نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرەخۆشی لە #عومەری سەید عەلی# دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوژینی.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستان:=KTML_End=
پرسە و سەرەخۆشیى قووڵم ئاراستەى بەڕێز عومەر سەید عەلى دەکەم بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو نازەنین ئەبابەکر کەریمى هاوسەرى، هاوسۆز و هاوخەمى خۆیان و خانەوادە و کەسوکارى بەڕێزیانم. لە خواى مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#06-08-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=