کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مامۆستا عوسمان هەورامی
17-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەلی گوڵپی
16-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
وەستا عەبدولعەزیز تەوێڵەیی
15-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ ئەحمەدی عەللامە
13-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مامۆستا بابا حاجی
10-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا موحەمەدی زەنگەنە
09-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  536,909
ۋېنۍ
  109,450
کتېبۍ PDF
  20,221
فایلی پەیوەڼیدار
  103,691
ڤیدیۆ
  1,531
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,887
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
774
ژیواینامە 
169
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   سەرجەم 
234,723
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
پرسی ئێزیدییەکان و ناسنامەی نەتەوەییان
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پرسی ئێزیدییەکان و ناسنامەی نەتەوەییان

پرسی ئێزیدییەکان و ناسنامەی نەتەوەییان
=KTML_Bold=پرسی ئێزیدییەکان و ناسنامەی نەتەوەییان=KTML_End=
#فەرەیدون سامان#

=KTML_Bold=پێشەکی=KTML_End=
ناساندنی پێکهاتەی ئیتنیکی کوردە ئێزیدییەکان وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق دا بە ڕای من هەوڵێکی ڕەگەزپەرستانەی نەتەوەپەرستی مەزهەبگەرایە دژی نەتەوەی کورد. ئامانج لەو بانگەشە و هەوڵی ناساندنەش گۆڕینی دیموگرافی و سیاسەتی پاکتاوی نەژادی نەتەوەی سەردەستە لە بەردەوامی پڕۆژەی سەد ساڵەی جینۆسایدی گەلی کورد. ئەم هەوڵە نەزۆکە گەر بۆیان بچێتە سەر بە دڵنیایی بۆ داهاتوویەکی دوور و نزیک مەترسی لەسەر ئاساییشی نەتەوەییمان نەک هەر بۆ قەوارەی جوگرافی باشووری کوردستان هەیە، بەڵکوو هەڕەشەیەکی مەترسییە بۆ تەواوی کوردستانی گەورە، بۆ سەر زمان و ناسنامەکەمان هەیە. بە دەرفەتی دەزانم کە ئەم باسە بێنمەوە گۆڕێ، بەتایبەتیی کە من دەمێکە کار لەسەر گرووپ و ئیتنیکەکانی کوردستان دەکەم بە تایبەتیش پرسگەلی کوردانی ئێزیدی و شەبەک و کاکەیی و فەیلی و هەورامی… هتد.

لە ڕابردوودا چەندان وتار و توێژینەوەیەم لەسەر پرسەکانی زمان و گرووپە ئیتنییەکانی کوردستان، لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتەکان بڵاوکردووەتەوە، لە ڕاستیدا لە ئەنجامی کارکردنمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی ھزریی، هەروەها لە گۆڤاری زمانناسیی (#زمان و زار#)دا، کە ئامانجی بنەڕەتی وەک سێ جومگەی سەرەکی (زمان، ناسنامە، کلتور) بوون، ئەو پرسە گرنگانە ھانیاندام وەک پڕۆژەیەکی ستراتیجی بە پێی توانای خاکەڕای خۆم ئیشیان لەسەر بکەم بە تایبەتیش پرسگەلی ناسنامەی کوردانی (ئێزیدی، شەبەک، کاکەیی-یارسان، فەیلی، کوردانی مازەندەران و خۆراسان و قافقاس…ھتد)، کە بە چەند وتار و توێژینەوەیەکی ئیتنۆگرافی و زمانناسیی لەسەر دۆزەکەیانم نووسی. ھەڵبەتە وێڕای حاشاهەڵنەگرتنی کوردبوونی ئەم پێکهاتانە، لە ڕوانگەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤیشەوە دواتر وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەکەمان دوای سەردانی مەیدانی بۆ دەڤەرەکانیان و لە نزیکەوە پەیوەندیکردن و دۆستایەتی لەگەڵ کەسایەتییەکانین، ئەوجا لەسەریانم کۆڵیوەتەوە.

ئەم پێکھاتانەی گەلی کوردستان بە درێژایی مێژوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەتەوەی سەردەستەوە بە پلان و بەرنامەی تۆکمە چەوسێنراونەتەوە و ھەوڵی قڕکردن و لەنێوبردنیان دراوە، هەر هیچیان نەکردبێت لە هەوڵی بەردەوام بوون زمان و کلتوری خۆیان بەسەر ئەو پێکهاتانە بسەپێنن و ئاسمیلەی ناسنامە و فەرهەنگەکەیان بکەن. دیارە ئامانجی سەرەکی و ستراتیجییان هەر بە مەبەستی گۆڕانکاریی دیموگرافی لە کوردستان و بەرتەسککردنەوەی جوگرافی نیشتمانەکەمان بووە تا لە ناسنامەی کوردبوونی خۆیان دایانبماڵن و دواجار وەک نەتەوە و زمانی سەربەخۆیان بناسێنن.

