دواڕۆژ، زریان محەمەد
خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی مریشک لە #سلێمانی# نیگەرانن لە بەردەوامی زەرەرمەندبونیان و داوا لەحکومەت دەکەن کە هاوکاریان بێت.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەئێستادا نرخی مریشک بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە ئەمەش زیانی زۆری بە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیاندووە کە لە ئێستادا هەر کیلۆیەک مریشک لەناو کێڵگە بە 1650 دینار دەفرۆشرێت کە هەر مریشکێک 2250 دینار لەسەر خاوەن کێڵگە دەکەوێت.
وتیشی: حکومەت پێویستە پلانی هەبێت بۆ دیاریکردنی نرخی مریشک کە ئەوەندە بەرزنەبێتەوە و دابەزێت کە بەهۆیەوە بەردەوام لە زیانداین، لەئێستاشدا مۆڵەتی کێڵگەی پەلەوەر هەر دەدرێت لەکاتێکدا وەزیری دارایی بڕیاریدابوو ڕایبگرێت، بەڵام پابەندنەبوو بە بڕیارەکەی خۆی.
ئاماژەی بەوەشدا: حکومەتی هەرێم هیچ هاوکاری ئێمە ناکات لەم وەرزی زستانەدا نە لە فرۆشتنی گاز نە کارەبا هاوکارمان نییە کە نرخەکەمان بۆ دابشکێنێت کە لەئێستادا بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لە هەموو هەرێمی کوردستاندا نزیکەی 55 بۆ 60 ملیار دۆلار پرۆژەی کێڵگەی پەلەوەری هەیە.
لەئێستادا کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی داوادەکەن کە حکومەتی هەرێم هاوکاری تەواویان بکات تابتوانن بەردەوامبن لە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.[1]
#17-12-2018#