نیشتمان
1
لەسەردەم کەوتبوو نیشتیمان،من هەڵمستاندەوە،قومێک ئاوم پێداو دەم و چاویم شوشت.
-هەر من دڵم بە نیشتیمان دەسووتێ.
2
بە برینداری لەبن سێبەری دارتوێک ڕاکشابوو- نیشتیمان،پشتێنەکەی خۆمم داکەند و برینەکەیم پێچا
-هەر من زگم بە نیشتیمان دەسووتێ
3
لە خەستە خانە کەوتبوو - نیشتمان
زەرد زەرد هەڵگەڕابوو،من قاپێ خوێنم پێ بەخشی
-تەنیا من دڵم بە نیشتیمان دەسووتێ
4
نیوە شەوێک، بەکۆڵ نیشتیمانم بردە ئەشکەوتێکی تاریک ولەداگیرکەرم شاردەوە.
-هەر من زگم بە نیشتیمان دەسووتێ
4
نیشتمان مرد،
دڵم نایە بینێژم ،تا هەتا بە کۆڵ دەیگێڕم
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]