توێژینەوە لەسەر پرسی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە کوردستان دا، ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی تەواوی کار و چالاکییەکان زیاتر ناساندنی پرسی پێکهاتەکانە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا لە بوارەیلی (زمان، ناسنامە، کلتور)دا. ھەروەھا لە ھەردوو ڕووی ئاشتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیاندا و ھاندانیان لەبیرکردنەوە و شرۆڤەی نوێ لەو ھەڕەشانەی کە کۆمەڵگەی کوردستان لە ئێستا و ئاییندەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. بەو ھیوایەی کە بتوانین ھەستی بەرپرسیاریەتی لای تەواوی تاک و گرووپەکان درووست بکەین، بەوەی کار بکەین لەسەر ڕێزگرتنی فرەیی و جیاوازەکانیاندا. ئەنجامدانی توێژینەوە لەبارەی ھەر یەک لە پرسگەلی ئەم گرووپانە ئەویش لە ڕێگای ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەکادیمی و سازدانی کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانس بۆیان. ئەو توێژینەوە مەیدانیانە خۆی لە خۆیاندا دەبنە پڕۆژەیەک بۆ گەڕان و شرۆڤە کردن لەسەر ئەو بوارانەی کە لەو نووسینەدا خستومەتەڕوو. بۆیە بایەخدان بە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنھزری دیموکراسی بۆ چەسپاندنی چەمکی لە یەکگەیشتن و گەیاندنی ڕۆشنبیری بە تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی تەبایی لەنێوانیاندا خواست و ئامانجی ئێمە بوو.

توێژینەوە لەسەر ئەو کێشانەی پەیوەستن بە پرسی پێکهاتە ئایینییەکانی کوردستان، هەڵوەستە و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی گەرەکە. بێگومان ئەوانەی ئینتمایان بۆ ئەم خاک و نەتەوەیە نەبێت لە ئازاری ئەم پێکهاتانە ناگەن، ئەو ڕۆڵەش لە دیدگای ھەمەچەشنەی نوێوەوە سەرھەڵدەدەن، تایبەتە بە کێشە و کاریگەریی ھەرێمی و وهەژموونە نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندییەکانیان. ھەڵبەتە ئەم پرسە وەک دیالۆگێکی لۆجیکی دەبێتە تاوڵەیەکی بازنەیی و بەھێز بۆ قسەکردن لەنێوان گرووپە ئیتنیکییە جیاوازەکان لە کوردستان دا. ھەروەھا درووستکردنی پردێکی ھاوبەش لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەی توێژینەوە لە سەرانسەری کوردستان و دواتر جیھاندا وەک (زانکۆکان، پەیمانگەکان، بنکەکانی توێژینەوە)، و ھەماھەنگی کردن لەگەڵ تەواوی ئەو پڕۆژانەی ھاوشێوەن و ھەمان ئامانجیان ھەیە لەسەر کێشەی پێکهاتەکان لە ناوچەکە و لە وڵاتە دراوسێیەکاندا. بۆیە بەشداری سیاسیی پێکهاتە ئایینییەکان، لەسەر بنەمای پەژراندنی کۆمەڵێک پێشمەرجدایە و سنووری تاکتیک و مانۆڕی سیاسیی نەبەزاندووە و ھێشتاش نەچووەتە چوارچێوەیەکی ستراتیجییەوە. بەشداری پێکردنی پێکهاتەکان لە کوردستاندا وەک هاووڵاتییانی پلە یەک جیاوازە لە درووستکردنی زەمینەی یەکسان بۆ بەشداریی کردنیان، چەمکی بەشداری پێکردن تەنانەت لە ڕووی زمانەوانییەوە جۆرێک لە بەخشینی تێدایە، پێدەچێت لە کوردستان کۆدەنگییەکی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ھەبێت لەسەر دواخستنی بابەتی مافی یەکسانی ھاووڵاتیبوونی پێکهاتەکان و پاراستنی ناسنامەی جیاوازیان، ئەزموونی پێکەوەژیان وەک بەڵگەی کرانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی بەکاربھێنرێت. بەڵام ئەزموونی بەڕێوەبردنی وڵات، ناسیۆنالیزم ڕووبەڕووی گیرخواردن دەکاتەوە لەنێوان کرانەوەی بێسنوور و داخرانی تەواوی پێناسەی ھاووڵاتیبووندا.

