ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پارستنی گەل- #هەپەگە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سزادانی دو کۆنتراگەریلا 'دژە گەریلا'ی دیکەی ئاشکراکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: 4ی تەمموز دوو کۆنتراگەریلا بەناوەکانی ڕەمزی گولەر و مەحمود گولەر سزادران، ئەو دوو کۆنترا گەریلایە لە ڕۆژی 27ی ئۆکتۆبەری ساڵی پاردا لە لێخۆسۆری سەربە لیجەی #ئامەد# شوێنی گەریلاکانیان بۆ سوپای تورک ئاشکراکردبوو.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: پاشان شەڕێک لە نێوان گەریلاکان و سوپای تورکدا ڕوویدابوو، لەو شەڕەدا هەڤاڵ فەرهاد کورتای (عەدنان ئورال) شەهیدبووبوو، دواتر هەڤاڵانمان لێکۆڵینەوەیان کرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامە، کە ڕەمزی گولەر و مەحمود گولەر سیخوڕیی سوپای تورکیان کردووە و شوێنی گەریلاکانیان بۆ ئاشکراکردوون.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ئەو دوو کۆنتراگەریلایە پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا و دانیان بە تاوانەکانیاندا نا، لەلایەن گەریلاکانمانەوە سزادران.[1]
#17-10-2018#