ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکیی گەریلا لە گەڤەر، شەڕی وان و بۆردومان کردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
$چالاکی لە گەڤەر$
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ کاتژمێر 10:30، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لەسەر گردی شەهید غەفووری ناوچەی گەڤەر-ی سەر بە شاری جۆلەمێرگ بوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی گردی شەهید دیرەن-ی کرد.
$ئۆپەراسیۆن لە چارچەلا$
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 18ی ئاب\27ی گەلاوێژ لە دەوروبەری گردی مەجلیس لە ناوچەی چارچەلای سەر بە شارۆچکەی گەڤەر لە جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا لە ناوچەکە بەردەوامە.
$لە وان شەڕ ڕوویدا$
هێزەکانی داگیرکەر ئێوارەی 14ی ئاب\23ی گەلاوێژ لە دەوروبەری گوندی خەنجەلۆس-ی سەر بە ناوچەی ئەلباک-ی وان بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکە لەنێوان سوپای تورکیای داگیرکەر و هێزەکانمان شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە هەتا بەیانیی 15ی ئاب بەردەوام بوو و زۆر سەربازی دوژمن کوژران. هەڤاڵمان ڕزگار کە لە شەڕدا دژی یەکینەکانی دوژمن قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو. هەڤاڵمان ئاراس (ڕەمەزان قۆرقماز)یش بە دیل کەوتە دەستی هێزەکانی دوژمن.
$ناسنامەی هەڤاڵی شەهید:$
ناسناو: ڕزگار مامەدی
ناو و پاشناو: یڵماز پۆڵات
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: فەیفوورە - کینیاس
کات و شوێنی شەهیدبوون: 15ی ئابی 2018 - وان
$بۆردومان لە هەرێمەکانی گەریلا$
18ی ئاب\27ی گەلاوێژ لەنێوان کاتژمێر 11:20 و 12 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی دەوروبەری چەمی لۆلان، گردی شەکیف، دۆڵەکانی شێخ زادە و ئارێ-ی سەر بە هەرێمی خواکورکیان کرد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.[1]
#19-08-2018#