کردن، دەستی گرت بەچاویەوەو بەگریانەوە وتی: کەواتە زیلان بێ‌ باوک ئەبێ‌؟ ئینجا وتی: ئەی ئەگەر هەموو شتەکان بڵێم؟ پێموت: سبەینێ‌ وەڵامت ئەدەمەوە. بۆ ڕۆژی 16/12 چوومە لای و پرسی: وەڵام چییە؟ وتم: لەگوللەباران دەتبورن و ماوەیەک زیندانی ئەبی و پاشان دەردەکرێ‌ لە کۆمەڵەو یەکێتی. وتی: دەباشە تەسجیلت هێناوە داینێ‌ و فەرموو بنووسە. وتم: نا فەرموو بەدەستوخەتی خۆت وەڵامی ئەم پرسیارانەم بدەرەوەو بە نووسین بینووسە؟
مەلا بەختیار نەک هەر وەڵامی هەموو پرسیارەکانی منی بە نووسین دایەوە، بەڵکوو کەوتە نووسینی ناوی هەموو ئەندام لق و شانەو ڕێکخستنەکانی ئاش. نەختێ‌ دامام و وتم: کاک بەختیار سەرکردەی پڕۆڵیتاریا بۆ ڕزگار کردنی گیانی خۆی قوربانی بەرێکخراوەکەی و ئەندامانی دەدا بەوجۆرە؟ بەس نەبوو لەشارا دەست ڕژێم نەکەوتی خۆ کۆمەڵەت بەهەڵتەکاندن دەدا. دوای تەواو بوونی هەموو پرسیارەکان و وەڵامەکان بەدەستی خۆیی و دەنگی خۆی بردم بۆ لای مامۆستا پشکۆ، پیشانمدا کە ئەو وەڵامانە ڕاستن؟ ئەویش وتی: بەڵێ‌ ڕاستن... پاش ئەو بردمە لای شێخ عەلی خولە کەشکۆڵ و پیشانمدا و وتم: ئەو وەڵامانەی مەلا بەختیار ڕاستن؟ کە خوێندییەوە، وتی: خۆ بەڕاست ئەمە خەتی مەلا بەختیارە دەک داوەشێی سەرکردەی پڕۆڵیتاری عەیار چەپ.
=KTML_Bold=سکرتێرو سەرکردەکان.. هەموویان هەر بارزانین=KTML_End=
برایم جەلال لەبڕگەیەکی ئەم پەڕتووکەدا دەنووسێت ئێمەی گەنجانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول و شەستەکان و حەفتاکان، واماندەزانی تەنیا #پارتی دیموکراتی کوردستان# مەرکەزیەتەکەی زاڵە بەسەر دیموکرات و سەرکردایەتی بەکۆمەڵدا و لەناو ئەو مەرکەزیەتەشدا بڕیارو دەسەڵاتی بوون و نەبوون بەدەست بارزانی بوو، بەڵام بەئەزموون بۆمان دەرکەوت، لەناو هەموو حیزبەکانی ئێراقی و کوردستانی هەر چوار پارچەکەی کوردستانیش سەرۆک و سکرتێر هەر هەمان بارزانین، بەناسیۆنالیست و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانییەوە، بەخێڵەکی و پێشکەوتنخوازەکانییەوە، بەبێ‌ ئاگا و شارەزاکانییەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 236 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کتېبخانە
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 13-09-2020 (4 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: ئاماڎەکەرڎەی کتېبی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 04-08-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 04-08-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:04-08-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 236 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
تەنیایی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,429
ۋېنۍ 105,539
کتېبۍ PDF 19,424
فایلی پەیوەڼیدار 97,460
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کوڵەباس
عەبوولە (2)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
تەنیایی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرنیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.094 چرکە(چرکۍ)!