مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەکرد.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک=KTML_End=
بەرێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا
لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا، پارتێکی دێرینی ڕۆژئاوای کوردستانە و وەک یەکەم حزبی سیاسی نەتەوەیی کوردیی لە مێژووی خەباتی سیاسی ئەو بەشە خۆشەویستەی کوردستاندا ڕۆڵتان دیارە و شانازی بەرچاوتان بەردەکەوێ.
هەر لەم یادە شکۆدارەدا تەئکید لەو پەیوەندیە مێژینەیەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد دەکەینە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاوڕێیەتی هەردوو ڕەمزی تێکۆشان سەرۆک مام جەلال و مامۆستا حەمید دەروێش کە لە چەندین وێستگەی ژیانی سیاسیاندا پێکەوە لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان خەباتی نەتەوەییان درێژە پێداوە.
جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و یەکڕیزی و پێکەوەیی بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەخوازین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=