کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و هەڵسووڕاونی دەوڵەتی جمهووری کوردستان. بە داخەوە ئێستا هیچکامیان نەماون تا پرسیاریان لێ بکرێ گەلۆ ئەم وێنەیە کەنگێ و لە چ بۆنەیەک دا هەڵگیراوە؟وەک لە زەمینەی وێنەکە ڕا دەردەکەوێ لە هەوای ئازاد و لە بەر دارێکی کۆنەساڵ دا گیراوە. بەڵکوو ئەو کۆنەساڵانەی کە بە خۆشییەوە هێشتا ماون و سەردەمی ژیانی کۆماریان وەبیردێ داوایان لێبکرێ ئەگەر لەسەر ئەم وێنەیە شتێک دەزانن بە وەجی ئەمڕۆی ڕابگەیێنن.
ڕیزی پێشەوە دانیشتوان لە ڕاستەوە بۆ چەپ: 1. محەمەدی یاهوو (لە دامەزرێنەارنی کۆمەڵەی ژیانی کورد، یەک لەو 72 کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووە و لە کارەبەدستانی کۆمار)، 2. خەلیلی خوسرەوی (ئەندامی ژ.ک، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئیمزا کردووە، سەرۆکی کاری کوردستان (وەزیر) لە حکوومەتی کوردستان دا،3. مایور محەمەدئەمینی شەڕەفی، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیمزا کردووە، سەرۆکی ئیدارەی تەخشایی وەزارەتی هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان،4. غەنی خوسرەوی، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی ئیمزا کردووە، سەرۆکی شارداری مهاباد، 5. مستەفای سوڵتانیان، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی ئیمزا کردووە، ئەندامی دەستەی نوێنەرایەتی کورد بۆ وتووێژ لە گەڵ حکوومەتی نێوەندی، 6. سەید محەمەدی ئەیووبیانی مەرکەزی (تەها زادە)،ئەندامی ژ.ک، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و موعاوینی حیزب،7. وەهابی بلووریان، ئەندامی ژ.ک، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و موعاوینی حیزب.
ڕیزی پشتەوە ڕاوەستاوان لە ڕاستەوە بۆ چەپ : 1. ڕەحمەتی ئەسحابی، ئەنبارداری ئیدارەی تەخشایی وەزارەتی هێزی کوردستان، 2. عەلی ڕیحانی، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیمزا کردووە،ئەندامی دەستەی نوێنەرایەتی کورد بۆ سەفەری باکۆ (سێپتامبری 1945) و نوێنەری قازی محەمەد بۆ پێوەندی دیپڵۆماتیک،3.ڕەحیمی سەعیدزادە، لە ئەفسەرانی کۆماری کوردستان،4.ئەحمەدی ئیلاهی (مام ئەحمەدی حاجی ئەڵای)، لە ئەندامانی چالاکی ژ.ک، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی ئیمزا کردووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، وەزیری دارایی.5. سەعیدی هومایوون، ئەندامی ژ.ک،کارگێڕی دەفتەری پێشەوای کوردستان (لە زۆربەی سەفەرەکانی پێشەوا لە ماوەی کۆمار دا لە گەڵی بووە)،6.مەنافی کەریمی،ئەندامی ژ.ک،ئەندامی دەستەی نوێنەرایەتی کورد بۆ سەفەری باکۆ، یەک لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی ئیمزا کردووە، موعاوینی قازی محەمەد بۆ کاروباری کۆمیتەکانی حیزبی، دواتر وەزیری فەرهەنگی کوردستان،7.کەریمی ئەحمەدەین، وەزیری پۆست و تێلگراف و تەلەفون،8.دڵشادی ڕەسوولی، لە ئەندامە بەراییەکانی کۆمەڵەی ژیانی کورد (کوردستان)،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،لە تێئۆریسەنەکانی حیزب و دواتر موعاوینی ئیدارەی (وەزارەتی) فەرهەنگی کوردستان،9.ڕەحیمی لەشکری، لەو کەسانەی کە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیمزا کردووە، سەرۆکی دەفتەری قازی محەمەد.10.وەهابی قازی، سەرۆکی ئیدارەی باربەری کوردستان، لە سەردەمی کۆمار دا هێمن شێعرێکی تەنزاوی بۆ نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکا: " میرزا وەهابی قازی، ملت وەک ملە قازی.....