نووسینی: لوقمان زەهرایی
بابەت: وتار
ئەم ساڵ 70هەمین ساڵیادی دروست بوونی دەولەتی جمهوری کوردستان بەسەرۆک کۆماری جەنابی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستانە. کۆمارێکی کوردی کەلەسەر بنەمای کورد بوون و کوردستانی بوون دامەزرا. کۆماری کوردستان ڕەدکردنەوەی سیاسەتی مل هورانەی قەومی حاکم بوو کەهەموو ئێرانی بۆخۆی دەویست وهیچ کەس و گروپ و نەتەوەیەکی دیکەی غەیری خۆی قەبول نەبوو. کۆماری کوردستان دژایەتی کردنی ڕاستەوخۆی سیاسەتی بەیەک نەتەوەکردنی ئێرانی فرەنەتەوەبوو.
سیاسەتێک کەرێژیمی حەمەرەزاشا بەپشتیوانی ئیستعماری کۆن واتەبریتانیا و ئامریکای تازەزل هێزی دونیا بەرێوەیان دەبرد. تواندنەوەی نەتەوەکانی غەیری فارس لەئێران دا بەهەر نرخێک بۆ ئەوەی بەقەولی خۆیان '' ملت ایران '' دروست بکەن.
کۆماری کوردستان ئەو پەیامەی بەدەولەتی داگیرکەری پەهلەوی دا کەکورد خاوەنی زمان و فەرهەنگ و مێژوو و نیشتمانی خۆیەتی و ئامادەنابێ مل کەچی دەولەتێک بێ کەحاشا لەشوناسی نەتەوەیی دەکا و دەیهەوێ سیاسەتی '' یەک نەتەوەو یەک ئالا و یەک زمان '' لەسەر حیسابی توانەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران جێ بەجێ بکا. لەراستیدا دامەزرانی کۆماری کوردستان نوختەوەرچەرخانێکی مێژوویی ناسیۆنالیزمی کوردی لەهەمبەر ناسیۆنالیزمی فارسی بوو کەئامانجی سرینەوەی شوناس و هۆوییەتی کوردی بوو. کۆمارێک کەلەدڵی کوردستان هەڵقوڵابوو و بەدەستی ڕۆلەکانی ئەو گەلەدامەزرابوو، نەک هەر خواست و ئیرادەی نەتەوەیی گەلی کوردی لەپشت بوو، بەڵکوو پێناسەی ڕاستەقینەی کوردی بوو لەهەمبەر داگیرکەری نیشتمانەکەی کەلەهەموو بارێکەوەلەگەڵ کورد جیاوازە.
لەیەک کەلام دا کۆماری کوردستان لەئاکار و کردەوەدا بەتەواوی دەولەتێکی سەربەخۆ و جیاواز بووەو بەهیچ جۆرێک دەستکردی ڕوسەکان نەبووەو تەنانەت وەکوو دەوڵەتێکی سەربەخۆ جۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و یەک لەوان یەکێتی سۆڤیەت دیاری کردووە. ناوەند یان پایەتەختی کۆمار مەهاباد بووە. بوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیر و کابینەی وەزیران و ئاڵای کوردستان، سوپای میللی کەلەهێزی پێشمەرگەپێکهاتبوو بەتەواوی لەلەشکری داگیرکەر و کوردکوژی پەهلەوی جیاواز بووە. بەفەرمی کردنی زمانی کوردی لەناوچەکانی ژێر دەستی کۆمار، خویندن و پەروەردەبەزمانی کوردی و دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان وچەندین گۆڤاری دیکه ودابینکردنی ئازادی سیاسی ومەدەنی، سەربەخۆبوون وجیاوازی ئەو کۆمارەلەدەولەتی ناوەندی که لەژێر دەسەڵاتیدیکتاتۆری پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی بووه بەتەواوی دەردەخا.
