ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی لەسەر پێگەی هەرێمە بەنێودەوڵەتی کراوەکان هەیە و قوتابی دکتۆرا بوو لە یاسای نێودەوڵەتی لەسەر تەداخولی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی، هەروەها مامۆستای #زانکۆی سەڵاحەدین#بوو.
لە دانیشتنی ژمارە 70ی پێنجشەممە #12-09-2019#ی ئەنجوومەنی پارێزگای #هەولێر# و لە ڕێگەی دەنگدانی ئاشکراوە، دکتۆر فرسەت سۆفی، کاندیدی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی بە دەنگی (27) ئەندام لە کۆی (28) ی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی:
- لە #31-05-1978# لە گوندی گەزنەی شارۆچکەی #چۆمان# لەدایک بووە
- خێزاندارە
- دکتۆرا و ماستەری لە یاسای گشتی.
- مامۆستا و وانەبێژە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
- ئەندامی خولی چوارەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە
- ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە
- ئەندامی لێژنەی باڵای ڕیفڕاندۆم بووە
- ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی بووە [1]
لە ڕێکەوتی #18-11-2020# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. [2]