بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای هەولێر پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنان و بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە، یەکێتی دووەمە و نەوەی نوێش سێیەمە.
لە پەرلەمانی عێراق 15 کورسی و کورسییەکی کۆتا بۆ مەسیحییەکان بۆ پارێزگای هەولێر دانراون، دەنگی سەرجەم لایەنەکانیش بەمشێوەیە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 282 هەزار و 298 دەنگ
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 69 هەزار و 561 دەنگ
- نەوەی نوێ: 67 هەزار و 240 دەنگ
- هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 47 هەزار و 66 دەنگ
- بزووتنەوەی گۆڕان: 38 هەزار و 18 دەنگ
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 34 هەزار و 822 دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 23 هەزار و 402 دەنگ
- بەرەی تورکمانی عێراق: 2 هەزار و 291 دەنگ
- یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی: 2 هەزار و 99 دەنگ
- سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: هەزار و 912 دەنگ
- هاوپەیمانێتی کلدان: هەزار و 488 دەنگ
- بزووتنەوەی بابلیۆن: هەزار و 473 دەنگ
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، سریانی، ئاشووری: هەزار و 142 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی نەسر: 812 دەنگ
- ئەبناء نەهرێن: 729 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی وەتەنییە: 597 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی ڕافیدەین: 463 دەنگ
- ڕەوتی نیشتمانیی عەشایەری عێراق: 455 دەنگ
- ڕەعد جەبار ساڵح، کاندیدی سەربەخۆ: 441 دەنگ
- حارس شنشل حارسی، کاندیدی سەربەخۆ: 408 دەنگ
- د. نەسرەت سابر خۆشناو، کاندیدی سەربەخۆ: 401 دەنگ
- نەوفل ئەلناشی، کاندیدی سەربەخۆ: 396 دەنگ
- د. فارس گۆرگیز عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ: 211 دەنگ
- لەمیاء شاوی هیلالی، کاندیدی سەربەخۆ: 188 دەنگ
- ڕەحیم لعێبی تامر، کاندیدی سەربەخۆ: 141 دەنگ
- بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان: 118 دەنگ
- د. سەلام نەعیم عەتییە ماهوود، کاندیدی سەربەخۆ: 83 دەنگ[1]
#14-05-2018#