بەڵگەفەرمییەکانی کۆمار و ڕۆژنامەی کوردستان کەزمانحالی کۆماربووەسەربەخۆبوونی کۆمار بەتەواوی دەسەلمێنن و ئەوەش مەسەلەیەک بووەکەهیچکات بۆ ڕێژیمی پاشایەتی حەمەرەزاشا کەدەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بووە قابیلی قبوڵ نەبووە. کورد لەماوەی 11 مانگ دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا هەستی بەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی کردووەو ئازادی و سەربەستی لەسەر زێد ونیشتمانی خۆی لەنەبوونی دەسەڵاتی داگیرکەری تاران به گۆشت وخوێن بەتەواوی هەست پێکردووە وچێژی لێ وەرگرتووە. دامەزرانی کۆماری کوردستان هەروا بەهەڵکەوت وکوت وپڕ نەبووە، بەڵکوو بەرهەمی زولم و زۆری و بێ مافی کورد لەرۆژهەلاتی کوردستان و ئاکامی سیاسەتی تواندنەوەی کورد بەدەستی ڕەزاخان و کوڕەکەی بووەکەبەلاسایی کردنەوەلەئاتاتورک و هیتلێر دەیانویست بەقەولی خۆیان ئێران لەدەست قەوم وهۆز وعەشیرەتان ڕزگار بکەن و مۆدێرنیتەلەجێگای سووننەت و دواکەوتوویی دابمەزرێنن و دەوڵەت ـ نەتەوەدروست بکەن.
کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد چ وەک سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان وچ وەک سەرۆک کۆماری کۆماری کوردستان و سیاسەت و ڕوانگەوهەڵس وکەوتی بەنیسبەت خەڵک و مافەکانیان و وەفادار بوون بەو سوێندەی کەلەکاتی بوون بەسەرۆک کۆمار دا خواردی و بەتەنیا نەهێشتنەوەی گەلەکەی لەکاتی تەنگانەو هەرەس هێنانی کۆمار وخۆی بەقوربانی نەتەوەکەی کردن جێگای تێڕامان و لێ فێربوون و ڕێزگرتنە. بەباوەری من کەسایەتی پێشەوا قازی محمەمەد هاوتایەلەگەڵ چەندین کەسایەتی نێونەتەوەیی کەهەموو ژیان وکات وساتیان بۆ بەختەوەری و ڕزگاری نەتەوەبنەدەستەکەیان لەژێر زنجیری کۆیلەتی وبێ مافی تەرخان کردووەو لەئاکامی خەبات وخۆراگری بەردەوامیان ئازادی و سەربەرزییان بۆ نەتەوەکەیان و تاکەکانی کۆمەڵگاکەیان وەدەست هێناوەو تەنانەت لەپێناو ئەو ئامانجەبەرز و پیرۆزە ئینسانییەدا گیانیشیان بەخت کردووە.
جەنابی پێشەوا قازی محمەممەد هیچی له بەرێزان '' ماهاتما گاندی، یەکەم سەرۆکی هیندوستان دوای سەربەخۆیی لەبریتانیا و لە'' نێسلۆن ماندێلا'' یەکەم سەرۆک کۆماری ڕەش پێستی پێشووی ئافریقای باشور و له '' د. مارتین لوترکینگ جونیۆر'' ڕێبەری خەباتی مەدەنی ڕەشەکانی ئامریکا کەمتر نیه کەهەموویان کەسایەتێکی جیهانیان هەیەو وەکوو سەرمایەی مرۆڤایەتی چاویان لێ دەکرێ. ''گاندی'' بەتەحەممول کردنی دەیان سەختی، بەزیندان، بەسوکایەتی وتەحقیرکران و دوورخرانەوە کۆلی نەدا و لەبەرامبەر ئیستعماری بریتانیا کەهیندوستانی داگیر کردبوو ڕاوەستا و تاکوو وڵاتەکەی بەسەربەخۆیی نەگەیاند وازی لەخەبات و تێکۆشان نەهێنا.
''گاندی'' ژیانێکی سادەوساکاری هەبوو.چ ئەو کاتەی کەلەخەبات و تێکوشان دابوو و ڕێبەری جوڵانەوەی خەڵکی هیندوستانی لەدژی داگیرکەری بریتانی دەکرد وچ ئەو کاتەش کەبوو بەسەرۆکی هیندوستان لەدوای سەربەخۆیی. هیچکات بەدوای مالی دونیاوەنەبوو. پشتی لەخەلک نەکرد. خەلکی نەفرۆشت وخەلکی نەکرد بەقەڵغان و بەڵاگێرەوەی خۆی. هەموو کات لەگەڵ خەلک و لەپەنا خەلک بوو. جل وبەرگێکی سادەوساکاری لەبەردابوو.گۆچانێکبەدەست وبەجووتێک دەمپاییەوەبەبێ پارێزگار دەگەڕا. ئەو لەخەڵکی خۆی نەدەترسا وخۆی یەکێک لەوان دەزانی و بەباشی هەستی بەدەرد و ئازار وهەژاری خەڵکەکەی دەرکرد.
