مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی محەمەد حەمەخان تریفەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (عەلی محەمەد حەمەخان تریفەیی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو( عەلی محەمەد حەمەخان تریفەیی)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەلی محەمەد حەمەخان تریفەیی) مان بیست، خۆمان بە پرسەبار و هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی هەڤاڵ و خزمانتان ببێتە مایەی ئارامگرتنتان و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
9ی حوزەیرانی2024
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=