بەڕێوەبەری گشتی گومرگەکانی پارێزگای #سنە# ڕایدەگەیەنێت: هەناردەکردن لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکەوە لە 9 مانگی ڕابردوودا بەبەراورد هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بڕەوە بەرێژەی 115% زیادیکردوە و لە ڕووی کێشەوە 88% بەرزبووەتەوە.
بەختیار ڕەحمانی پوور، بەڕێوەبەری گشتی گومرگەکانی پارێزگای سنە بە ئاژانسی هەواڵی میهری ڕایگەیاند: لە 9 مانگی ڕابردوودا یەک ملیۆن و 437 هەزار و 539 تەن کاڵا بەبڕی یەک ملیار و 124 ملیۆن و 906 هەزار و 146 دۆلار لە دەروازە سنورییەکانی پارێزگاوە هەناردە کراوە، زۆرترین هەناردەی ئه و کاڵاو شمەکانە بۆ هەرێمی کوردستان بووە.
رونیشیکردووەتەوە: پێنج زۆرترین کاڵا لە هەناردەکراوەکان بریتین لە سەوزە بەبڕی 93 ملیۆن دۆلار، مادەی لاستیکی بە بڕی زیاتر لە 92 ملیۆن دۆلار، میوە بە بڕی 81 ملیۆن دۆلار، شتومەکی دروستکراو لە چودەن، ئاسن و پۆڵا بەبڕی زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار و بەرهەمی سیرامیک بە بڕی 26 ملیۆن دۆلار.
ڕەحمانی پوور دەشڵێت: لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 27 ملیۆن دۆلار لە ڕێگای دەروازەکانەوە هاتووەتە ناو ئێران کە لە ڕووی کێشەوە بەرێژەی 79% و لە ڕووی بڕەوە بەرێژەی 48% کەمیکردووە.
دەربارە هاتوچۆی گەشتیاران، ڕەحمانی پوو ڕاگەیاندوە: لەهەمان ماوەشدا زیاتر لە 535 هەزار و 873 گەشتیار لە سنووری پارێزگاکەوە هاتوچۆیان کردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو هاتنی گەشتیار بەرێژەی 40% و چوونەدەرەوەی گەشتیار 41% زیادیکردووە.[1]
#05-01-2019#