#بەرخ#ی بەرانە
ئيديۆمێکە لەواقيعدا بۆ ئه و بەرخە بەکاردەهێنرێت کە ئاژەڵدار درکی پێ دەکات بۆ بوون بە بەرانێکی ڕەسەن و پێويستە بەخێوی بکات تا ڕانەکەی بەرانێکی باشی هەبێت، بەڵام بۆ مرۆڤ کينايە و درکەيە بۆ کوڕێک بەکار دەهێنرێت کە لەمناڵيەوە خاسيەت و ئەدگاری پياوانە و مەردانەی تێدا دەرکەوێت دەوترۆێت بەراستی بەرخی بەرانە.[1]