Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 522,122
 105,654
 19,673
 98,543
Video 1,420
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
Kom: Cagah | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
1 Veng 5
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان

شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
شار و شوێنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان
لە سوریادا چەندین شار و شوێنی کوردی هەیە، کە هەر لە ناوەکانیاندا دەر دەکەوێت کە کوردن –ماوەیەکی زۆرە حکوومەتی سوری هەوڵدەدات ئەم ناوانە لە ناوببات و ناوی عەرەبییان بەسەردا و مۆرکی کوردایەتیش بەم شارانەوە نەهێڵێ. ئەم شار و شوێنە کوردییانە بەسەر یەکەوە نین، بەڵکو چەند ناوچەیەکی عەرەب نشین لێکیان جیا دەکاتەوە، وەنەبێ ئەم ناوچانە هەر بەم شێوەیە هەڵکەوتوو بوون بە دابڕاوی، بەڵکو درێژ بۆوە و تەواوکەری هەردوو بەشە خاکی کوردستانی باکوور و باشوورن –بەتایبەتی ئەم بەشەی درێژە پێدەری ناوچەی ژەنگارە و درێژ بۆتەوە بۆ ناوخاکی سوریا و بەهەمان شێوەش خەڵکەکەی ئێزیدین-.
کورد لە سوریا لە سێ ناوچەی بنچینەیی دەژین، ئەوانەش (کورد داغ) کە شارێکە و دەکەوێتە سەر گردێکی هەڵە تاوی لە باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب. (جەزیرە) ئەم ناوچەیەش دەکەوێتە نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و درێژ دەبێتەوە لە دەورووبەری جەرابلووس و (عین العرب) لەبەرامبەر سنووری تورکیا، سێیەمیان دەکەوێتە گەورەترین کۆمەڵگە (تجمع) لە باکووری جەزیرە لە دەورووبەری قامیشلی، ئەمەش (دەنووک)ە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرامبەر سنووری عیراقی تورکی.
هەردوو ناوچەی کارگێری حەلەب (عەفرین و کۆپانی) کوردی لە تەک جەزیرەن، هەر وەکو چەندین ناوچەی کوردنشینیش لە پارێزگای (رەققە و تل ئابیچ) هەیە. لەگەل ناوچەی ئەسکەندەرۆنە و ئەنتاکیەش لە زۆرینەی ئەم ماوەیەی بۆ ئەم باسە تەرخانکراوە سەر بە سووریا بوون.
پارێزگای جەزیرە:
هەموو شارە کوردییەکانی سوریا –تا ئیستاش- لە ناونیشاندا حەسەکە و ئەوانی تریش، چەشنی دێیەکی گەورەیە و لە زۆرچاودێری و پێویستیدا هەژارە. هەرێمی جەزیرە کە مەڵبەندەکەی حەسەکەیە، (700) گوندی کوردی و دەوری پێنج شاری کوردی لێیە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا ئەمانەن: (دێریک، قامیشلی (گەورەترین شاری کوردییە)، ئاموودێ، دەرباسییە، سەرێکانیێ.
ئەم پارێزگایە لە قەزای دێریک لە نزیک دیجلەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بۆ قەزای قامیشلی دەڕوا، ئەمجا بۆ ناوچەی سەرێکانیێ –راس العین- دواتر بۆ قەزای کۆپانی –عین العرب- لە پارێزگای حەلەب دواتر بۆ (کورد داغ) لە باکووری حەلەب، ئەمجا بۆ قەزای نەهاب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ئەمجا بۆ ناوچەی (جبل الاکراد) لە قەزای (الحفە) لە لازقییە، کورد زۆرینەی دانیشتوانی جەزیرە پێکدەهێنن هەروەکو سێ یەکی داهاتی ئابووری نیشتمانی هەموو وڵات بە خۆوە دەگرێت، دانیشتوانی ئەم ناوچەیە جگە لە کشتوکا‎ڵ ئیشی تر ناکەن، هەتا وەکو پیشەی تریش لەنێو خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بەرێژەیەکی کەمە، ئەوەی هەشە پابەندە بە کشتوکاڵەوە.
جەزیرە لە بنچینە و کۆندا هەموو زەوییە درێژ بۆوەکانی نێوان دیجلە و فوراتی دەگرتەوە، جەزیرە واتەی دوورگە دەگەینێ. چونکە کەوتۆتە نێوان دیجلە و فوراتەوە، بەڵام ئێستا و هەر لە دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتیدا لە سووریا واتەی پارێزگای حەسەکە دەگەیەنێو دەگرێتەوە.
