خەلیفە یونسی ڕۆغزای 1895 لە گوندی #دسکەرە#ی سەربەبناری #شارەزوور# لەدیاکبوە، ناوی تەواوی (یونس موالی سەرحەد).
وەک باس کراوە ئەڵێن خەلیفە یونس هەر لەتەمەنی مناڵیەوە هەستی نیشتمان پەروەری لە دڵیا چەکەرەی سەندوە.خەلیفە یونس لەتەمەنی گەنجی ژن ئەهێنێت و زیاتر لە 4 ژنی ئەبێت بەناوەکانی (خەدە، جەمە، پەزە، شەمە).
سێ کوری ئەبێت بەناوەکانی (لالە سەرحەد، لالە ئەگبەر، لالە ئەنوەر)
دواتر لە 1919 تاوەکو ساڵی 1931 خەلیفە یونس بەشداری شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید ئەکات دژی ئینگلیزەکان دەبێتە فەرماندەی هێزی شۆڕشی شارەزوور وەک فەرماندەیەکی قارەمان بەشداری زۆربەی شەڕەکانی (شارەزوور، هەڵبجە، #خورماڵ#، قەرەداخ) دەکات و فەرماندەهی شڕێکی گەورەی ئەوکاتەی دژ بە ئینگلیزەکان لە سنوری شارۆچکەی (عەربەت وکانی پانکە).
ئەو هێزەی ئینگلیزە داگیر کەرانەی زەبەلاحەیان شکانت کە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر سەرکردایەتی شۆڕش لە بەرن لە ناوچەی #پێنجوێن#.
لەو شەڕەدا بەهیمەتی فەرماندەهی خەلیفە یونس و پێشمەرگە قارەمانەکان وانەیەکی توندی بەهێزە بەریتانیەکان دادا کەهەرگیز لە یادیان نەچێت، هێزە داگیر کەرەکان بەسەر شۆڕی بەرەو #سلێمانی# گەڕانەوە، وەزیانێکی زۆر گیانی و ماڵیان لێکەوت،
وە هەر لەم شەریشدا چەندین پێشمەرگەی ئازای عەشیرەتی ڕۆغزای و جاف گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ وڵاتو نیشتمان، وە خەلیفە یونسی ڕڕۆغزای بوە جێگەی بڕواوی شێخ مەحمودی نەمر، وە لەساڵی 1943 کۆچی دوای ئەکات لەسەر وەسێتی خۆی ئەبرێت بۆ مەرقەدی (سۆڵە) لەوێ بەخاک ئەسپێرێت، وە لەدوای کۆچی دوای خەلیفە یونس خێزانەکەی بەناوی (خەدە) خانم کاروباری دیوەخانو کێشە عەشایەریەکان ئەگرێتە ئەستۆ وە خەڵکی ناچکە زۆر ڕێزیان لێ گرتوە قسە کانی ڕەت نە ئەکرایەوە، وە لەو سەردەمەی (غەدە) غانم لە جێگەی خەلیفە یونس ئەبێت شێخ مەحمودی حەفید سەردانی دیوەخانەکی ئەکات زۆر ڕێزی لێ گرتوە، ئەو ڕۆژانی کە غەدە خانم ئەزانێت کوڕە گەورەکەی گەورە بووە کە ناوی (لالە سەرحەد)ە لەو ڕۆژەوە خەدە خانم دیوەخانەکەی بۆ لالە سەرحەد جێ دێڵێ وە (لالە سەرحەد)یش کۆڵنەدەرانە کێشەو گرفتەکانی ناوچەکە بە چارەسەر ئەگەیەنێت.[1]