ئەم وێنەیە لە کاتی سەردانی دوکتور ئیسماعیلی ئەردەڵان، مودیری نامەی هەفتەیی کووهستان لە مهاباد هەڵگیراوە. بە پێی ڕۆژنامەی کوردستان دوکتور ئەردەڵان لە حەوتووی کۆتایی مانگی خەرمانانی 1325ی هەتاوی گەیشتووەتە مهاباد و حەوتوویەک لەوێ ماوەتەوە.
لە ڕاستەوە بۆ چەپ : برایمی نادری سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگی مهاباد،سەدیقی حەیدەری،سەربەرز (کاپیتان) محەمەد مەحمود، سەرپۆلی 2 مستەفا خۆشناو. دانیشتوو: دوکتور ئیسماعیلی ئەردەڵان مودیری نامەی هەفتەیی کووهستان.