ناسیۆنالیزمی کوردستانیی کە بە ڕای من هێشتا وەک هزر و فەلسەفەی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە و کۆی حیزبەکانی ئێستای کوردستان، بەخۆیان بزانن یان نا، لەمیانەی ھەوڵەکانیان بۆ درووستکردنی قەوارەی دەوڵەت لە داهاتوودا، مخابن هەندێکجار ھەوڵی شوێنگرتنەوەی ئەو داگیرکەرە دەدەن کە سەدەیەکە قوربانیان بۆ داوە و لە دژیدا جەنگاون. لەجیاتی ئەوەی ھەوڵی بەدیھێنانی جیھانێکی جیاوازتر بدەن لەوەی کە تێیدا قوربانی بوون، دەسەڵاتی کوردی ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانییەوە، لەژێر ھەژموون و کاریگەریی ناسیۆنالیزمی ئەو دەوڵەتانەدا بووە کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە. وەک چۆن نەتەوە درواسێیەکانمان دەوڵەت دەکەن بەو ئامانجەی ھەموو ئامرازێک ڕەوا دەکات، لێرەدا ئەرکە قوورسەکەی کورد تەنیا درووستکردنی دەوڵەت نییە، بەڵکوو درووستکردنی دەوڵەتێکە کە کۆپی ھەمان ئەو دەوڵەتانە نەبێت کە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە دژیاندا جەنگاوە. دڕندەیەک نەبێت ھاوشێوەی ئەو دڕندانەی کوردیان کۆمەڵکوژ کردووە، ئەویش پێکهاتەکانی ناو ھەناوی خۆی کۆمەڵکوژ بکاتەوە، بابەتی پێکهاتەکان و مافەکانیان دەبێت لە دەستووری داهاتووی کوردستان دا دانی پێدا بنرێت و بسەلمێنرێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم گرووپانە دووچاری قڕکردن نەبنەوە، چونکە ئەو کەمینانە لە داهاتووشدا ترسیان ھەیە لە ژیان لەچوارچێوەی قەوارەیەکی کوردی دا. بۆیە ھەموو ھاووڵاتییەک بەدەر لە ناسنامە مافی بەشداریی سیاسیی ھەیە و پێویستە دەسەڵاتی کوردستانیی زەمینەی یەکسان خۆش بکات بۆ ئەم بەشدارییە سیاسییە، لەم قۆناغەدا ھیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە پێکهاتەکان کوردستان بەشداربن لە کۆی ئەو گفتوگۆیدانەی لەسەر ئاییندەی ھاوبەشمان دەکرێن.

=KTML_Bold=ئێزدییەکان و کۆمەڵکوژی #شنگال#=KTML_End=
ئێزدییەکان گرووپێکی ئیتنیکی کوردی و کوردستانین بە زۆری لە دەڤەرەکانی باشووری کوردستان و بەتایبەتیش لە کاڤاری شنگال و شێخان نیشتەجێن، ھەروەھا پێکهاتەیەکیشیان لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، هەروەها لە ئەرمەنستان و گورجستان دەژین. ئێستا ژمارەیەکی بەرچاویش نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپان بەتایبەت ئەڵمانیا. زۆرێک لە دەوڵەتداران و ناسیۆنالیستی عەرەب هەوڵیان داوە ناسنامەی نەتەوەیی ئێزیدییەکان لە نەتەوەی کورد جودا بکەنەوە بیانکەن بە عەرەب یان لانی کەم بیانکەن بە نەتەوەیەکی سەربەخۆ بە نەتەوەی ئێزیدی بیانناسێنن. دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەتیش ناسیۆنالیزمی ئەرمەن و دەسەڵاتدارانی ئەرمەنستانیش هەمان هزر و هەوڵیان هەبووە بۆ ئاسمیلەکردنی نەتەوەیی ئێزیدییەکان و لاوازکردنی پێگەی کورد لە ناوچەی قافقاس دا، تەنانەت کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی مۆسکۆش هەبوو لە بە فەرمی ناساندنی کوردی ئێزیدییەکان وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ، هەر لەو سۆنگەیە هەرچی کوردی مسوڵمان هەبوو لە ئەرمەنستان ناچارکران ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن ڕوو لە وڵاتانی ئاسیای ناوین و ڕوو سیا بکەن، دکتۆر خەلیل جندی لە پەرتووکی ( ئایینی ئێزیدی، باوەڕەکان، میتۆلۆجیا، چینە ئایینییەکان) کە لە ساڵی 2018 لە دەزگای ئەلمەسارات لە وڵاتی لوبنان چاپ بووە دەڵێت: بە چەمکە مێژووەییە کۆمەڵایەتییەکە ئایین لەنەتەوە کۆنترە، دەرکەوتنی ئایین بە هەزاران ساڵ بەر لەدرووست بوونی نەتەوە بووە، بۆیەش کاتێک یەکێک دەڵێت من ئێزیدیم، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کورد نییە و خۆی بە نەتەوەی کورد نازانێت و بە دوور دەگرێت و جیای دەکاتەوە، ئێزیدی ئایینێکی دێرینی کوردانە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی پێش شارستانییەتی سۆمەرییەکان، ڕەنگە کۆنتریش بگەڕیتەوە، بەڵام توێژەری ناسراو د. زرار سدیق و کۆچکردوو سەلام ناوخۆش پێیانوایە کە ئێزیدییەکان گرووپێکی ئایینی مسوڵمانن، بەڵام هەڵگەڕاونەتەوە و لە ئەنجامی ململانێی نێوان بنەماڵەی عەباسییەکان و ئەمەوییەکان سەریان هەڵداوە، کەواتە مێژووی سەرهەڵدانی ئایینی ئێزیدییەکان بۆ ئەو سەردەمە دەگەرێنیتەوە، ئەمەش پێچەوانەی بەڵگە نامە مێژوویی و زانستییەکانە کە دەیسەڵمێنێت ئایینی ئێزیدی ئایینێکی دێرینی خەڵکی کوردستان بووە.

