کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,860
ۋېنۍ 106,092
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
وەستا سەید تۆفیق: هەورامییەکان بۆ پاراستنی ژینگە، زەویی کشتوکاڵ و نیشتەجێبوونییان جیا کردووەتەوە
ۋېنە تارېخییەکۍ دارایی نەتەۋەکەیمانۍ! تکا کەرمۍ، بە لۆگۆ و نۋیستە و ڕەنگکەرڎەی، بەھاکاشا دلېنەمەبەرڎۍ!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەورامان

هەورامان
#هەورامییەکان# زەوی کشتوکاڵییان نەکردووەتە شوێنێ نیشتەجێبوون و لە ڕووی ئابووری و ژینگەییەوە بە سرووشتییان نەزانیوە، کە زەوییەک بۆ کێڵان بگونجێت بیکنە شوێنی نیشتەجێبوون، لای هەورامیی خاکی بەپیت بۆ کشتوکاڵە و زەوی ڕەقەن بۆ نیشتەجێبوون.

هەورامییەکان دارای سەلیقەو هونەرسازیی جیاوازن، بەوە ناسراون خۆمانە، سرووشتی و کۆمۆناڵ دەژین، عەقڵێکی ئابووری و هونەرییانە لە پشت ئەم تەرزە لە بیرکردنەوەیانەوە هەیە، بۆیە هەمیشە سرووشتیبوونی ژینگەکەشیان پاراستووە و ژینگە دەستکردەکەش کە درووستیان کردووە جۆرێک تەبا بووەتەوە لەگەڵ سرووشتدا و سرووشت تیایدا هونەرییانە دەرکەوتووە، ئەمە وای کردووە ئەو جیاوازییەی هەورامان کە هەیە بێتەئاراوە لەگەڵ زۆربەی بوارەکانی تردا، یەک لە گرنگترین تایبەتمەندیی ژیانی هەورامییەکان سیستمیی بیناسازییانە، کە جێگەی سەرنجی ڕۆژهەڵاتناساکان بووە و لە دنیادا بڵاوە، لە بارەی سەلیقە و تایبەتمەندیی بیناسازیی هەورامییانەوە، بەرنامی ئاژینی کەناڵی ئاریەن تیڤی، گفتوگۆیەکی لەگەڵ یەکێک لە وەستاکارە ئەزمووندار و بەسەلیقەکانی هەورامانی تەخت-دا کردووە، بە ناوی وەستا سەید تۆفێقی ئەکبەری کە ئەمە پوختەکەیەتی:

تاشەبەردیان شۆردووەتەوە و دیواریان لەسەر کردووە:

وەسا سەید تۆفێق هەورامی ڕایگەیاند، هەورامان بە بۆنەی سەختیی جوگرافییاکەیەوە خودی سرووشتەکەی دەستی هەبووە لە هەڵبژاردنی شوێنێک بۆ نیشتەجێبوونی هەورامییەکان، چونکە شوێنێکە سەخت و هەڵەتە زەروورە هەورامی لەم شوێنەدا جێگەیەک هەڵبژێرێت لەسەر بنەمای بیرکردنەوە، بۆیە لە ڕووی ئاووهەواوە بەدڵنیاییەوە شوێنێک کراوە بە وارگە کردوویانە بە خانوو تەنانەت، تاشە بەردیان شۆردووەتەوە و خاکیان لەسەر لابردووە و دیواریان لەسەر هەڵچنیوە وەک ئاماژەیەک بۆ چەسپیویی بناغەی خانوو. هاوکات لە بەرانبەردا خاکی نەرم و بۆ کشتوکاڵ گونجاویان نەکردووەتە خانوو و وەک سەرچاوەی کشتوکاڵ سوودیان لێ وەرگرتووە، ئەمە هەم سرووشتی ناوچەکەیان پاراستووە و هەم لە ڕووی ئابوورییشەوە سوودی هەبووە بۆیان.

