ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە، گرفتێکی باوە بەتایبەتیی لەناو خانماندا، هۆکارە بۆ ناڕێکی سووڕی مانگانە لە خانمان، هەڵوەرینی قژ، درووستبوونی زیپکە، لاوازیی ئێسک و لاوازیی تۆو لە پیاواندا، هەندێک خووی ڕۆژانە هەیە کە ماڵپەڕی ndtv بڵاویکردووەتەوە هۆکارە بۆ ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان.
=KTML_Bold=1. نەخواردنی ژەمی بەیانیان=KTML_End=
ژەمی بەیانیان گرنگترین ژەمە، ئەگەر پشتگوێی دەخەیت و لەبری ئەوە کوپێک قاوە دەخۆیتەوە، باشترە جارێکی تر بیر لەو ڕۆتینەت بکەیتەوە، چونکە هۆڕمۆنەکان ناهاوسەنگ دەکات.
=KTML_Bold=2. وەرزشنەکردن=KTML_End=
چالاکی جەستەیی ڕۆڵێکی کاریگەر و خێرایان هەیە لە هاوسەنگبوونەوەی هۆڕمۆنەکان، پشتگوێخستنی زیانی تەندرووستی لێدەکەوێتەوە.
=KTML_Bold=3. کەمخەوی=KTML_End=
خەوتن لە 6 بۆ 7 کاتژمێر شەوانە، کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕێکخستنەوەی هۆڕمۆنەکانی جەستە.
=KTML_Bold=4. بەسەربردنی کات بەدیار شاشەوە=KTML_End=
ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کاتژمێرێکی زۆری ڕۆژەکەت تەرخانکردووە بۆ تەماشاکردنی مۆبایل یان ئامێرە تەکنەلۆژییەکان، پێویستە بزانیت کە کاریگەریی لەسەر سیستمی خەو، خواردن و تەنانەت دۆخی دەروونیت دەبێت، ئەمەش گۆڕان لە هۆڕمۆنەکان درووستدەکات.
=KTML_Bold=5. دۆخی دەروونی=KTML_End=
فشار، دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی زۆر، مەترسیدارن بۆ جەستە، ڕێگرن لەوەی هۆڕمۆنەکان هاوسەنگ بمێننەوە. [1]