$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئیدارەی ئەماکنی شاری #کامیاران#، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو شارە، داوای لێکردوون کە کارتی هونەرمەندیی خۆیان بەو ناوەندە حکوومەتییە بدەن تاوەکو بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا نەکەن.[5]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەهناز هۆژەبر، خەڵکی گوندی جووجەهی، سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی #ورمێ#، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە گیانی لێ ئەستێندراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار لە #سلێمانی# دۆزرایەوە و 7 تاوانبار دەستگیرکران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/253359/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە و 7 تاوانبار دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە و 7 تاوانبار دەستگیرکران=KTML_ImageCaption_End=
- هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن بە هاوبەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی #شنگال# هەڵبدەنەوە و بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵبدرێتەوە.[1]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش هەردوو بارەگەی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (#ڕەژاک#)یان لە شاری سلێمانی داخست. بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دەرگەی هەردوو بارەگەکە کرانەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، دوو منداڵی دیکەی ئێزدیان لە باغۆز ڕزگار کرد، بەوەش تا ئێستا شەڕڤانان سەدان هاوڵاتی ئێزدیان لە دەستی #داعش# ڕزگارکردوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی پەرلەمانی ئەورووپا دەربارەی تورکیا، دانوستانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بۆ بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتییەکە، ڕاگیرا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات...