سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا هاوخەمی دەردەبڕێت.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا، خەمێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانین.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.
چەندبارەبوونەوەی ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەکینێکی گەورەیە تاوەکو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەین، لەژێر سایەی حوکمڕانییەکی تەندروستدا ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکەکەمان دابین بکەین و چیتر گەنجەکانمان کە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێدنەکرێن.
لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=