ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لێژنەی باڵای تایبەت بە کۆنتڕۆڵی ئەنفلەوەنزای کرد لە دیوانی وەزارەت. بۆ تاوتوێکردنی ئەو زانیاریانەی باس لە تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی ئەنفلەونزای پەڵەوەر دەکات لە چەند پارێزگایەکی ناوەڕاستی عێڕاق و کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی پێوویست لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە :_
1. کاراکردنەوەی لێژنەی باڵای کۆنتڕۆڵی ئەنفلوەنزا لەهەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی و ئەندامێتی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی تر.
2. پێکهێنانی ژووری کار لە پارێزگاکانی هەرێم بەسەرۆکایەتی بەڕێز پارێزگار و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندارەکانی تر لە ئاستی پارێزگا.
3. هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتەرنەری،بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کاری هاوبەش و گرتنەبەری ڕێوشوێنە ڤێتەرنەریە پێوویستەکان بۆ ڕێگری لە هاتن و بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لە پەلەوەر
4. بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پەتاگەری و دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە ڵە نەخۆشخانە و دەزگاتەندرووستیەکانی هەرێم
5. دابینکردنی دەرمان و پێوویستی خۆپارێزی کەسی و پێداویستیە تاقیگەیەکان بۆ دەستنیشانی نەخۆشیەکە.
6. دیاریکردن و ئامادەکردنی قاوشی جیاکردنەوەی نەخۆش لە یەکێک لە خۆشخانەکان لەهەر پارێزگایەک بۆ ئەو حاڵەتانەی گومانی نەخۆشیەکەیان لێدەکرێت.
7. بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان
ڕاگەیاندنی #وەزارەتی تەندروستی#
#28-01-2018#