نەجیب مەحفووز
وەرگێڕانی: #حەمە کەریم عارف#
نووسەری ئەم ڕۆمانە وەرگری خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئەدەب و تاکە نووسەری عەرەبە کە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە. هاوکات هەر بەهۆی ڕۆمانەکانییەوە ئەوکاتەی لە ژیاندا بوو چەند جارێک هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە و هەوڵی ئەوە دراوە تیرۆر بکرێت. ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە لە ڕۆمانەکانیدا ڕەخنەی کولتووری پاشکەوتووی عەرەب و خراپ بەکارهێنانی ئایین دەگرێت و لە هەموو ڕۆمانەکانیدا ئەمە بە شێوازی جیا جیا ڕەنگدانەوەی هەیە و لە کۆڵانی میدەقیشدا بەهەمان شێوە ڕەخنە لە کۆمەڵەی پاشکەوتووی عەرەب و تاکە پاشکەوتووەکانی دەگرێت و دەیانداتە بەر نەشتەری ڕەخنە. [1]