کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,666
ۋېنۍ 105,734
کتېبۍ PDF 19,411
فایلی پەیوەڼیدار 97,455
ڤیدیۆ 1,395
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ڕۆژنامەی ژیان، سەرمایەیەکی مێژویی ڕۆژنامەگەریی کوردی
خاتوونۍ کوردیپێدیای، ھامچەرخانەسەردەمییانە ئېشۍ و سەرکۆ تەیۍ ژەنا کورڎی چە داتابەیسو نەتەۋەکەیشانە ئەرشیۋ کەرا..
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژنامەی ژیان، سەرمایەیەکی مێژویی ڕۆژنامەگەریی کوردی

ڕۆژنامەی ژیان، سەرمایەیەکی مێژویی ڕۆژنامەگەریی کوردی
=KTML_Bold=ڕۆژنامەی ژیان، سەرمایەیەکی مێژویی ڕۆژنامەگەریی کوردی=KTML_End=
بەڕوونی دیار نییە کە لە سەرەتای دەرچوونی ژیاندا کێ سەرنووسەر بووە. جەمیل سائیب سەروتار و چەند وتارێکی سیاسیی لە ژمارە سەرەتاکانیدا نووسیوە، خوێنەر وادەزانێت ئەو سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە، بەڵام پاش چەند ژمارەیەک دەنگی نەماوە. بەشدارییەکەی لە نووسینەکانی ڕۆژنامەکەدا، وەکوو بەرچاو دەکەوێ هەر بە درێژەپێدانی چیرۆکی ”لە خەوما“ بووە. کە لە سەردەمی ژیانەوەدا دەستی پێ کردبوو.

ژیان ڕۆژنامەی شارەوانیی #سلێمانی# بووە، پێناچێت سەرنووسەر و دەستەی نووسەرانی دیاریکراو و هەمیشەیی هەبوو بێت. ئەوەی بووەتە بەڕێوەبەری چاپخانەکەی شارەوانی، لە هەمان کاتدا بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیش، ئەوانەی وتاریان بۆ نووسیوە خۆبەخش بوون.

نووسەرانی ڕۆژنامەی ژیان
=KTML_Bold=جەمیل سائیب=KTML_End=
لە ژمارەکانی سەرەتادا چەند وتارێک بە قەڵەمی جەمیل سائیب بڵاوکراوەتەوە. وەکوو خاوەنی ڕۆژنامەکە دەدوێ و دەنووسێ. بەڵام دوای چەند ژمارەیەک دەنگی نووسینی نەماوە و تەنیا (لە خەوما) کەی بە ئەڵقە بڵاو کردووەتەوە.

=KTML_Bold=ئەحمەد عەزیز ئاغا=KTML_End=
لە ژمارە سەرەتاییەکانیدا چەند وتارێکی سیاسی و پەروەردەییی نووسیوە و پاشان ئەویش دەنگی نەماوە.

=KTML_Bold=کوردی، مستەفا سائیب=KTML_End=
بە ئەڵقە لە ژمارە جیاجیاکانی ژیاندا وتاری سیاسیی نووسیوە، لەوانە: بۆ مەبعووسە موحتەرەمەکان، کورد بۆچی پێش ناکەوێ؟ و تەربیە لە ئەقوامی ئەنغلۆ ساکسۆندا.

=KTML_Bold=شێخ نووری شێخ ساڵح=KTML_End=
وتاری لەسەر ئەدەبیاتی کوردی و هۆنراوەی لێ بڵاوکراوەتەوە.

=KTML_Bold=ڕەشید نەجیب=KTML_End=
هۆنراوە و وتاری کۆمەڵایەتیی لێ بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها عەزیز عەبدوڵڵا، واجید مەجید، میرزا مارف، حەسەن کوردستانی (پێدەچێ نازناو بووبێت)، مستەفا شەوقی و عەونی حاجی گورون، محەمەد ئەدیب عەزیز و پیرەمێرد وتاریان بۆ نووسیوە و فایەق بێکەس ، حەمدی ، عەلی کەماڵ باپیر و فایەق زێوەر ، هۆنراوەیان تێدا بڵاو کردووەتەوە.
ژیان لە سەردەمی عەلی عیرفاندا بە دەگمەن هۆنراوەی تێدایە و بە دەگمەن نووسینی نووسەرانی تری بڵاو کردووەتەوە، پێدەچێت هەموو بابەتەکانی ڕۆژنامەکە خۆیان نووسیبێتیان.

