سەبارەت بە ئازاد بوونی و گەڕانەوەی م کرێکار زۆر پرسیار لە هەڵوێستی کۆمەڵ دەکرێت:
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامی خۆشحاڵین بە ئازادبوونی مامۆستا کرێکار و سەبارەت بە گەڕانەوەشی بۆ کوردستان، ئێمە پێمان وایە مافێکی سرووشتی هەموو کەسێکە کە لە نیشتمانی خۆی بژیات و دەربارەی گەڕانەوەی مامۆستاش ئەوە پرسێکە پەیوەندی بە خۆی وکەس و کارییەوە هەیه و ئەوان خۆیان باشتر دەزانن کەی و چۆن ئەو بریارە ئەدەن.
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان