محەمەد سالار (پاشا)
1. لەدایکبون
مستەفا محمد عبدالسلام لەسالی (1903) لەدایک بوە.
برایم ئەحمەد فتاح لەسالی (1914) لەدایک بوە.
2. شوێنی لەدایکبون
مەلا مستەفا لەگوندی بارزان لەدایک بوە.
برایم ئەحمەد لە سلێمانی لەدایک بوە.
3. خانەوادە
خانەوادەی مەلا مستەفا بنەمالەیەکی شۆرشگێر و بنەمالەیی و خاوەن ڕێبازی تایبەتی ئاینی بوون.
خانەوادەی برایم ئەحمەد خانەودایەکی ئاسایی بون.
4. کاریگەر
مەلا مستەفا کاریگەر بوە بەشێخ عەبدوسەلام و شێخ ئەحمەدی برای.
برایم ئەحمەد کاریگەر بوە بەرەمزی فەتاحی مامی.
5. شۆرش
مەلا مستەفا بەشداری هەردوو شۆرشی بارزانی یەکەم و دوەم و کۆمار و شۆرشی ئەیلولی کردوە.
برایم ئەحمەد بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردوە.
6. حیزب و ڕێکخراو
مەلا مستەفا بەشدار بوە لەلیژنەی ئازادی و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانە.
برایم ئەحمەد بەشدار و دامەزرێنەری دەیان ڕێکخراوی سیاسی و ڕۆشنگەری بوە جگە لەکۆمەلەی ژیانەوەی کورد و پارتی و کەنەکە.
7. قازی محەمەد
مەلا مستەفا لەسالی (1945) پەیوەندی کردوە بەقازی محەمەد.
برایم ئەحمەد لەسالی (1941) بوەتە نوێنەری کۆمەلەی ژیانەوەی کورد لەسلێمانی کەقازی محەمەد سەرکردە بوە تیایدا.
8. پارتی
مەلا مستەفا سالانی (1959 1975) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرێوە بردوە.
برایم ئەحمەد سالانی (1951 1958) پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرێوە بردوە.
9. ناوی پارتی
مەلا مستەفا ناوی پارتی نا (پارتی دیموکراتی کورد)
برایم ئەحمەد ناوی پارتی گۆری بۆ (پارتی دیموکراتی کوردستان).
10. ڕۆژنامەگەری
مەلا مستەفا هیچ کارێکی ڕۆژنامەگەری نەکردوە.
برایم ئەحمەد لەگۆڤاری گەلاوێژ و ڕۆژنامەی خەبات و ڕزگاری و دەیان ڕۆژنامە و گۆڤار و بلاوکرەوەی تر کاری ڕۆژنامەوانی کردوە.
11. نوسین
مەلا مستەفا هیچ نوسینێکی نەبوە.
برایم ئەحمەد جگە لەنوسینی ئەدەبی و ڕۆژنامەگەری لەنوسینی سیاسی پێشەنگ بوە لەوانە پەرتوکی (کورد و عەرەب) لەسالی (1937).
12. ئەدەب
مەلا مستەفا هیچ جۆرە نوسینێکی ئەدەبی نەبوە.
برایم ئەحمەد شاعیر بوە و چیرۆک و ڕۆمانیشی نوسیوە وەک کوێرەوەری و ژانی گەل.
13. شۆرشی ئەیلول
مەلا مستەفا کەسی یەکەمی خەبات و دەسکەوتی شۆرشی ئەیلول بوە.
برایم ئەحمەد لەسالانی (1961 1964) کاریگەری ئەرێنی هەبوە لەسەر شۆرش و لەسالانی (1965 1970) کاریگەری نێگەتیڤی هەبوە لەسەر شۆرش.
14. ڕۆل
مەلا مستەفا ڕۆلی سەربازی و قائیدی بینیوە لەناو پارتی.
برایم ئەحمەد ڕۆلی سیاسی بینیوە لەناو شۆرشی ئەیلول.
15. خوێندن
مەلا مستەفا هیچ بروانامەکی خوێندنی نەبوە.
برایم ئەحمەد بروانامەی بەکالریۆسی لەیاسا لەبەغدا هێناوە و کاری پارێزەرایەتی و لێکۆلەر و دادوەری کردوە.
16. زمان
مەلا مستەفا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی زانیوە و ئاشنایەتی لەگەل ڕوسی هەبوە.
برایم ئەحمەد زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی زانیوە.
17. تەمەن
مەلامستەفا (76) سال (1903 1979) ژیاوە.
برایم ئەحمەد (86) سال (1914 2000) ژیاوە.
18. دورخستنەوە
هەردوکیان لەسەر کاری کوردایەتی دورخرانەتەوە.
19. زیندان
مەلا مستەفا هەشت مانگ بوە لەگەڵ دایکی زیندانی کراوە.
برایم ئەحمەد زیندانی کراوە.
20. خێزانداری
مەلا مستەفا (3) جار ژیانی خێزانداری پێک هێناوە.
برایم ئەحمەد یەک جار ژیانی خێزانداری پێک هێناوە.