قامیشلی:
شاری قامیشلی دەکەوێتە دەشتە فراوانەکانی جەزیرە، بەشی باشووری بچووک لە کوردستان بۆ باشووری نسێبین و لە دووری 2کم، زەوییەکانی درێژەی دەشتەکانی کوردستانی تورکیا و عیراقە –ناوچەی شەنگار-. ناوەکەی ناوێکی تورکییە لە (قامیش)ەوە هاتووە، گەورەترین شاری کوردی یە لە جەزیرە، شارەکە مۆرکێکی لادێیی بە سەردا زاڵە زۆربەی زۆری دانیشتوانەکەی کوردن لەگەلڕ ئەوەیش هەندێ هۆزی عەرەبی لە باشووری بیابانی (ناوچەی ڕەد) (چوونەتە ناویەوە، هەروەها هەندێ مەسیحی، هەندێ جوولەکەشیان تیادا بووە. زۆر شوێنگەی شوێنەوار و کۆنینەی تیا دۆزراوەتەوە.
دێریک:
شارێکە دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دووری (17کم) لە بنکەی شاری جەزیرا بۆتان، هەروا ناوچەیەکە بە دەنووکی مراویش ناو دەبرێ، هۆی ناونانی بەم ناوەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تاکە دێرێک کە لە کۆنەوە تاوەکو ئیستاش هەرماوەتەوە، چونکە (بێژەری (دێر –الکنیسە-) یە، و (یێک یاێک یا یەک) هەمان واتەی ژمارە (یەک) دەگەیەنێ لە زمانی کوردی.
کورداغ:
کورداغ دەڤەرێکی لەکوردستانی سووریا لە ڕووی نەخشەی دەوڵەتەکەدا دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لە دوولاوە، هەروەکو دەڤەری کۆتاییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەرامبەر بە دەڤەری ئەسکەندەرۆنە و عەینتاب لە تورکیا، ناوچەیەکی شاخاوییە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب، وهاوسنوورە لەگەڵ پێدەشتەکانی ئەنتاکیە و ئەسکەندەرۆنە، دانیشتوانی (کوردداغ) دابەش دەبن بەسەر (360) گوندی ئاوەدان، و هەرێمی شاخاوی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدەهێنن لە ناو سووریا، ئەم قەزایە زۆرفراوانە و پڕە لە تەپۆڵکە و بێشەی چڕ و دالیای مێو و زەیتون و میوەی تر. زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ڕەسەن کوردن، ئاوێکی زۆری تێدایە کە بە تەواوی بەشی ئاودێی کشتوکال دەکات، بنکەی ئەم قەزایە عەفرینە کە بریتییە لە شارێکی تازە دروستبووی قەشەنگ لە جێگەی کۆنە شارێکی تر دروستکراوە بە سەر تاشەبەردە لێژەکانی کەناری جۆگەی عەفرینەوە.
شاری عەفرین لەناوڕاستی دەشتێکی بە پیتە کە بە دەوڵەمەندترین و بە پیتترین زەوی کشت و کاڵی دەژمێردرێت.
ناوی کورداغ هەر لە سەردەمی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانی و دواتر داگیرکاری فەڕەنسییەکان- مەبەست مانداتی فەڕەنسییە بەسەر سووریا باو و پشت پێ بەستراو بووە.
سەرێ کانیێ (راس العین):
شارێکە دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا لەگەل سووریا لە کوردستانی سووریا ناوچەیەکی دەشتایی بە پیتە درێژەی دەشتەکانی شەنگارە لە کوردستانی عیراق و نسێبین و حەڕڕان لە کوردستانی تورکیا، هەر وەکو درێژەی دەشتەکانی سەرووە –قامیشلی و دێریک- بەسەر چاوەکانی خابووردا دەڕوانێ، ڕۆڵی گرنگی لە زۆربەی سەردەم و چاخە مێژووییەکاندا هەبووە، ئەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی تیادایە، هەروەکو سەرچاوەی ئاوی ناوداربە شیرینی و گەرم و کانزایی و تیژرەو بەناویدا تێدەپەڕآ و ئاوی ژێر زەوی زۆری هەیە. زەوییەکەی بە زەوییەکی بە پیت و بەرەکەت و لەبار بۆ کاری کشتوکالڕ دەناسرێت، کە زۆرینەیان بەهۆی ڕووباری خابوورەوە ئاو دەدرآ. ئەم شارە لە سەردەمی میتانییەکان پێی وتراوە (سآ کانی) و لە تەوراتیشدا بە (غوزانا) ناوی هاتووە و عەرەبیش پێیان وتووە (رڕس العین)
کۆپانی (عەرەب پینار-عین العرب):
ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب و ڕۆژهەڵاتی ئەو پارچەیە کە ڕووباری فوراتی تێدا دەڕژێتە ناوخاکی سووریا، ناوچەکە بە گشتی کوردییە و (120) گوندی تێدایە، کە دەکەوێتەوە سەر سنووری تورکیا-سووریا- لە باکوور- و سەربە پارێزگای حەلەبیشە.