ئێزیدییەکان لە ھەرێمی کوردستان دا بەگشتی ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی 650 هەزار کەس دەبێت، تا وەکوو ڕۆژی #03-08-2014# ئێزیدییەکان تاوانی کۆمەڵکوژی “شنگال”یان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە #داعش#ەوە لەھەق ئەنجام درا، ژمارەیان بۆ نیوە کەمتر دابەزی، دوای ئەو کارەساتە تراژیدییە بەتەواوی نەدەزانرا کە ئێزیدییەکان تا چەند پەراوێز خراون.

توێژینەوە مێژووییەکان لە کۆندا ئاماژە بە شاڵاوی (فەرمانی 74 کۆمەڵکوژی)، جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەن، کە زۆرینەیان بە ھۆکاری ئایینی و ئیتنیکی بووە. ئەم کۆمەڵکوژییانە ھۆکاری کارەسات بوون بۆیان. سەرەتاش لە 2007 لە کۆمەڵگەی سیپا شێخ خدر و گرعوزێر لە ڕێگای تەقاندنەوەی تانکێکی بۆمبڕێژکراو بوو کە بووە ھۆی کوشتنی پتر لە 500 کەس و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لەوە زێتریش.

لە سەرەتای مانگی ئابی 2014 تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی بەرفرەوانیان کردە سەر کاڤاری شنگال کە لە ڕاپۆرتە دیکۆمینتاری ومیدیاییەکان و کۆمیتەکانی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکەنەوە کە لەگەڵ ھاتنی داعش بۆ ناو شنگال، پیاوان و منداڵانی کۆمەڵکوژ کرد و بەزیندوویی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ناشتنیان. ژنان و کچآنیان سەبی کران و بەسەر تیرۆریستەکاندا بەخشینەوە. ھەواڵەکان ئەوە دەسەلمێنن کە لە بازاڕەکانی ڕەقە و موسڵ و مەیادین و ئەلبوکەمال و شەدادی سەودایان پێدەکرا.

ئێزیدییەکان بە بەرچاوی ھەمووانەوە تووشی ھەڕەشەی قڕکردنبوون و لەناوبران، بە پلەی یەکەم بەھۆی ئێزیدی بوونیان و ئینجا کوردبوونیان و ھۆکاری سێیەم ستراتیجییەتی ناوچەی جێ نفوزیی ئەوان بوو، کە لەلایەن وڵاتانی ھەرێمییەوە جێی بایەخی جیۆپۆلەتیکی خۆی بوو.

=KTML_Bold=ھەڵوێستی پارت و لایەنە کوردستانییەکان=KTML_End=
دۆزی ئێزدییەکان وەک ھەر دۆزێکی تر بەشێک یان گرووپێکی دیکەی گەلی کوردستان لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە پارتە عیلمانی و ئیسلامییەکانەوە، شرۆڤە و ھەڵوێستی جودای لێبووەتەوە. پارتە نەتەوەیی و سیکولارکانی کوردستان پرسی ئێزدییەکان بە بەشێک لە دۆزی نەتەوەیی گەلی کوردستان دەزانن، ئەمەش بە ئاشکرا لە پەیرەوی ناوخۆی حیزبەکانیان دەخوێنریتەوە و بەرگری لە چەوساوەیی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەکەن. ھەرچەند لە واری واقیعدا کەم و زۆر ھەڵویستیان جیاواز بووە، بەتایبەت لە پرسی تراجیدی کەوتنی شنگال دا. بینیمان چۆن لایەنێک پشتی تێکردن بێ ھیچ پاساوێک ھێزەکانی خۆیان لەو ناوچانە کشاندەوە، لەھەمان کاتدا لایەنی تر ھەبوون بەرگرییان لەو خەڵکە لێقوماوە کرد و ڕێگایان بۆ کردنەوە تا بە سەلامەتی لە دەست تاڵانکارانی داعش ڕزگاریان بێت. ھاوکات دەبینین ھەڵویستی لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان لەسەر پرسی ئێزدییەکان جیاوازە.

ئەو ھەموو ھاتوھاوارەی لە میدیا و لێدوانەکانیان لە دژی دەسەڵاتی ھەرێم لەسەر تیرۆری سیاسی، کەچی ئەو ھەموو کوشتار و کۆمەڵکوژییەی لە ئاست ئێزیدیەکان و ھەروەھا لە شارەکانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان ئەنجام دران و ڕۆژانەش ئەنجام دەدرێن نە نووزەیەکیان لێوە دێت، نە ھەڵوێستێکی وەھا دەنوێنن کە ھاوبەشی بێت بۆ تراجیدیای گەلەکەمان و ئیدانەکردنی داگیرکاری گەلەکەمان. پرسیار ئەوەیە تۆ بڵێیت تاوانە دڕندەییەکانی داعش، کە لە ئاستی جینۆسایدی کوردی ئێزیدییەکانە لە دەڤەری شنگال لەو تاوانانە بچوکتر و لاوازتر بێت و شایستەی ئیدانەیەک نەبێت؟

ئیسلامییەکانی کوردستان، پێچەوانەی ھەموو ئیسلامییەکانی تری ڕۆژھەڵات لاوازترین ھەستی نەتەوەییان بەرانبەر بە گەلەکەی خۆیان ھەیە، بەردەوام ھەستە ئایینەکەیان زاڵتر و تۆخترە لە ھەستە نەتەوەیەکە، باشترین نموونەش ھەرچی تاوان لە جیھانی ئیسلامی ڕووبدات ئەوان بە ھەزاران ئیسلامی کورد دەھێننە سەر شەقام و میدیاکانی چەندان ڕۆژ بۆ تەرخان دەکەن، بەڵام کوردی ئێزیدی لە شنگال و لە ڕۆژاوا و باکووری کوردستان بە ھەزاران تاوانیان بەرانبەر کرا، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا دەیان کەسایەتی کورد لەسێدارە دران، بچوکترین ئیدانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناکەن.

خەیری بۆزانی نوێنەری پێشووی ئێزدییەکان لە #وەزارەتی ئەوقاف# و ئێستاش ڕاوێژکاری کاروباری ئایینی ئێزیدییەکان لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵویستی هاووڵاتییانی کوردستان بە گشتی و تەنانەت لایەنێکی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت؛ تا ڕادەیەک ھەڵویستی یەکگرتووی کوردستان ئەرێنی بوو لە پرۆتۆستۆکردنی تیرۆریستانی داعش لە دۆزی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی شنگال. کاتێک خەڵکی شنگال ئاوارەی دەڤەری بادینان و بەتایبەت باژێری #دهۆک# بوون هەندێک لە کوردە موسڵمانەکان دەرگای مزگەوتەکانیان بۆ کردنەوە بە مەبەستی داڵدەدانی ئەو خەڵکە لێقەوماو و سەرگەردانە. حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش بە شێوازی جۆراوجۆر ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی داعشیان کرد، بۆیە کاتی ئەوەیە دەزگا ئیدارییەکانی ھەرێمی کوردستان مەسەلەی ناسینی داعش وەک ھێزێکی تیرۆریست و جینۆسایدکردنی کوردانی شەنگال بکەنە یاسا بەسەر ھەموو لایەنێکدا، وەک ئەوەی ھەندێک وڵاتی ئەوروپی لە بەرانبەر دان پیانەنانی ھەر کەسایەتی و لایەنێک بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکەنەوە.

بەڵام هەڵوێستی ئێزیدییەکان لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی شنگال وێڕای جیاوازی هەڵوێستی پیاوە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتەییەکان و ڕاوبۆچوونی جیاواز لەمەڕ ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و لایەنگرانی پارتە سیاسییەکان بەتایبەت ئەوانەی سەر بە (پدک و ینک و پکک) بە بێلایەنەکانیشیان لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی شنگال، بەڵام زۆرینەی ڕەهایان مەگەر ژمارەیەکی کەمی ئێزیدییەکانی باشیقە و بەحزانی کە عەرەبی ئاخێوەرن، لەگەڵ بەشێک ئێزیدیانی لە ماوەی 30 ڕابردوودا بەهۆی سیاسەتی نکۆڵی کردن و ئاسمیلاسیۆن لەلایەن دەوڵەتی ئەرمەنستانەوە کە ناچارکراون حاشا لەکوردبوونی خۆیان بکەن و بەڵام زۆرینەی ئێزیدییەکان هێشتا جەخت لەسەر ئینتمای نەتەوەیی کوردبوون و کوردستانی بوونی خۆیان دەکەنەوە.

=KTML_Bold=ئێزیدی وەک ئایینێکی ڕەسەنی کوردی=KTML_End=
جگە لە کوردە یارسانەکان، ئێزدییەکانیش وەکوو ئایین، ئایینێکی جیاوازیان ھەیە و بە ڕەسەنترین ئایینی دێرینی کوردان دەژمێردرێت، ھەرچەندە لەسەر ئەو باوەڕەی خۆیان زۆر چەوساونەتەوە، بەڵام بەردەوام داکۆکیان لە ناسنامەی ئایینی خۆیان کردووە. بە گوێرەی شێوازی باوەڕ و پێوانەکانی پەرستن و شوێن و پەرستگاکانیان و شێوازی ژیانیان، بۆچوونێک هەیە کە دەتوانرێ وەک تیرە یان پاشماوەی ئایینی زەردەشتی بەناو بکرێن، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ (عەبدولڕەحمان قاسملو، پەرتووکی کورد و کوردستان). ئێزیدییەکان خۆیان ئەم بۆچوونە ڕەت دەکەنەوە، ئێزیدی بە ئایینێکی جیاواز و سەربەخۆ دەناسێنن، تەنانەت کاتی زەردەشتییەکان داوایان لەو پەیرەوکەرانی ئایینی ئێزیدی کردووە کە بێنە سەر ئایینی زەردەشتی، ئێزیدییەکان ئەو داواکارییەیان بەتوندی ڕەتکردووەتەوە، هەر بۆیەش لەلایەن زەردەشتییەکانەوە بە دێوپەرست ناسراون و چەوسێنراونەتەوە.