=KTML_Bold=بڵاوکردنەوەی ژیان=KTML_End=
لەو سەردەمەدا لە کوردستان دامەزراوەیەکی تایبەتیی بۆ بڵاوکردنەوەی چاپکراوەکان نەبوو. لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا پەرتووکفرۆشی و ناوەندگەلی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە نەبووە، ڕێگاوبان کەم و خراپ بوو، ئوتومبێڵ زۆر کەم و دەگەمەن و هەندێک لە شار و شارۆچکەکانیش ڕێگاوبانی ئوتومبێلیان بۆ ساز نەکرابوو و بە وڵاغ هاتوچوو دەکرا. بەهۆی شۆڕشەکەیشێخ مەحموود ەوە ڕێگاوبانەکان نائاسایی بوون و بە کاروان و لەگەڵ زرێلی جەنگی هاتوچۆ دەکرا. ئەمانە هەمووی کاری کردووەتە سەر ڕۆژنامەکە، بەوردی نازانرێ چەندی لێ چاپ کراوە و چەندی گەیشتووەتە دەست خوێنەران. بەپێی توانای داراییی ڕۆژنامەکە پێناچێت لە هەزار دانە تێپەڕیبێت کە بۆ ئەو کاتە ژمارەیەکی گونجاو بووە. لە ڕاپۆرتەکانیدا دەردەکەوێ کە بێجگە لە سلێمانی، ژیان هەتا #کەرکووک#، #هەولێر#، #چەمچەماڵ#، کۆیە ، شەقڵاوە ، #ڕواندز# و لە دەرەوەی کوردستانیش بۆ بەغدا ناردراوە.

=KTML_Bold=سەرچاوە داراییەکانی ژیان=KTML_End=
سەرچاوە داراییەکانی ژیان بریتین لە: ئابوونەکان و داهاتی ڕیکلام (ئیعلان)
لە لای چەپی ناوچاوانی ژمارەی یەکەمدا نووسراوە: (بەدەلی) ئابوونە بە سێ مانگ ڕووپیە و نیوێکە، شەش مانگ سێ ڕووپیەیە. لە سێ مانگ کەمتر ئابوونە (قەید) ناکرێ. بۆ دەرەوە (بەدەلی) ئابوونە حەوت ڕووپیە و نیوە. نووسخەی بە ئانەیەکە.
لە لای ڕاستی ناوچاوانیدا نووسراوە: بۆ هەموو شتێک (موخابەرات) بە ناوی (ئیدارەخانەوە) ئەکرێ. (ئیعلانات) بە دێڕێک شەش ئانەیه.
لەو سەردەمەدا هێشتا ئێراق لەژێر دەستی ئینگلیزدا بوو و دراوی تایبەت بە خۆی نەبووە، بۆیە بە دراوی هیندی مامەڵە دەکرا لەبەر ئەوە ئابوونە و (ئیعلانەکان) بە ڕووپیە بوو، لە دوای ئەوەی دراوی ئێراقی لە ڕووپیە و ئانەوە گۆڕاوە بۆ دینار و فلس ڕاگەیاندنەکەی ژیانیش گۆڕاوە.

=KTML_Bold=لایەنی ڕۆژنامەوانی=KTML_End=
ژیان ڕۆژنامەیەکی ناوچەیی بووە. بەڵام لە بواری ڕۆژنامەوانییەوە بە سەرکەوتوو دێتە ئەژمار. لە زۆربەی فۆرمەکاندا بابەتی تێدا بڵاو کراوتەوە، لەوانە: هەواڵ، ڕیپۆرتاژ، وتار، لێدوان و سەروتار.

