بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاشکرایدەکات 97 پڕۆژەی ستراتیژی و سەرەکی لە بواری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون تاوەکو ئێستا تەواو نەکراون، حکومەتی هەرێمیش 200 ملیۆن دۆلاری شایستەی دارایی بەڵێندەرانی نەداوە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند 97 پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری ڕێگەوبان و نیشتەجێبوون تاوەکو ئێستا تەواونەکراون و حکومەتی هەرێمیش 200 ملیۆن دۆلار وەک شایستەی دارایی پارەی جوتیاران قەرزارە، بۆیە وزارەتی ئاوەدانکردنەوەش لە کۆی زیاتر 220 پڕۆژەی گرنگ و سەرەکی توانیوێتی تەنیا 56 پڕۆژە تەواوبکات.
بڕیکاری وەزیری ئاوادەنکردنەوە و نیشتەجێبوون، ئاماژە بەوەشدەکات بەهۆی نەبوونی بودجە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەواوی پلانەکانی حکومەت بۆ تەواوکردنی پڕۆژە جووتسایدەکان تەواو بکرێت.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سوودمەند نەبوون لەو قەرزە سیادییانەی بۆ دروستکردنی ڕێگاکان خەرجدەکرێن کە حکومەتی بەغدا وەریگرتووە.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، باس لەوەشدەکات هەوڵێک هەیە حکومەتی هەرێم بەشداریبکات لە کۆنفرانسێکی وڵاتانی بەخشێنەر کە بڕیارە لە کوێت ببەسترێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی بە هۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق وەڵامی نەداونەتەوە.
وتیشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە کە هەندێک بەڕێوەبەرایەتی بکرێن بە کۆمپانیای گشتی بۆ ئەوەی خۆیان بەڕێوەببەن و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.
06-08-2017