ناونیشانی بابەت: تیمە بیانییەکان کنە و پشکنینى ناوچە شوێنەوارییەکان فراوان دەکەن
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوورى هەرێمى #کوردستان# ئاشکراى کرد، خواستێکى زۆرى تیمە بیانییەکان لەسەر کارى کنە و پشکنینى ناوچە شوێنەوارییەکان پەیدا بووە و جۆرى کارەکەشیان فراوان کردووە.
#کەیفى مستەفا#، بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور، بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: هەرێمى کوردستان خاوەنى هەزاران ناوچە و پێگەى شوێنەواریى گرنگ و دیارە ، کە سەردەمى جموجووڵ و ژیانى مرۆڤایەتى تێیاندا دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا. وتیشى: بەو هۆیەوە دەیان تیمى بیانى سەردانمان دەکەن و ئامادەیى خۆیان بۆ کارى کنە و پشکنین لەو ناوچە شوێنەوارییانە دەردەبڕن، کە زۆربەیان لەسەر ئەرک و خەرجیى خۆیانە، بەهۆى ئەوەى لەلایەک دەیانەوێت هەلى کار بۆ شوێنەوارناسانى خۆیان و ئێمەش بڕەخسێ، لەلایەکى دیکەشەوە کەرتى شوێنەوارییان خۆش دەوێت و دەیانەوێ پەرە بە زاست و بوارى کارکردنى خۆیان بدەن.
کەیفى مستەفا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: پێشووتر ئەنجام و ئامانجى کارى کنە و پشکنینى ئەو تیمانە، بۆ دۆزینەوەى سەردەم و کاتى ژیان بوو لەو شوێنەوارانە، بەڵام ئێستا لەوەش دەکۆڵنەوە و بۆیان دەرکەوتووە، کە مرۆڤى پێشوو (نیاندەرتاڵ) لە هەرێمى کوردستان تەنیا لەسەر ڕاوکردن نەژیاوە، بەڵکوو دانەوێڵەى بەکار هێناوە و هاڕیویەتى و کردوویەتى بە ئارد و برژاندوویەتى و خواردوویەتى.
بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور ئاشکراشى کرد: بەدەر لەوە، تیمەکانى شوێنەوار لە هەندێ ناوچەى شوێنەوارى، ژمارەیەک تۆوى کشتوکاڵییان دۆزیوەتەوە، ئێستا لەگەڵ پسپۆڕێکى بیانى ڕێک کەوتووین، کە توێژینەوە لەسەر ئەو تۆوانە بکات، کە ئایا چ جۆرە تۆوێکن جیاوازییان چییە لەگەڵ تۆوە کشتوکاڵییەکانى ئێستا و ئەگەر بڕوێنەوە پەرەیان پێ بدرێت و جۆرى کشتوکاڵیى ئەوسا جارێکی دیکە بگەڕێنینەوە. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 447 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!