ئایینی ئێزیدی و بوونی ئێزیدییەکان، سیمای دەوڵەمەندی کلتور و فرەیی و مێژووی ناوچەکە و گەلی کوردستانە، کوردانی ئێزیدی لە ڕووی ئایینییەوە خودان جەژنێکی تایبەت بە خۆیانن کە بە چوارشەممە سۆر ناسراوە. بە پێی ڕۆژژمێری ڕۆژھەڵاتی دەکەوێتە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان، ئەمەش جەژنی سەری ساڵی ئەوانە، لەم ڕۆژەدا بەکارھێنانی ھێلکە و ڕەنگکردنی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی و جێ بایەخیانە. ئەویش بەو مانایەی ھێلکە لە زەوی دەچێت، ھەروەھا ڕۆح و توخمی تێدایە. لە خوێندنەوەی تریشدا دەڵێن زەردێنەکەی لە زەوی و سپیاییەکەی لەئاو یان لە بۆشایی گەردوون دەچێت، ئەم جەژنە لە سەردەمی بابلی و تەنانەت ئاشوریی و سۆمەرییەکانیشدا ھەبووە. بەپێی کۆنی ئایینەکە و بەرفراوانی ئایینەکەش لە سەردەمی خۆیدا وایی بووە لە جێگای زۆر و بەرفراوانتردا جەژنەکە بکرێت بە جیاواز لە سەردەمی ئێستادا. ھەموو ئایینێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە بێگومان. دەوترێت لەناو ئێزیدییەکاندا لە مانگی نیساندا ژنھێنان و بەشوودان نییە. چونکە نیسان خۆی بووکی ساڵە و زەوی ئاوسە، چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن ناوی (نیسان) لە (نوێ ساڵ)ەوە ھاتبێت. لەم ڕۆژەدا ئێزیدییەکان ڕووناکی زۆر بەکاردێنن و تاریکایی ڕووناک دەکەنەوە، وەکوو خۆیان وتەنی لە تاریکیییەوە بەرەو ڕووناکی. دیارە لەئایینەکانی ناوچەی میزۆپۆتامیا و ئایینی تریش بابەتی ڕۆژپەرستی و ڕووناکی پەرستیش ھەبووە، ھەروەھا گوڵی سووریش (کولیلکا نیسانێ) لەتاقی پەرستگا و شوێنە تایبەتەکانیان دادەنێن. ھەرچەندە بەھۆی ئەو تاوانانەی لەھەقیان کراو بەھۆی بردنی ژن وکچ و منداڵەکانیان و کە ھێشتا لە دەستی تیرۆریستانی داعشدان جەژن ناکەن. ئەوان سیمبولێکی دێرین و نوێی قوربانین لە ناوچەکەدا، پێویستە ھەموو لایەک بە ڕێزەوە بڕوانێتە ئەو توێژە گرنگەی کوردەواری، بەدڵنییایەوە پێویستە ھەر ئەو ڕۆژەی پەڕڵەمانی کوردستان کەوتەوە سەرکاری خۆی، پڕۆژە بڕیاری تاوانی شەنگال بکاتە بڕیار و ڕۆژی 3-8ی ھەموو ساڵێک بە فەرمی بکاتە ڕۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەکان.

=KTML_Bold=ناسنامەی ئێزیدییەکان و چەواشەکاری ناسیۆنالیستی عەرەبی=KTML_End=
زۆرترین ھەڕەشەی لەناوچوونی ئێزیدییەکان لەلایەن ھێزە دەسەڵاتدارەکانی ئیسلامەوە کراوە، لە سەردەمی یەزیدی کوڕی مەعاوییە تا ئێستا. عەرەب ناوی ئیزیدییەکانیان چەواشەکردووە و پێیان دەڵێن “یەزیدی” واتا بە درۆ و چەواشەکاری دەیانگەڕێننەوە بۆ یەزیدی کوڕی مەعاوییە، بەڵام بێگومان ئەوە ھیچ پەیوەندی بەڕاستییەوە نییە، بەڵکوو پارچەیەکە لە پڕۆسەی ئاسیملاسیۆن. بەھەمان شێوە ئەوەی بە زەبری چەک نەیتوانیوە لەگەڵیان بکرێت، بەتایبەت لەلایەن تورکە عوسمانییەکان لە 400 ساڵی ئیمپراتۆریەتەکەیان، ئەوان ھەوڵیاندا لە ڕێگای ڕیفۆڕم گۆڕانکاریی لە ئایینی ئێزیدی درووستی بکەن. ھاتنی شێخ ئادی، ھەمانکات درووست بوونی ڕیزبەندی و سیستەمی ھیرارشی لەنێو ئێزیدییەکان (شێخ، پیر، میر، فەقیر، مرید، قەوال….ھتد) ھەروەھا درووستکردنی پەرستگا و ناولێنانی ئیسلامییانە بە ناوی حەج، سەفا و مەروا…ھتد، کۆتایش گۆڕ و جلوبەرگ و شوێنی پەرستنی شێخ ئادی بووەتە نەزر‌گای ھەرە سەرەکی ئێزەدییەکان، بەواتایەکی تر، شێخ ئادی لاسای پێغەمبەری ئیسلام محەمەدی کردووەتەوە و خۆی کردووەتە ناوەندی پەرستن و سازشی نێوان تاک و کۆمەڵی ئێزیدی و ڕێوڕەسمی پەرستگای لالەش وەک نموونە. ناتوانین بڵێین ئێزیدییەکان لە ڕێگای شێخ ئادی لە ڕاستەھێڵی خۆیان دەرچوونە، بەڵام ناشتوانرێن بڵێین وەک خۆیان ماونەتەوە. ئەوەی لەمڕۆدا گرنگە بۆ ئێزیدییەکان و شەنگالییەکان، ئەویش مانەوەیانە بەناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان و پاراستنی ناسنامەکەیان.