وەستاکارە هەورامییەکە لە بارەی دیواری هەورامییەکانەوە ڕوونی کردەوە کە دیواری هەورامییەکان دووڕووە، گرنگی بە هەردوو ڕووەکە ئەدرێت دەرەوە و ناوەوە وەستای هەورامی دوو تەناف دەداتە دیوار ڕووی ناوەوە و ڕووی دەرەوە، جاران پانیی دیوار شەست سانتیمەتر بوو وەلێ ئێستا پەنجاش هەیە، جاران پێشینەکانمان دەیانوت ئەگەر دیواری هەورامییانەتان درووستکرد و نەتانزانی چی بکەن یەک بنێنە بان دووەوە واتە هەموو دوو بەردێک دەبێت بەردێکی بەسەرەوە بێ بۆ بەستنەوە، کە ئەمە بەشێکی سیستمی قوڵفوبەستی هەورامییانەیە. بۆیە ئەگەر زەمانێک بوومەلەرزەش بکەوێت ئەم قوڵفوبەستە کاری خۆی ئەکات، دێت و ئەچێ و ناهێڵێت زەرەر بدات، وەلێ ئێستا بەداخەوە چیمەنتۆ جێگەی ئەمەی گرتووەتەوە، کە تەندرووست نییە و ڕتوبەت شێی هەیە و بە پێچەوانەی بیناسازیی هەورامانەوە، کە زۆر تەندرووست بوو، دۆستی ژینگەش بوو، وشکەکەڵەکی هەورامییەکان جالبتر و باشتر بوو.

بیناسازیی هەورامانی ژاوەرۆ جیاوازە لە بیناسازیی لهۆن و تەخت :

لە بارەی جۆرەکانی بەردیشەوە لەنێو دیواری هەورامییەکاندا، وەستاکارەکە پیێ وتین، کە چەند جۆر بەردی نێو دیوارمان هەیە بە ناوی جیاوازەوە، کە هەریەکەیان کاری جیاوازی هەیە لە چنینی دیواردا، گرنگترینیان بەردی سەر گۆشەکانە کە پێی دەوترێ بەردەموور کە هونەریترین و بەبایەخترینە چونکە بە لای کەمەوە پەنجا-شەست دانە چەکوشی بەردەکەوێت تا چێ دەکرێت و دەچێتە شوێنی خۆی وەک چۆپیکێش وایە سەرقافڵەیە و ئەوانی تر شوێنی کەوتوون، ئەمە جگە لە جۆرەکانی تری بەردی وەک قاڵب، ناوکار، دێوڵە، شانەدەم، ددانە، باڵەمێش.... تاد کە هەریەک کاری خۆیان دەکەن لە سیستمی دیوارسازیی هەورامییانە و قوفڵوبەستی بەردەکاندا.

وەستا سەید جیاوازیی بیناسازیی هەورامانی ژاوەرۆ و تەخت و لهۆن دەر دەخات و دەڵێت پەیوەستە بە جۆری خاکەکە و تۆبۆگرافیای ناوچەکەوە، تەخت و لهۆن یەک جۆر خاک و بەردیان هەیە، هەرچی ژاوەرۆیە خاکەکەی کەمتر ڕەقەنە و تاشەبەردی هەیە، وەلێ لهۆن و تەخت ڕەقەنە و کانەبەردی زۆرە و ئەمە لەگەڵ سیستمی دیوارسازیی هەورامییانەدا دێتەوە، لە بەرانبەردا ژاوەرۆ کانەبەردی کەمە و بۆ قەرەبووی ئەمە سیستمی دیمەک بەکار دەهێنن (دارێکی تاشراوە بە ئەندازەی دیوارەکە دەیتاشن و نێوان چینەکانی پێ ئەگرن) ، قەرەبووی کەمیی بەردەکە دەکەنەوە و قوفڵوبەستی ژاوەرۆییەکان زۆرتر پشت بە دیمەک دەبەستێت، کە بناغەی پتەوی و چەسپیویی دیوارەکەی پێوە بەندە و زۆرترین داری دیمەکەکانیش داری توو و گوێزن، چونکە بەرگەی مانەوەی زۆر دەگرن بەتایبەت داری توو دوای سەد ساڵ لە خاکدا دەری بێنە و چەکوشی لێ بدە وەکوو ئاسن زڕەی دێت و ماوەتەوە.

