ئەمڕۆ دووشەممە #24-06-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادەى خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە کرد و هاوخەمى لەگەڵیاندا دەربڕى.
بەڕێزیان هەروەها هیواى خواست، خواى مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت.
لاى خۆیانەوە خانەوادەى خوالێخۆشبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخەمى و هاوبەشیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=