لە زاری خۆیەوە؛
من ناوم شیاو نوری عەلییە، لە دایکبووی گوندی #حەفتەغار#م، سەر بە شارۆچکەی #داقوق#، سەر بە پارێزگا #کەرکووک#، هەرلە حەفتە غارلە بەشی عەرەبی، هەتا شەشی سەرەتایم خوێندوە و لەبەر هەژاری نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەم و ناچار بووم کرێکاری بکەم لە پێناو براو خوشکەکانم.
برازای هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆست#ا حوسێن عەلی#م، ئەو کاریگەری مەزنی لە سەر ڕەوتی هونەری من هەبوو، تەنانەت هەتا ئەم ساتەش کاریگەری گەورەی ئەو هونەرمەندە بەسەر ڕێڕەوی کاری هونەری گۆرانی وتنی منەوە هەیە.
من یەکەم دەرکەوتنم لە بەرنامەی #ئاوێنە# بوو، لە #کەناڵی کوردسات# ساڵی 2002، هەر بە گۆرانی مامم مامۆستا حسێن علی بەشدار بووم، بە گۆرانی حەیفە یارم منداڵە، هەر لەو پێشبڕکییەشدا توانیم پلەی دووەم بەدەست بهێنم لە سەر ئاستی کوردستان.
وەک کاری خۆم من لە ساڵی 2010،یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆم بەرهەم هێنا، کە لە شعر و ئاوازی خۆم بوو، بەناوی دێوانە، دواتر لە ساڵی 2013گۆرانیەکی ترم تۆمارکرد بە ناوی بۆچی واتکرد کە ئەم بەرهەمەش هەر لە ئاواز و وتتنی خۆم بوو، ئەمە بەدەر لەوەی هەر خۆم دەیان ئاواز و هۆنراوەم نوسیوە و دروستکردووە، کە هیوام وایە لە داهاتوودا، بە پێی ڕەخسانی دەرفەت و کات کاریان لەسەر بکەم.
من لە ساڵی 2008وە بۆیەکەمین جار کوردستانم بەجێهێشت، چوومە وڵاتی نەرویج، بۆ ماوەی 3 تا 4 سال لەوێ ژیام ودواتر لە ساڵی 2011گەڕامەوە کوردستان، چونکە لەوێ مافی نیشتەجێبوونم نەبوو، دواتر لە ساڵی 2013چومە وڵاتی تورکیا وهەتا کۆتایی ساڵی 2015 لەوێ مامەوە، پاشان گەڕامەوە ئەوروپا و ئێستا ماوەی 1ساڵ و 3مانگە لە وڵاتی فینلاندا، لە شاری هیلسنکی دەژیم.