=KTML_Bold=کورد لەنێوان ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کوێ دەڕوات و مافی چارەنووس لە چیدا دەبینێت؟=KTML_End=
نووسین: #هیوا ساعدی#
- بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بناغەی ستراتیژی و ترافیکی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەکان.
سەرەتا دەبێت کورد خۆی مافی چارەنووسی بەدەستبهێنێت و چاوەڕوانی هیچ لایەن و دەوڵەتێک نەبێت، پەیوەندی بۆ بەهێزکردن و سیمای قارەمانییەتی کورد تەنیا پاراستنی قەوارەی سیاسی کوردستانە و شەڕ لەگەڵ داگیرکەر و هەبوونی هێزێکی یەکڕیزە لەژێر ناوی پێشمەرگە.
- وەک ئەوەی هەیە نەبوونی ئاڵترناتیڤێک لەسەر ڕوونکردنەوەی مافی چارەنووس و سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی وەک دەنگ هەیە و بەڵام لەژێر سێبەری داگیرکاری دەوڵەتە زلهێزەکان ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بووەتە بازرگانی نەوت و ئاڵۆزی زیاتری ناوچە و درووستکردنی شەڕی ناوخۆیی لەناو کورد و نەبوونی یەکڕیزی دوورخستنەوە لە ئایدۆلۆژی و باوەڕ بە کورد بوون ئەمانە تەنیا گۆشەی لە کێشەی کورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پارادیمی کورد لە سەردەمی ئەمڕۆی تێکنۆلۆجیا لەسەر زمان و کلتوور و داب و نەریتە.
باب و باپیرانمان و ئەوانەی کە ڕۆژگارێ هەوڵیان داوە بۆ درووستکردن و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی وەک #پێشەوا قازی محەمەد#، #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# و #شێخ سەعیدی پیران# و #سەید ڕەزا#ی #دەرسیم# و سەردار ئەسعەد بەختیاری و #شێر عەلی مەردان خان# بی مەریەم و #مەلا مستەفا بارزانی# و شەهید #سەعید یەزدانپەنا# و.... زۆربەی ئەوانەی کە لە هەموو چوار پارچە و پانتایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕیان لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر کرد و بۆ مافی سەروەریی سیاسی کە خۆت خاوەنی خاکی خۆت بیت و توانایی پاراستنی سیاسی خۆت بیت.
لەم هەلومەرجەی سیاسی کورد دەبێت خۆی ناو ماڵی خۆی ڕێک بخات و دەسکەوتی سیاسی واتا زاڵ بوون لەسەر مافەدەستوورییەکان کە بۆی دادەنێن قبووڵ نەکات وەکوو دیسکراکچێرێک بیربکاتەوە
- لە ڕۆژگاری تەکنەلۆجیا و واتا مۆدرنییەت و پۆست مۆدڕنییەت تەنیا ئەوە نەبێت سیستەمی ماڵەکان گۆڕرابێ کورد دەبێت جارێکی دیکە ئاپدەیت بوون لە دەرفەتەکان و بارودۆخەکان بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆنەکانی لە هەر چوارپارچە و یەکڕیزی کردنەوەیەکی کاریزماتیک لە بناغەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ناوی پێشمەرگە و داب و نەریتەکان و هەوڵدان بۆ بنەماسازی دەوڵەت بوون و پاراستنی قەوارەی سیاسی لە دەستنەدانی دەسکەوتەکانە. [1]
کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 381 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!