$باکووری کوردستان$
- ناوچەیەکی فراوان لە نێوان گوندەکانی سن و هۆپکا قرخان لە سەروی گەیکسویو لە #دەرسیم# لە دوێنێ شەوەوە ئاگری تێبەردراوە و تاوەکو دێت ئاگرەکە ناوچەی زیاتر دەگرێتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=سەربازانی تورکیا ڕێگا نادەن گەلی چەولیگ ئاگری دارستانەکان بکوژێنێتەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- ماوەی 3 ڕۆژە دارستانەکانی سنووری دارا هێنێ لە چەلیک ئاگریان تێبەردراوە و لە ئاگردا دەسوتێن. گەلی هەرێمەکە دەیانەوێت بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام سەربازی تورکیا ڕێگرییان لێدەکەن و ناهێڵن ئاگرەکە بکوژێننەوە.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورکیا لە #جۆلەمێرگ# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، 30 ناوچەی ئەو پارێزگایەی لە هاووڵاتییان قەدەغەکردووە. لە ڕاگەیاندراوی پارێزگاری تورکیا لە جۆلەمێرگدا هاتووە، 30 ناوچە لە ناوەندی جۆلەمێرگ، لە چەلێ، #شەمزینان# و گەڤەر لە ڕۆژی 22ی ئابی 2018ەوە و تاوەکو 5ی ئەیلولی 2018 کراون بە ناوچەی ئەمنیی تایبەت و لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە قەدەغە دەکرێت.[1]
- نوێنەرانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات - کەجەدە، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد - تەژەئا، دایکانی ئاشتی، پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە#، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان - دەبەپە، پارتی سۆسیالیست و ئازادی - ئۆسەپە و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل لە شاری #ئامەد#-ی باکووری کوردستان کۆبوونەوە و لە لێدوانێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال و شەهیدکردنی مام زەکی شەنگالی-یان کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=ناڕەزایەتی و ئاگردانی شارەداریی مەریوان لە لایەن خەڵکەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- هاووڵاتییانی شاری #مەریوان# زبڵ و خاشاکەکانی ماڵەکانیان لە بەردەم بینای شارەداریی شاری مەریوان کۆ کردەوە و ئاگریان تێبەردا. ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری مەریوان، لەوە سەرچاوەی گرتووە، کە شارەداریی ئەو شارە بە هۆی کۆ نەکردنەوەی زبڵەکان لە ناو شارەدا، بوو بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕینی هاووڵاتییانی ئەو شارە.[6]
- دادستانی شاری #سەقز# حوکمی وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێرانی دەرکرد و ئەو کەسانەش لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.[6]
- لاوێکی کورد بە ناوی تەوحید حەقدار تەمەن 19 ساڵ، کوڕی بارزان، خەڵکی گوندی دۆستان سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری #سەڵماس# بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری #شنۆ# گیانی لە دەست دا.[6]
- لاوێکی کورد خەڵکی شاری #ئیلام#، بە ناوی محێدین غەیاسی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #سەردەشت#ی چیای شەنگال، بۆ مام #زەکی شنگالی#، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، پرسە دانرا.[5]
- بەهۆی پردێکی کاتیی ئاسنینەوە، ڕێگای #کەرکووک# - #هەولێر# دوای 10 مانگ لە داخستنی کرایەوه و بڕیاریشە لە نێوان کەرکووک و شارەکانی هەرێمی کوردستان خاڵی گومرگی دابنرێت.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=رێگای کەرکووک - هەولێر کرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- قایمقامی #خورماتوو# ڕایدەگەیەنێت بەمەبەستی هاوسەنگی هێز لەخورماتوو فەوجێک لەهێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا دروستدەکەن کە هەموو نەتەوەکان وەکو یەک مافی دامەرزاندنیان تێدا هەیه.[3]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی #داعش#ەوە لە #شنگال# گەنجێک گیانی لەدەستدا.[3]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کە زۆرترین کاری مافیایی دەرمان لە هەولێر ئەنجامدەدرێت و زۆرترین دەرمانی ماوە بەسەرچوو لەسەر خەڵکی هەولێر تاقیدەکرێتەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکات بەرپرسانی پشت بازرگانیکردن بە دەرمانی ماوە بەسەرچوو، دەستگیربکرێن.[3]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ یان ڕۆژانی ڕابردوو هەریەک لە #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، #بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی# سەردانی #مەسعود بارزانی#یان لە سەری ڕەش کردووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەی پردی ئەبیەز لە باشوری ڕۆژئاوای شاری #حەسەکە#، مین بە ئۆتۆمبێلکدا تەقییەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو برا برینداربوون.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=لە شەهبا پرسەی مام زەکی شەنگالی دانرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152218/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- لە کەمپی بەرخۆدانی کانتۆنی #شەهبا# کە ئاوارەکانی کانتۆنی #عەفرین#ی لێ دەمێننەوە، ئەمڕۆ پرسەی مام زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە لایەن یەکێتیی ئێزدییەکانی عەفرین دانرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئەوەش بەهۆی تیرۆر و کێشەی چەکدارییەوە. لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق لە مەترسییەکی گەورەی ڕفاندن و ئەنجامدانی کاری تووندوتیژیدان.[4]
- دوای 99 ڕۆژ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دادگای فیدراڵیی ئەنجامەکەی پەسەند کرد.[2]
- جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەنێت لە ئێستادا وڵاتەکەمان لە بارودۆخێکی هەستیاری ئابووریدایە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە ئێمە تووشی کێشە بووین، تەنانەت لە قەیرانیشدا نین.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق هێرشەی تورکیا بۆسەر شەنگال شەرمەزاردەکات و داوا لە حکومەت دەکات، کە بەیاداشتێک داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان بکات، دەستوەردانی دەوڵەتانی هەرێمیی لە خاکی عێراق قەدەغە بکات.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...