هەرچەند بەداخەوەلەکۆتاییەکانی تەمەنی دا بەدەستی کەسێکی مێشک بۆگەنیو تێرۆر کرا.
'' نێلسۆن ماندێلا '' کەسێک کەلەپێناو ئازادی ڕەش پێستەکانی ئافریقای باشور وبۆ کۆتایی هێنان بەسیاسەتی ئاپارتایدی ڕەگەزی و پێستی و زمانی و کۆمەڵاێەتی سپی پێستەکان 27 ساڵ لەتەمەنی خۆی لەزیندان دا گوزەراند وتەحقیر بوون و سووکایەتی و زیندان و ئەشکەنجەچۆکی پێ دانەدا و لەئاکام دا سەرکەوت. دوای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و لەپۆستی سەرۆک کۆماریش دا ئامادەنەبوو تۆڵەلەسپی پێستەکان بکاتەوەکە 27 ساڵ لەزیندان دا تەحقیریان کردبوو، مافەکانیان پێشێل کردبوو. تەنانەت لەزیندان بانی بەندەی خۆشی خۆش بوو. دوای 4 ساڵ سەرۆک کۆماری وازی لەپۆستەکەی هێنا و ڕێگەی دا کەکەسێکی دیکەجێگای بگرێتەوە. دوای کۆچکردنەکەشی هەر کەسایەتێکی کاریزماتیکی نێونەتەوەییەو هەموو کەس بەچاوی ڕێزەوەیادی دەکەنەوە.
'' د. مارتین لوترکینگ جونیۆر'' سەرۆکی ڕەش پێستی خەباتی مەدەنی ڕەش پێستەکانی ئامریکا لەدژی سیاسەتی ئاپارتایدی نژادی وهەڵاواردنی سپی پێستەکانی ئامریکا کەباوەری بەخەباتی مەدەنی بەدوور لەتوندوتیژی هەبوو.
ناوبراو لەپێناو دابینکردنی مافی یەکسان و دادپەروەرانەبۆ ڕەش پێستەکانی ئامریکا لەتەمەنی 39 ساڵی دا لە 1968 بەدەستی سپی پێستێکی نژادپەرەست تێرۆر کرا. لەئاکامی خەباتی د. لوترکینگ و دوای ئەویش ڕەشەکانی ئامریکا توانیان یاسا نائینسانیەکانی سپی پێستەکان بگۆڕن و مافەئینسانیەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن. هەڵبژاردنی '' باراک ئۆباما '' بەسەرۆک کۆماری ئامریکا وەکوو یەکەمین ڕەش پێست، یەکێک لەخەونەگەورەکانی د.مارتین لوترگینگی وەدی هێنا کەئارەزووی دەکرد ڕۆژێک لەو وڵاتەدا هەڵاواردنی نژادی و ڕەگەزی نەمێنێ و سپی و ڕەش هەموو وەکوو یەک بەماف وئەرکی بەرابەر و یەکسان هاووڵاتی ئامریکایی بن.
ئامانجی هەموو ئەو ڕێبەرانەخەبات لەدژی کویلایەتی،هەڵاواردنی زمانی، نژادی، پێستی،ڕەگەزی بووەو لەپێناو دروست کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک کەمافەکانی هەموو تاکەکان بەبێ جیاوازی زمانی و دینی و ڕەگەزی ونژادی تێدا دەستەبەر بکرێ وتەنانەت لەپیناو وەدیهاتین ئەو ئامانجەبەرزەئینسانیانەکەئامانجگەلی جیهانین سەریشیان داناوە.
پێشەوا قازیش وەکوو ئەو 3 ڕێبەرەی ئاماژەم پێ کردوون کەسایەتێکی کاریزمای هەیە. کەسێکی بەئەخلاق لەسیاسەت کردن دا. کەسێک کەلەکاتی تەنگانەدا خەڵکی نەکردەقەڵغانی خۆی و ڕای نەکرد. سەرۆک کۆمارێک کەبەدوای کۆ کردنەوەی مالی دونیاوەنەبووە. کەسێکی دز و گەندەڵ نەبووە. کەسێکی ڕاستگۆ و خاوەن کەسایەتێکی بەرز بووەوئامادەنەبووەلەدوای هەرەس هێنانی کۆماری کوردستان خەڵکەکەی خۆی بەتەنیا بێلێتەوەو وەکوو سەرانی حکومەتی ئازربایجان بۆ ئازربایجانی سۆڤییەت ڕابکا. ئەگەر ئیرادەی کردبا دەیتوانی خۆی و ژن ومندال و براو ئامۆزا و زۆر کەسی دیکەی نزیک لەخۆی لەسۆڤییەت یان لەئامریکا و بریتانیا داوای پەنابەری بکەن وبرۆن ئاوڕ لەدوایەشیان نەدەنەوه وگیانیان ڕزگار بکەن. پێشەوای مەزن سەربەرزانەپەتی سێدارەی هەڵبژارد، بەڵام ئامادەنەبوو لەهەمبەر داگیرکەر دا چۆک دابدا و بۆ گیانی بپارێتەوە.
