1 هێزەکانی گەریلا بە بێ ئەوەی ڕێگا بەهەر شێوە پێکدادانێک بدات، بە دەستپێشخەری خۆی و بە بەکارهێنانی ئەو ڕێگا و شوێنانەی کە زووتر بە کاریان هێناوه، لەنێو تەنزیم و دیسیپلیندا دەست بە کشانەوە دەکات.
2 لەچوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانەی کە دەکرێن و بەردەوامن، کشانەوەی هێزەکانمان لە بەرواری 8 ی گوڵانی 2013 ەوە دەستپێدەکات. کشانەوە بەشێوەی گرووپ گرووپ پلان دەکرێت و هەنگاو بە هەنگاو دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تەرزی حەرەکەتی گەریلا و دیسیپلین و شاراوەیی، هەوڵدەدرێت ئەو پڕۆسەیە لە کەمترین کاتدا تەواو بکرێت.
3 دوای کشانەوە، شوێنی حەوانەوەی هێزەکانمان باشوری کوردستان (کوردستانی ئێراق) دەبێت. لە سەرویانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەروانیمان لە سەرجەم هێزە پێوەندیدارەکان ئەوەیە کە بەشێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانمان بەشێوەی فەرمی لە باشوری کوردستاندا بکەن.
4 لە پڕۆسەی کشانەوەدا، ئارتێشی تورکیاش پێویستە بە هەمان وشیاری و جددیەتەوە هەڵسوکەوت بکات. ئەگەر لە کاتی کشانەوەدا هەرشێوە هێرش، ئۆپەراسیۆن، بومباران لە دژی هێزەکانمان پێکبێت؛ ئەوا کشانەوە هەر ئەو کاتە ڕادەگیرێت و هێزەکانمان لەسەر بنگەی پاراستنی ڕەوا مافی وڵامدانەوەی خۆیان بەکار دەهێنن.
5 کاتێک هێزەکانی گەریلا دەکشێنەوە، هاوتەریبی ئەوە پێویستە هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاش ڕێگا بە هەڵسوکەوتی هەڵخڕێنەر و ئەوانەی کە لە فورسەت دەگەڕێن و یان جموجوڵی لەشکەری کە شەێ و پێکدادانی لێبکەوێتەوە نەدەن. بۆ ئەوەی قۆناخی کشانەوە بە هێمنی و سەرکەوتوویی بەریوەبچێت، پێویستە ئەو بابەتانەی کە زووتر بە ڕێگای نامەکانمانەوە ڕێبەراتیمان لێ ئاگادار کردبۆوە و دەوڵەتیش لێی ئاگادارە ڕەچاو بکرێن.
6 چاودێری ئەو قۆناخە لەلایەن شاندێکی سەربەخۆوە، بۆ ڕاوەستە کردن لەسەر هەڵە یان ئاستەنگیەک لە هەردوو لا ڕووبدات، بۆ هێمنی و پێشکەوتنی قۆناخەکە، وەکو دەرفەتێکی گرنگە.