=KTML_Bold=زمانی نووسین=KTML_End=
ژیان چەند جارێک باسی بژاری زمانی کوردیی کردووە، لە ژمارەی 45دا، هەوڵی پێکهێنانی کۆمەڵی بژاری زمانی کوردیی داوە و لە ژمارەی 49دا تکای لە نووسەرانی خۆی کردووە لە کاتی نووسینی وتارەکانیاندا لە وشەی کوردیی پەتی کەڵک وەربگرن. هەرچەندە خۆی ئەو مەبەستەی نەپێکاوە و دەقەکانی پڕن لە وشەی عەرەبی.

=KTML_Bold=ڕێنووس=KTML_End=
بەگشتی هەمان ڕێنووسی زمانی عەرەبی و فارسیی بەکار هێناوە. ساڵی 1930 تۆفیق وەهبی بووەتە موتەسەڕیفی سلێمانی، ماوەی چەند هەفتەیەک ڕێنووسێکی نوێی پێڕەو کردووە. ئەگەرچی لە بزوێنەکانیدا لە هیی ئەم سەردەمە نزیکە، بەڵام زیاد لە پێویست (موبالغە) لە بەکارهێنانیدا کراوە. وشە و ڕستە عەرەبییەکانیشی هەر بەو ڕێنووسە نووسیوە، بەڵام دواتر وازی لێ هێناوە.

=KTML_Bold=نرخی مێژوویی=KTML_End=
ژیان بۆ مێژووی نوێی کوردستان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی جێی باوەڕە.

=KTML_Bold=بۆ مێژووی سیاسی=KTML_End=
ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور، هەواڵەکانی شۆڕشی شێخ مەحموود، پەیوەندیی لەگەڵ ئینگلیز و ئێراق، نوێنەرانی کورد و پەڕڵەمانی ئێراق، ڕووداوەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها کوردستانی باکوور و ... لە ژیاندا باس کراون.

=KTML_Bold=بۆ مێژووی ئەدەبی=KTML_End=
نوێکردنەوەی هۆنراوەی کوردی، بانگەواز بۆ زیندووکردنەوە و چاپکردنی بەرهەمی شاعیران.

=KTML_Bold=بۆ مێژووی کۆمەڵایەتی=KTML_End=
داکۆکی لە ژن، داکۆکی لە جووتیاران، داکۆکی بۆ چاککردنی ژیانی دانیشتووانی لادێکان.
ژمارەی 1ی ژیانەوە لە #18-08-1924# دا لە سلێمانی دەرچووە، لەژێر ناوەکەیدا بەمجۆرە خۆی ناساندووە: (ئەم غەزەتەیە غەزەتەیەکی حوکمەتییە، هەفتەی جارێک دەردەچێ.)
ژمارەی 1ی ژیان کە لە#21-01-1926# دا لە سلێمانی، ڕاستەوخۆ دوای ڕاگرتنی ژیانەوە، وەکوو درێژەکێشانی ئەو، دەرچووە، بە هەمان پێناسەی ژیانەوە خۆی ناساندووە: (ئەم غەزەتەیە غەزەتەیەکی سیاسی، ئەدەبی، ئیجتماعییە، هەفتەی جارێک دەردەچێ)
لە هەموو ژمارەکانیدا ڕۆژی بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی دووبارە کردووەتەوە: (تاریخی ئینتشار 21ی کانوونی سانیی 1926 سلێمانی).

=KTML_Bold=قۆناغەکانی دەرچوونی ڕۆژنامەک=KTML_End=ە
ژیان لە ژمارەی یەکەمی خۆیدا لە #21-01-1926# بەم سەروتارەوە دەستی بە دەرچوون کردووە: (مەعلوومە کە لیوای سلێمانی مەعرووزی ئەو ئینقلابە بوو کە دیمان و لە حەقیقەتدا مەحکوومی مەحو بوو. غەزەتە مەحبووبەکەشمان هەروەها تووشی ئەو تەئسیراتە هات، ڕووناکیی نەمابوو، تاریکی مابووەوە...) (هێنانی کۆی وتارەکە لەم دەقەدا ناگونجێت).

