هەپەگە دەستنیشانی کرد کە دو بەکرێگیراو(کۆنترا گەریلا) بە ناوەکانی ڕەمزی گولەر ومەحمود گولەر-یان بە سزای خۆیان گەیاندووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی گەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە لێلیکان وبەدلیس لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەو چالاکییانەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی سوپای تورکیای داگیرکەر نەزانراوە.
' لەلێلیکان وبەدلیس چالاکی'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریداهێزەکانمان لە ڕێکەوتی 6 تەمووز/15ی پووشپەردا لە گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
لە 6ی تەمووز/15ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر 12:00 هێزەکانمان لە دژی خاڵکیکی پشکنینی نێوان تەتوان و خیزانا-ی بەدلیس چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراووبریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قوورس ناوچەکەی کردە ئامانج.
' دوو کۆنترا گەریلا (بەکریگیراو) بە سزایی خۆیان گەییشتن'
لە ڕێکەوتی 4ی تەمووز/13ی پووشپەڕدا گەریلاکانمان دوو بەکرێگیراو بە ناوەکانی ڕەمزی گولەر و مەحموود گولەر یان بەسزای خۆیان گەیاند.
لە بەیاننانەکەی ئێمەدا لە 27ی تەشرینی یەکەم/6ی خەزەڵوەری2017 لە ناوچەی لێخەسور-ی لیجە-ی ئامەد لە نێوان هێزەکانی ئێمە وسوپای داگیرکەری تورکیا شەڕهاتە ئاراوە کە لەو شەڕەدا هەڤالێکی ئێمە بە ناوی فەرهاد کورتای(عەدنان ئوورا) دوای شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو. دوای لێکۆڵینەوەی وردی هەڤاڵان لە ناوچەکە دەرکەوت کە دوو بەکریگیراو بە ناوەکانی ڕەمزی گولەر و مەحموود گولەر لەسەر شوێنی مانەوەی گەریلاکان زانیارییان داوەتە سوپای تورکیا و ماوەی چەند ساڵێکی هاوکاری سوپای تورکیا دەکەن.
ئەو دووکەسە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران و دوای لێپرسینەوەی ورد هەدوو کەس دانیان بە تاوانەکەیان دانا و وتیان کە ئەوان هەموو زانیارییەکی وردیان لەسەرهێزەکانی گەریلا داوەتە سوپای تورکیا.
سوپای تورکیا سەرەڕای هەمو ئامێر و کەرەستەی پیشکەوتووی سەربازی لە ئاست هێزی گەریلادا تووشی شکەست هاتووە بە کەڵک وەرگرتن لەو مرۆڤانەی کە بەها ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگەیان پێشیل کردووە، لەسەر ناوی کۆنترا گەریلا وسیخور لەدژی تەڤگەری ئێمە بەکاریان دینێت.
هەپەگە داوای لە گەل کرد لەم قۆناغە هەستیارەدا دەبێت ئاگادار بن و فریوی پیلانی داگیرکەران نەخۆن. ئەو کەسانەی کە بە هەر شێوازێک هاوکاری سوپای تورکیا بکەن و زەرەر لە تەڤگەری ئێمە و گەریلا بکەن بە سەختترین شێواز سزا دەدرێن.[1]
#07-07-2018#