ناو: قادر
نازناو: قادر قادر
ناوی باو: قادر عەلی ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار قادر قادر عەلی ئەحمەد، ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی هەشتەم (1970) و نۆیەم (1979) بووە و ساڵی 1989 و لە کۆنگرەکانی دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بووەتە ئەندامی کۆمیتەى ناوەندى و ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
قادر قادر ساڵی 1951 لە سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی دووەمی ناوەندییە. ساڵی 1992 بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبییە.
$خەباتنامە$
قادر قادر ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1964 کراوەتە سەردەستە و بەشداریی شەڕی یاڵانقۆزی زێوە (1964) و شەڕی خاڵخاڵان (1965) و شەڕی دەربەندی ڕانیە (1965) دا کردووە و ساڵی 1969 لە شەڕی بەکرەجۆدا بریندار بووە.
ساڵی 1974 کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆنی چوارەم لە هێزی خەبات و ساڵی 1975 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. لە ماوەی کارکردنیدا چەندین پلە و پێگەی سەربازی و سیاسیی جیاوازی بەڕێوەبردووە.
ساڵی 1988 بەشداری لە داستانی خواکوڕکدا کردووە و هەمان ساڵ بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە. نوێنەری کۆنگرەکانی هەشتەم (1970) و نۆیەم (1979) بووە و ساڵی 1989 لە کۆنگرەکانی دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندى و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1991 لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداریی ئازادکردنی باشووری کوردستانی کردووە. ساڵی 1992 بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.[1]