=KTML_Bold=وردەکاری کێشە نوێیەکە چییە؟=KTML_End=
ماوەى چەند ڕۆژێکە کۆمپانیاى کار گرووپ ناردنی بەنزین و نەوتی بۆ پارێزگارى #موسڵ# ڕاگرتووە، ئەوەش دواى ئەوەى #حکومەتى هەرێمى کوردستان# بڕیاریدا ڕۆژانە ئەو بڕە نەوتەى لە هەرێمى کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و دەدرێتە #بەغدا# ڕابگرێت.
ڕۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەى حکوومەتى هەرێمەوە لە کێڵگەى #خورمەڵ#ە دەدرا بە کۆمپانیاى کار بەمەبەستى بەکارهێنانى بۆ سووتەمەنى لە ناوخۆى ئێراق، بەڵام لە چەند ڕۆژى ڕابردوو پێدانی ئەو بڕە نەوتە ڕاگیرا.
هۆکارى ڕاگرتنى نەوت بە حکوومەتى ئێراق و کۆمپانیاى کار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکوومەتى ئێراق هیچ شایستەیەکى دارایى نادات بە کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتى هەرێم.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم، دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، یەکەم کاردانەوەی هەرێمە بەرانبەر بەغدا و چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی ئێراق کاردانەوەی توندتریان هەبێت بەرانبەر ئەو هەنگاوەی هەرێم.
کۆمپانیاى کار بەپێى ئەو گرێبەستەى کردوویەتى لەگەڵ حکوومەتى ئێراق داواى کردووە دواى ڕاگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان پەلە بکرێت لە پێدانى نەوتى خام بە مەبەستى پاڵاوتنى و چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 300 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!