حەسەکە:
شارێکە دەکەوێتە بەشی خوارووی جەزیرە و پایتەختەکەشیەتی -مەڵبەندەکەیەتی-، بەشی زۆری کوردەکانی ئەم شارە ئێزیدین و لەناوچەی گۆمی خاتوون دەژین، ئەو ئیزیدییانە لە هەمان ڕەگەزی ئیزیدییەکانی چیای شەنگارن لە کوردستانی عیراق، ئەم شاره لە شێوەی گوندێکی گەورەیە، بەوە کە لەلایەنی چاودێری کردن و پەرەپێدان گرنگی پێنەدراوە، هەروەکو لە لایەنی پیشەسازی و کارگەسازیدا هەژار و گوێ پێنەدراوە ئەم شارە زۆر پڕ خێر و بەرەکەت و پیت و فەڕە لە ڕووی کشتوکاڵەوە.
دەرباسیە: شار و ناوچەیەکی کوردنشینە، سەربە پارێزگای حەسەکەیە.
گەڕەکی کوردان (حی الاکراد) لە دیمەشق
(حی الاکراد) بەم ناوچەیە دەوترێ کە لە نێوان هەردوو دەشتی بەرزە قابۆن لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی (راب جرش) لە ڕۆژئاوا و چیای قاسیۆن لە باکوور و پشتێنەیەک لە باغ، کە لەگەڵ ڕووباری یەزید بەرەو باشوور دەڕوات.
ئەم ناوچە فراوانە لە دیمەشق دەکەوێتە دامێنی چیای قاسیۆن، دوو لە سێی بەشی کوردی پایتەختی لێدەژی، و بەشی سێهەمیش بەگەڕەکەکانی تری دیمەشق بڵاون.
کوردی ئەم گەڕەکە لەتیرەی جیاجیا پێکهاتوون -وەک لەداهاتوودا باسدەکێ-، کە لەگەل دیمەشقییەکاندا زۆر تێکەڵاو بوونە تا گەیشتۆتە زمان و بەرگیشیان، بەڵام بەباشی پارێزگاری زمان و کولتووری خۆیشیان کردووە، ئەم گەڕەکە جگە لەوەی کە کوردێکی زۆری لێ دەژی هەروا گۆڕستانێکی مەزنیشی لێیە کە گۆڕی چەندین مەزن لە پیاوە هەرە مەزنەکانی کوردی تێدا نێژراوە، وەکو مەولانا خالیدی نەقشبەند و جەلادەت بەدرخان و چەندانی تری کورد.
ئەم گەڕەکە لە سەردەمی ئەییووبی لە ساڵی 570ک –یا 574دا جالیەیەکی کوردی تیانیشتبوو، کە لەگەل هێزەکانی (سەڵاحەددین) و بەسەرۆکایەتی ئەویش هاتبوون و دواتر چەندین جالیاتی کوردی یەک لەدوای یەک تیا نیشتەجێ بوون.
لەناوچەکانی تر:
هەروەها ژمارەیەکی زۆریش کورد لە ئەسکەندەرۆنەدا هەن، لەقەزای ئەسکەندەرۆنەدا لە (جرەاللجە) دا نیشتەجێن کە دەکەوێتە پا دەشتی (عمق-قوول)، هەروەکو لە قەزای قەرەقخانیش، هەروەها حاحیلیەکە دانیشتوانەکەی بریتین لە کورد و تورکمان.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
: 1
: 9
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Attached files - Version
Version
1.0.18 KB 21-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
Gome

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 522,122
 105,654
 19,673
 98,543
Video 1,420
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
Gome
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Roman Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî Kıtebxane - Bajar - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|