=KTML_Bold=ڕێکخراوی داعش و کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان=KTML_End=
لە سایەی دەزگا هەواڵگرییە عەرەبییەکان و بە ھاوکاری دەوڵەتانی دراوسێ و بە ھاندانی بانگخوازە ئیسلامییە توندڕەوەکانی میسر و سعودیە و قەتەر، ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلام ناسراو بە داعش، لە سەرەتای حزەیرانی ساڵی 2014 بەشێک لە خاکی سووریا و ئێراقی داگیرکرد و خێڵە عەرەبە سوننەکان پشتیووانییان لێکردن. لە سەرەتاوە سەرانی کورد وەک دەوڵەت گرەویان لەسەر کردن و وتیان ئێراق ناگەڕێتەوە بۆ پێش 9 حوزەیران و ئێستا ئێمە دراوسێیەکی نوێمان ھەیە کە ناوی داعشە و ھێزی پێشمەرگەیان ناردە ناوچە کێشە لەسەرەکان، داعش ھێرشی لەسەر بەغدا و دیالە چڕکردەوە و بەر ڤیتۆی ئێران کەوت، ڕووی کردە کوردستان، لە #جەلەولا# شەڕ ھەبوو لە موسڵ نەبوو، یەکێتیی پارتی تۆمەتبار دەکرد کە شەڕ لەگەڵ داعش ناکەن. کاتێک شەڕەکە گشتگیر بوو سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت خەڵکیان لە توانای بەرگری دڵنیا کردەوە، بەڵام لە شەنگال پێمان گوترا نەک بەرگری لاوازە، بەڵکوو ھەر نییە، سەرکردایەتی کورد باش دەیانزانی کە چەکی داعش چییە و توانای چەندە و چۆنە؟ بەڵام پێش کارەساتی شنگال ئەم سەرنج و گازندەیان نەدەکرد، ھێزەکانیان لە شنگال بێبەرگری شارەکەیان چۆڵکرد و منداڵ و ژن و کیژی شنگالیان کردە خۆراکی ئەژدیھاکانی داعش. ڕێکخستنەکانی پارتی لە شەنگال لە ماوەی دوو مانگدا نەیانتوانیوە ھێزی بەرگری درووستبکەن ئامادەیان بکەن بۆ ھەر ڕووداوێک تا لاوە ئێزدییەکان چەکدارکەن. ئێزیدییەکان خۆشیان خەمسارد بوون بەرگریان نەکرد! شەڕی ماڵ بە ماڵ و جادە بە جادەیان نەکرد و شارەکەیان چۆڵکرد. ئەمە گازاندەیەکی جددیە لە لاوانی ئێزیدی، ئایا باشتر نەبوو لەبری ئەوەی دایک و خوشک و منداڵەکانیان بە برسێتی و تینوێتی لە شاخی شەنگال بمرن و کیژە پاکیزەکانیان بێبەرگری جێبھێلن بیاندەنە دەست داعش، لەناو ماڵ و شەقامەکان و سەربانەکانی خۆیاندا شەھید ببن و داعشەکان بە دۆزەخ بسپێرن؟ بۆ نموونە شاری ئامرلی تورکماننشین دوومانگ لە گەمارۆی داعش دا بوو و بە ھەلیکۆپتەر خواردنیان بۆ بەردەدانەوە و بەرگرییان دەکرد. سەرنجی کۆبانی، حەڵەب، قامیشلو، غەزە بدەن چۆن شەھید دەدەن و شاریان چۆڵ نەکرد، ئەم ڕاکردن و شار چۆڵکردنە لەناو کوردا بووەتە کلتور و شانازیشی پێوە دەکەن. دواجار لەسەر ئەتککردنی شەرەفی ژن و کیژانی ئێزیدی و جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئەمریکا ھاتە دەنگ و ھەولێری پایتەختی پاراست و ھاوکاری مرۆیی و سەربازی نارد و یەکێتیی ئەوروپاش ئەنجوومەنی ئاساییشی ھاندا بۆ ھاوکاری، ئایا دەکرێت ئێمە تەنێ چاوەڕێی کارەسات بین بۆ ئەوەی وڵاتان بێن بە ھانامانەوە؟

ئەدی بوێری و گیانفیدایی کورد چی لێھات؟ لەگەڵ ئەو ھەموو پێشمەرگە بوێرانەی کە کورد ھەیەتی نەتوانراوە کەڵک لە وزە و توانایان وەربگیرێت، ئایا کورد سیاسەت نازانێت یان دوژمنی زۆرە یان ھەردووکیان. لە سەرەتادا داعشییەکان شەڕی کوردیان نەکرد، کورد ھەڕەشەی گشتپرسی و سەربەخۆیی کرد، سەرۆکی ھەرێم چووە پەڕڵەمان و داوای دەرکردنی یاسای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لێکردن، لێرەوە ئێران و تورکیا و میسر و کۆمکاری عەرەبی و ئەمریکا و ئێراقی شیعە ھەڕەشەیان کرد، یاساکە دەرچوو، بە داعش گوترا ڕووی چەکەکانتان لە شیعەوە بۆ کورد وەرگێڕن. کورد لە سەرەتاوە خراپ ھاتە دەست و لەولا شەنگال و لەملا جەلەولای لە دەستدا و ھەولێر و #خانەقین# و #کەلار# کەوتنە بەر ھەڕەشە، ھەندێک لە ھاووڵاتییانی ھەولێر و ھەندێک لە خانەقین چۆڵیان کرد. ئێران و تورکیاش بێدەنگ بوون، ئەمریکا ھاتە دەنگ بەو مەرجەی کورد بچێتەوە بەغدا، ئێستا سەرانی کورد لەبری دەوڵەتی کوردی کێشمەکێشی گەڕانەوەی بەغدایانە، پێدەچێت مەرجی شاراوەی ئەمریکا بۆ پاراستنی ھەولێر، گەڕانەوە بۆ سنووری پێش 9ی حوزەیران و وازھێنان لە گشتپرسی و دەوڵەتی کوردی بێت. ئەمە مەرجی شیعە و سوننەش دەبێت، لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی شەنگال کرا، ژن و کچانی ئێزدی ئەتکران و شەھیدێکی زۆریان دا. ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە شوێنەکانی پێش 9 ی حوزەیران، ئەمەش ھەمووی لە ئەنجامی سیاسەتی ناحەکیمانەی سەرکردایەتی کورد بووە لە ماوەی 21 ساڵدا لە پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام و سیاسەتی پەنجا بە پەنجای دوو حیزبی باڵادەستی ئەم ھەرێمە بەش مەینەتە، بۆ جاری سێیەم ھەلی درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان لەباربرا. مێژووی نزیکی خەباتی گەلی کورد بە گشت پێکهاتە ئیتنیکییەکانییەوە لە باشووری کوردستان دا بۆ ھەشتا ساڵ پتر دەگەڕێتەوە، لەو ماوەیەدا ھەوراز و نشێوی زۆری بڕیوە، کۆسپ و تەنگژەی زۆری دیوە، نسکۆی 1975 و کیمیاباران و ئەنفال لە ساڵی 1988، دواجار ڕووبەڕووی دڕندایەتی ڕێکخراوی داعش بووینەوە. [1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 47 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 13-06-2024
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
1. ژیواینامە فەرەیدون سامان
1. ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا) 13-06-2024
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 13-06-2024 (0 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 17-07-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 20-07-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:20-07-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 47 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
کوڵەباس
گیاندارو (باز)ی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
سەوقاتیێ ئېژایانە
ژیواینامە
عەلی گوڵپی
کوڵەباس
یاڎەوەریەکېم (17)
کوڵەباس
شېعرۍ هوامیۍ پەی دلۍ پروگرامی وانای کوردی
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
مامۆستا عوسمان هەورامی
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

تازەکی
ژیواینامە
مەڵڵا مسەفای فاوجی
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەڵڵا مسەفای فاوجی
ژیواینامە
ناسر موحەمەد کەریم
11-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
ناسر موحەمەد کەریم
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
12-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
15-08-2024
ئەسعەد ڕەشید
مەلا عەبدوڵڵای دشەیی
کوڵەباس
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
08-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
پېوەڼی مەحوی و مەولەوی
تۊماری تازە
ژیواینامە
مامۆستا عوسمان هەورامی
17-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
عەلی گوڵپی
16-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
وەستا عەبدولعەزیز تەوێڵەیی
15-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ ئەحمەدی عەللامە
13-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مامۆستا بابا حاجی
10-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلا موحەمەدی زەنگەنە
09-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
07-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
مەلای جەباری
06-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا عەلی عەباسوەندی
05-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
میرزا مەحموودی زەنگەنە
04-09-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ
  536,909
ۋېنۍ
  109,450
کتېبۍ PDF
  20,221
فایلی پەیوەڼیدار
  103,691
ڤیدیۆ
  1,531
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,596
کوڵەباس 
1,887
ھۊنیێ 
1,389
پەندۍ و ئیدیۆمۍ 
774
ژیواینامە 
169
کتېبخانە 
94
بەڵگەنامۍ 
55
یاگۍ 
6
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
شەھیدۍ 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   سەرجەم 
234,723
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شېخ عەبدولکەریمو خانەگای
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی نەزیری
کوڵەباس
گیاندارو (باز)ی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
سەوقاتیێ ئېژایانە
ژیواینامە
عەلی گوڵپی
کوڵەباس
یاڎەوەریەکېم (17)
کوڵەباس
شېعرۍ هوامیۍ پەی دلۍ پروگرامی وانای کوردی
کوڵەباس
یەکەمین داستانە کوڵێ بې خاڵەی هۆرامییە
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
مامۆستا عوسمان هەورامی
ژیواینامە
مامۊسا مەڵڵا مەحمووڎی موفتی دشەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.312 چرکە(چرکۍ)!