هەورامییەکان خاوەن دیزاینی تایبەت بە خۆیان بوون لە بیناسازییاندا:

وەستا خاوەن ئەزموونەکە نەیشاردەوە خانووی لەبەردچێکراو شتێکی ترە و جیاوازترە، هەرچەند ئێستا ئاسن هاتووە و جێگەی کەمێک بە بەردەکە لێژ کردووە، وەلێ ئاسنەکەش بە بۆنەی بەردەکەوە گیر دەکرێت و هەیە و ئاسنەکە بە تەنیا نییە پاڵی داوە بە بەردەکانەوە، ماڵی بەردین شەست سانتیمەتر پانە، شیێ نییە، شەست سانت تا سەرماکە دەگەێنێ خۆر هەڵدێ و تا گەرماکە دەگەێنێ شەو دادێ بۆ ئەمە هەورامیی حسابی شەو و ڕۆژیان کردووە، وەلێ ئاسن زوو گەرم دەبێت و زووش سارد دەبێت، وەستاکە داخی دڵی خۆی نەشاردەوە کە ئەگەر کلتووردۆستەکان فریا نەکەون تا پەنجا ساڵی تر شتێک بە ناوی ئەم بیناسازییەوە نامێنێت، چوون کارێکی قوورسە و گەنجەکان خووی نادەنێ و دەیانەوێت کارێکی ئاسانی ئەمڕۆیی بکەن، کە مۆزایک و خشت و ئاسن و کاشی و بلۆک جێێ گرتووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی هەورامییەکان خودان دیزایینی خانووسازیی خۆیان بوون لە ماڵەکانیاندا شتگەلێکی دیزاینسازیی خۆیان هەبووە، وەک تاق، تاقچە، بانجێڵە، ئەندازەگیریی تاقی هەورامییەکان بە ئەندازەی شان- پشتی پیاوی ماڵەکە بووە، کە ئێواران هاتووەتەوە، لە کۆندا دەرگا و شووشە نەبووە تاقەکەی پێ بگرن فەرەنجی کوڵەباڵی پیاوی ماڵەکەیان لە تاقەکە داناوە، لە جێی دەرگای پەنجەرە و شووشە و نایلۆن و ڕووناکیگر، ئەمە جگە لە چەندین دیزاینی وەک کۆڵیندەرە، کۆمانجێ، مەحجەرە، دەلاقە، کە ئێستا یان نەماون یان ناویان گۆڕاوە، کە ئێستا باڵکۆن بانیجەی جارانی ئێمەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەید تۆفیقی وەستا، دەربارەی وەستاکانی ئەوسا وتی، هێندەی من بزانم وەستا حەمەخڕە هەبووە چوارقات بینای هەڵچنیوە بە وشکەکەڵەک، سەید ڕەشید کە باوکی خۆم بوو ئامۆژگاری دەکردم و دەیوت: دیوارت بۆ هەر ماڵێک کرد بەگوێی خاوەنماڵ نەکەیت و ڕەزیلیی بکەیت لە بەکارهێنانی کەرەستەدا، ئیشەکە و پوختی و مەحکەمییەکەی گرنگترە و ژیانی خەڵکی پێوە بەندە، بۆ ئەوەی نەبێتە دوو ئیش و سێ ئیش و ساڵانە تەعمیری بکەنەوە، یەک جار بیکە و هەتاهەتایی بیکە یادی هەموو پێشینانمان بەخێر و زیندوو، شتگەلێکیان فێر کردین وەک توحفە شانازیی پێوە دەکەین.
ﮪ . ب.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 209 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com 09-12-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 09-12-2023 (1 ساڵە)
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: کولتۇر / فۆلکلۆر
کتېب - کوڵەباس: کشتوکاڵ
کتېب - کوڵەباس: وتارە و دیمانە
کتېب - کوڵەباس: ژیۋار/ یاگۊ ژیۋای
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هەژار کامەلا )یۆ جە: 14-12-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 16-12-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:16-12-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 209 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,860
ۋېنۍ 106,092
کتېبۍ PDF 19,349
فایلی پەیوەڼیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
ئانەی گەردوونیین و ئانەی نەتەوەیین
کوڵەباس
جە بۍ کەسی وېم
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
داڵانی و هەوارو عەشقی
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کوڵەباس
عەبوولە (2)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.625 چرکە(چرکۍ)!