=KTML_Bold=سەردەمی محەمەد ئەدیب=KTML_End=
بەڕوونی دیار نییە کە لە سەرەتای دەرچوونی ژیاندا کێ سەرنووسەر بووە. جەمیل سائیب سەروتار و چەند وتارێکی سیاسیی لە ژمارە سەرەتاکانیدا نووسیوە، خوێنەر وادەزانێت ئەو سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە، بەڵام پاش چەند ژمارەیەک دەنگی نەماوە. بەشدارییەکەی لە نووسینەکانی ڕۆژنامەکەدا، وەکوو بەرچاو دەکەوێ هەر بە درێژەپێدانی چیرۆکی (لە خەوما) بووە. کە لە سەردەمی ژیانەوەدا دەستی پێ کردبوو.
لە ژمارەی یەکەم ڕێکەوتی#21-01-1926# هەتا ژماری 81 لە ڕێکەوتی #08-09-1927# وا باوە کە محەمەد ئەدیب عەزیز سەرنووسەر بووە و بە بۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەکەدا نووسیویەتی: (ژیان پێی نایە بەهاری دووەم ساڵی عومری، ئەم لاپەڕانە کە هەموو وەختێ مودافەعەی حەقی کردووە و لە حەقیقەت جیا نەبووەتەوە و ...)

=KTML_Bold=سەردەمی عەلی عیرفان=KTML_End=
لە ژمارەی 82ی ڕێکەوتی 20-09-1927دا عەلی عیرفان بە ناونیشانی (تەشەکورات و ڕجا) نووسیویەتی: (چونکە جەنابی ئەدیب ئەفەندی مودیری مەتبەعەی ژیان، تەعین کراوە بە کاتبی مالیەی سلێمانی، لەبەر مەشغووڵیەتی عەلاوەی نەیدەتوانێت ئەم وەزیفەیەش ئیفا بکات، ئیستیعفای کرد. لەسەر تەنسیب و ئەمری موتەسەڕیفی مەعالی هیمەم بەندە بۆ ئیفاکردنی ئەم وەزیفەیە تەنسیب و تەعین فەرموراوم...)

ژیان لەم سەردەمەدا هەوڵی داوە زیاتر پێش بکەوێ، لە ژماری 134یدا نووسیویەتی: (بۆ زانینی هەموو قاریئینی کیرام مەعلوومی هەموو قاریئین و مشتەرییە کیرامەکانمانە کە لە کوردستانی جنووبیدا، سلێمانی کە نەریتەن وەکوو مەرکەزێکی عموومیەتی، تەنیا ئەم غەزەتەیەی تێدا ئینتیشار دەکات و چونکە ئەسباب و ئەدەواتی مەتبەعەکەمان نوقسان بوو لە هەفتەی دەفعەیەک زیاتر قابیل نەبوو غەزەتەکەمان ئینتیشار بکات، لەبەر ئەوە مومکین نەبوو هەموو حەوادیسێک و مەعلووماتێک لە وەقتی خۆیدا دەرج بکرێ... لە یەکی ئەم مانگەوە هەفتەی دوو کەڕەت: دووشەموان دەفعەیەک و پێنج‌شەموان دەفعەیەک غەزەتەکەمان ئینتیشار ئەکات...)
ئەمە دووەمین جار بوو لە سلێمانی ڕۆژنامەیەک بتوانێت هەفتەی دوو جار دەربچێ. جاری یەکەم ‌ (پێشکەوتن) و جاری دووەم (ژیان). لە ژمارەی 82 تا 259 واتە لە ساڵی 1927 تا 1930 کە عەلی عیرفان سەرنووسەر بووە، ژیان لەو ڕۆژانەدا دەورێکی کاریگەریی هەبووە لە داکۆکیی مافی نەتەوەیی کورد و نواندنەوەی جموجووڵی سیاسیی چالاکەکانی کورد و هاندانی خەڵک بۆ داوای مافی نەتەوەییان، لەبەر ئەوەی دوای ڕووداوەکانی ئەیلوولی 1930 کە لە سلێمانی زۆر شت گۆڕاوە، پێدەچێت عەلی عیرفانیش گیرابێت و لە ژیان دوور خرابێتەوە.

