لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی 15-11-1974 لەدایکبووه، دەرچوی ناوەندیه.
ساڵی 1995 دەستی کردووە بەنوسینی شیعر.
ساڵی 2005 یەکەم بەرهەمی خۆی خستەبەر دیدەی خوێنەران.
ساڵی 2006 کتێبی (هەناسەکەم) و سیدییەکی کەوتەبەردەستی خوێنەران.
ساڵی 2007 کتێبی (نهێنی)ی بڵاوکرایەوە.
ساڵی 2007 سیدیەی شیعر بەناوی (نەفرەت) بڵاوکراوەتەوە.
ساڵی 2008 کتێبی (خیانەت)ی بڵاوکردۆتەوە.
ساڵی 2008 سیدی (عەشق و مەرگ)ی بڵاوکردۆتەوە.
سەرجەم بەرهەمەکانی دلێر محەمەد ئەمانەن:
1- کتێبی هەستی کەسێکی دابراو - ساڵی 2005 کتێبخانەی ژیر لە سلیمانی
2- سیدی هەستی کەسێکی دابراو - ساڵی 2005 سەنتەری دیارکۆ سلیمانی
3- کتێبی هەناسەکەم 2006 سەنتەری ڕۆشنبیری شار لە سلیمانی
4- سیدی نەفرەت سەنتەری منارە لە سلیمانی
5- کتێبی نهێنی چاپەمەنی چوار چرا لە سلیمانی
6- سیدی عشق و مەرگ ناوەندی بڵاوکردنەوەی ڕاز - سلیمانی 2008
7- کتێبی خیانەت بڵاوگەی کامەران و چاپەمەنی چوار چرا - سلیمانی 2008