ئاشی فرە خێو ئەوەندە دێنێ
کاکی ئاشەوان خۆی بیقرتێنێ
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، ئاشەوان: مەبەست لەو کەسەیە کە سەروکاری ئاش دەکات. فرە: زۆر، خێو: خاوەن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: ئاشەوانێک دانەوێڵەی خۆی بە ئاش بهاڕێت، بێگومان بەجوانی دەیهارێت، مەبەست لەوەیە پیشەوەرێک یان وەستایەک کار بۆ خۆی ئەنجام بدات، بێگومان بێ کەموکووڕیی دەبێت. [1]