خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرو بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# چوار سانتیمەتر بەفر باریوە و ڕێژەیەکی دیاریکراوی بارانیش باریوە.
هاشم یەحیا، بەڕێوبەری کەش ناسی و بومەلەرزە لە شارۆچکەی ئامێدی بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لە شارەدێی کانی ماسێ سەر بەرشارۆچکەی ئامێدی چوار سانتیمەتری بەفر باریووە، پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
هاشم یەحیا، ڕێژەی بارابارینی ئەم ساڵی لە ناوچەی ئامێدی بەم شێوەیە دیاریکرد:
ئامیدی : هەشت ملم سەرجەمی گشتی 199 ملم باریوە،
شارەدێی سەرسەنگ : 18ملم سەرجەمی گشتی 248 ملم باریوە،
شارەدێی دێرەلوک : نۆملم سەرجەمی گشتی 113 ملم باریوە،
شارەدێی کانی ماسێ : چوار سم بەفر باریوە و شەش ملم سەرجەمی گشتی 163 ملم باریوە.
شارەدێی بامەرنێ : 25ملم سەرجەمی گشتی 179 ملم باریوە
شارەدێی چەمانکێ : 15 ملم سەرجەمی گشتی 193 ملم باریوە.
- 05-12-2013