=KTML_Bold=سەردەمی حسێن نازم=KTML_End=
لە ژمارەی 260 تا ژمارەی 320 حسێن نازم سەرنووسەری ژیان بووە. وا دەردەکەوێت کە ژیان ئەو نەختە ئازادییەی پێشووی نەماوە. (پیرەمێرد) لە ژمارەی 313دا نووسیویەتی:
ژیانمان هەندێک لە ڕێ لای دابوو
لالووت بووین، لامان باوی نەمابوو
ئەم جارە هەموو بۆی تێدەکوشین
کەمی و لاسەنگی بۆ دادەپۆشین

=KTML_Bold=سەردەمی پیرەمێرد=KTML_End=
پیرەمێرد لە ژمارەی 321ی ڕێکەوتی 09-05-1932ەوە بووەتە بەڕێوەبەری ژیان. هەر لەم ژمارەیەدا بە بۆنەی مردنی حسێن نازمەوە، بە ناونیشانی (ڕازی برادەری) نووسیویەتی: (زۆر دڵشکستەم بە کۆچکردنی هامدەردێکی وەک حسێن نازم بەگ، گەرچی منیش ڕێبوارم و نزیک بە بوارم بەڵام هێشتا هیوادارم. (ڕۆژنامەی) ژیانمان نزیک بوو بە نەمان چونکو ئیتر بەلەدیە هیچی پێ خەرج نەدەکرا. ناچار لە گۆشەنشینی هاتمە دەرێ و ...)
لە ژمارەی 321 تا ژمارەی 405 ئیتر پیرەمێرد سەرپەرشتیی کردووە و بەڵام ڕۆژنامەکە هەر بە ناوی شارەوانیی سلێمانی بووە. لە ژمارەی 406ی 14-08-1934 تا ژمارەی 538ی 10-01-1937 پیرەمێرد چاپخانەکەی لە شارەوانیی سلێمانی بە کرێ گرتووە، دوایی (ئیجازەکەی) بۆ تازە نەکراوەتەوە، ئیتر خۆی چاپخانەیەکی گەورەتری کڕیوە. لە 16-01-1937دا ئیجازەی دامەزراندنی بۆ وەرگرتووە و ڕۆژنامەکەشی بە فەرمی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 104 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 20-04-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...)
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 20-04-2023 (1 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 94%
94%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان عەلی )یۆ جە: 18-02-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 20-02-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:20-02-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 104 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
عەبوولە (2)

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەفوەت
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەد عارف جزیری
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عوسمان نەقشبەندی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
26-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
20-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
17-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
سەفوەت
13-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,666
ۋېنۍ 105,734
کتېبۍ PDF 19,411
فایلی پەیوەڼیدار 97,455
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
مەتی شانۍ
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (1)
کوڵەباس
تەنیایی
ژیواینامە
شێخ عوسمان نەقشبەندی
ژیواینامە
سەید ئەکابیری خامۆشی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
هەر جە ئەوەڵۆ گرکەس جیا بېیەن و هۆرامانیچ قوتبو زەمانەی (2)
ژیواینامە
محەمەد عارف جزیری
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
سەفوەت
کوڵەباس
عەبوولە (2)
بۊخچۍ
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - زۋان - بنەزۋان - ھۆرامی (کرمانجیی گۊرانی) ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - پانیشتو کورڎەسانی ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ - وڵات - هەرېم - وەرکۆتو کورڎەسانی ھۊنیێ - پۆلێنو ھۊربەسۍ - دڵداری ھۊنیێ - جۊرو ھۊربەسۍ - کلاسیک ھۊنیێ - کېشو ھۊربەسۍ - بڕگەیی/ پەنجەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.359 چرکە(چرکۍ)!