ناو:عادل
نازناو: باخەوان
ساڵی لەدایک بوون: 1971
شوێن: هەڵەبجە
عادل باخەوان یەکێکە لە نووسەر و سۆسیۆلۆژیستەکانی کورد. عادل باخەوان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە تا تەمەنی 27 ساڵی لەنێو پرۆگرامە جیاوازەکانی دەنگی نەخێر بە ڕژێمی بەعسدا بووە. لە تەمەنی 17 ساڵی فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمەوە دەرچوو، پاش خۆشاردنەوە و دەربازبوونی، باوک و برا گەورەکەیان ڕاپێچی زیندانکرد و خستنیانە ژێر ئەشکەنجەو ئازارەوە. پاش ڕاپەڕین و جەنگی ناوخۆ، لە 1999 دا، کوردستان بەجێدەھێڵێت و لە فەرەنسادا نیشتەجێ دەبێت. ژیانی سیاسی سەختی کوردستان، ڕێگای پێنەداوە لە نیشمان خوێندن تەواوبکات، بۆیە ھەر لەگەڵ گەشتنیدا بە فەرەنسا کاروانی خوێندنی دەستپێکرد وەو و لێرەوە لیسانسی لە سۆسیۆلۆژیا، لە زانکۆی لیۆن بەدەستهیناوە. ماستەری لە سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پاریس بەدەستهێناوە. دکتۆرای لە سۆسیۆلۆژیا، قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، لە پاریس. عادل باخەوان نامەی ماستەر و دکتۆراکەی لەژێر سەرپەرشتی ئۆلیڤەر ڕوادا بووە و ئەمەش کارئاسانیەکی زۆری لە فەرەنسادا بۆکردووە. ئێستاش لە زانکۆی ئێڤری وانەی سۆسیۆلۆژیا بە قۆناغی لیسانس دەڵێتەوە و توێژەری ھاوکارە لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پاریس.
بەرهەمەکانی:
کەیوان: ڕۆمان، سلێمانی: بێ پەخشانگە، 1998.
ئیسلامییەکان کوردستان لە بوھتاننامەکەی حەمە سەعەد حەسەندا، بێ شووێن: بێ پەخشانگە، 1998.
تێگەیشتن ڕۆژاوا-ئیسلام: بەریەککەوتن، تێکەڵبوون، یەکتربیناکردن، سلێمانی، 2006.
تێگەیشتن لە فەیسەڵەوە تا تاڵەبانی: عێراقی پۆست سەدام لە تاقیکردنەوەی دیموکراسیدا، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، 2006.
تێرۆریسم وەک بیناکردنی کۆمەڵایەتی، سلێمانی: دەزگای چاپ ە پەخشی سەردەم، کتێبی سەردەم ژمارەی 403، 2007.
کوردستان لە تاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، تیرۆریزمدا، سلێمانی: کتێبخانەی حەمدی، 2010.
کۆتایی عەلمانییەت، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، 2012.
کۆمەڵگای ڕەش، سلێمانی: کتێبخانەی ئەندێشە، 2013.
سۆسیۆلۆژیای بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، 2015.
سۆسیۆلۆژیای زەبروزەنگ، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، 2015.
سۆسیۆلۆژیای ئاین
سۆسیۆلۆژیای سیاسی
وەرگێڕان
ئاین چیە، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: دەزگای سەردەم، 2008.
عەلمانییەت لەبەرانبەر ئیسلامدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: چاپخانەی جەمال عیرفان، 2016.
ئاین لە دێمۆکراسیدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: کتێبخانەی جەمال عیرفان، 2016.[1]