لە #24-10-1924# لە بەدلیس لەدایبکووە، لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە ڕێکەوتی #30-06-2018# کۆچی دوایی کرد. دەرچوی زانکۆی ئەستەنبۆلە و لە تێزی دکتۆراکەیدا خوێندکاری ڕۆژهەڵاتناسی بەناوبانگ (Hellmut Ritter) بە ناونیشانی (سەرچاوەکانی بوخاری بۆ کۆکردنەوی حەدیث) بووە. لە ساڵی 1965 پلەی پڕۆفیسۆری وەرگرتووە لە زانکۆی فرانکفۆرت، ئیختساسی ئەو لە شارستانییەتی عەرەب -ئیسلام هەیە و پڕۆفیسۆری فەخرییە لە زانکۆی (t Johann Wolfgang Goethe University) لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە بەشی مێژووی زانستە سرووشتییەکان. داتر دەستیکردووە بەفێربوونی زمانە جیاوازە زیندوەکان و تەنانەت هەموو فۆکسی ژیانی خستە سەر مێژووی سەردەمی زێرینی ئیسلام. ناوبراو لە ساڵی 1982 دامەزرێنەری پەیمانگای زانستە عەرەبی -ئیسلامییەکان ە. هەروەها دامەزرێنەری دوو مۆزەخانە و وەقفێکی گەورەیە بەناوی زانست و تەکنەلۆژیا لە شارەکانی ئەستەنبۆل (تورکیا) وە فرانکفۆرت (ئەڵمانیا) کە هەر لە ساڵی 1983 ئەم مۆزەخانەی لە ئەڵمانیا کردووە و زیاتر لە 800دانە شوێنەوار و کەلەپووری ئیسلامی لە شارستانیەیتی ئیسلامیدا لە هەموو زانستە جۆربەجۆرەکانی (پزیشکی، کیمیا، فیزیا، ئەندازیار، زانستی سەربازی، کەشناسیی، مێژوو، جوگرافیا..هتد) تیدایە. هەروەها خاوەنی چەندین پەرتووکی بەناوبانگە، کە هەریەکەیەکان لە چەندین بەرگ پێکهاتووە، لەوانە (زانست و تەکنۆلۆژیا = پێنج بەرگە) ئەم پەرتووکە لەسەرەتادا بە زمانی ئەلماینا نووسراوە و تا ئێستا ئەوەی ئاگاداربین، وەرگێڕدراوە بۆ هەموو زمانەکانی؛ عەبەی، تورکی، ئینگلیزی، ئەر نەڤوت، ..هتد. هەروەها پەرتووکێکیتری بەناوی (Geschichte des Arabischen Schrifttums,) کە ئەویش بریتییە لە سێزدە بەرگ.[1]