ئەو مەرگی هەڵبژارد، بەڵام خەیانەتی لەنیشتمان ولەنەتەوەکەی نەکرد.
ئێستا دوای 70 ساڵ کەئاوڕ لەدواوەدەدینەوەو چاوێک بەئاکار و کردەوەکانی پێشەوا قازی دادەخشێنین، گەورەیی ئەو ڕێبەرەمەزنەزیاتر دەردەکەوێ. پێشەوا هەم ژیان وهەمیش شەهید بوونی پڕن لەدەسکەوتی بەنرخ بۆ کوردی بەگشتی وبۆ کوردی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی. ئەوەی که زۆر جێگایداخ وکەسەرە، ڕێبوارانی حیزبەکەی پێشەوا قازی مەحەممەد، واتەحیزبی دێموکراتی کوردستان نەیانتوانیوەوەسییەتی پێشەواکەیان لەگوێ بگرن و یەکگرتوو بن و حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهێز و یەکگرتوو ڕابگرن. کێشەی شەڕەکورسی هیندێک لەئەندامانی ڕێبەری لەهەردولایەنی دێـموکرات، حیزبەکەی پێشەوای تووشی لێکدابڕان کرد و ئەو حیزبەلەئاکامی دابەشبوونی دا یەکجار زۆر لاواز بووەو بەداخەوەئەو جێگەو پێگەو ڕێز وحورمەت و توانایەی نەماوەکەسالانی پێشوو هەیبوو. ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی داگیرکەر ڕۆژگارێکی تاڵ و ڕەش تێپەڕ دەکا وخەلک بەتەواوی ناهومێد وبێ هیوان. بێ هیوایی بەداهاتوو، بێ هیوایی بەحیزبەکانی ڕۆژهەڵات کەبەداخەوەنەیانتوانیەوەداخواز و ئاواتەکانیان وەدی بێن و لەجیاتی کۆدەنگی وتەبایی و یەکریزی دابڕدابڕ بوونەوهیچکامیان چارەی ئەوەی دیکەی ناوێ. داگیرکەریش ئەوەی حەزوئارەزوی لێ بێ جێ بەجێی دەکا.
خەلکیش لەو نێوەدا باجەکەی بەگیان وبەماڵ دەدا.
بۆ ئەوەی بەراستی دەرکەوێ که دێموکراتەکانرێبواری ڕێگای پێشەوای شەهیدن، دەبێ هەر دووک لا هەول بدەن چارەسەری کێشەکانیان بکەن و دەست لەدوژمنایەتی یەکتر هەڵگرن و لەشەڕەجنێوی نێو ڕاگەیاندن و فەیس بووک خۆ بپارێزن و بەدڵ و بەگیان و بەباوەر و متمانەبەیەکترکردن ئاشت ببنەوەوبەعەقلییەتی نوی و سەردەمیانەحیزبێکی نوێ و بەتوانا دروست بکەنەوه.
لەهەمان کاتدا بۆ ڕێزگرتن لەپێشەوای مەزن هەم وەکوو سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەمیش وەکوو یەکەم سەرۆک کۆماری شەهید، پێویستەهەم لەسالیادی لەدایک بوونی دا وهەمیش لەسالیادی لەسێدارەدرانی دا خەلاتێک بەناوی پێشەوا قازی دیاری بکەن کەبەسەر کەساییەتیەئەدەبی، هونەری، سیاسی، ڕۆژنامەوانی، ژینگەپارێزی،ژنان، لاوان وغەیرەدابەش بکرێ و بەو شێوەرێز لەپێشەوای شەهیدمان بگرن. ڕەنگ بێ ئەوەکەمترین خزمەت بێ کەبتوانن بەپێشەوای شەهیدمانی بکەن.