- مامۆستایانی ناڕازی شارۆچکەی کۆیە جارێکی دیکە گردبوونەوە و داوادەکەن، حکومەتی هەرێم بەخۆیدا بچێتەوە و باروگوزەرانی مامۆستایان باش بکات.
- وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بە بانکەکانی هەرێم ڕایگەیاند.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، میلیشا شەڕکەرەکان و هێزەکانی سەر بە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێم بە ئەنجامدانی "پێشێلکاری مەترسیدار" لە دژی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتباردەکات، لەنێوانیشیاندا تاوانی جەنگ بە ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بزرکردنی بەزۆر و لەسێدارەدانی هەزاران مەدەنی بەبێ دادگایی کردن کەلەناوچەکانی ژێر دەستی داعشەوە هەڵهاتوون.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش لەشەنگال هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو پاش یەک کاتژمێر شەڕ، بەزیانێکی زۆرەوە تێکشکێنران.
- بنکەی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی پێشێلکاریەکانی نۆ مانگی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیا ڕاپۆرتێکی ئامادە کردوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە نۆ مانگی ڕابردوودا لە باکوری کردستان 40 هەزار و 573 جار مافی مرۆڤی پێشێلکردوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...