لە سویدیەوە: #حەکیم کاکەوەیس#
(کیمیاگەرەکە)پاوڵۆ کۆیلۆ
ڕۆمانی کیمیاگەر یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی سەردەم و ڕۆماننوسی بەناو بانگی بەڕازیلی پاولۆ کۆیلۆ، وە لەوانەشە شاکاری نووسەر بێت! ئەم ڕۆمانە لە ساڵی 1988 دا نووسراوە، تەقریبەن زمانی ئەم ڕۆمانە لەسەر شێوازی کلاسیکەو زمانێکی جوانە، وە سەردەمی ناو ڕۆمان زیاتر لە سەدەی 19زدە دەچێت، زمانەکەی سادەیە بەڵام لە سەر شێوازی نووسینی سیمبوول ە، واتە لەو جۆرانەیە کە ووشەو تێکستەکان بە ڕووتی مجرد مانا نادەن بە دەستەوە بەڵکو دەبێت خوێنەر لە ئەو ڕەمز و نیشانانە و دەقانە بگات کە نووسەر بە کاری هێناون، وە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆمانەکە پێویستە خوێنەر پێشینەی هەبێت، وە نەبێتیش ئەو پێشینەیەت تەنها لە کتێبەوە وەگیرکەوتبێت، بەڵکو ژیانی ئاسایی خۆت بەهێزترین یارمەتیدەرتە بۆ تێگەیشتن لێی....... ئەم ڕۆمانە چەندین ڕەهەندی جیاواز لە خۆ دەگرێت هەروەها مرۆڤ سەرەتادەبێت ئیرادەی هەبێت و بەردەوام بێت، پاشان لە قۆناغەکانی تردا پێویستە پارە و سامانت هەبێت بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی تری پێشکەوتوو لە ژیاندا، لە لەحزەیەکی تردا شوانەکە عەشقی هەیە کە بەردەوام وزەی دەداتێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی و دواجاتیش پێدەگات..........
ژیان سەرکەوتن و ژێرکەوتن و بەزینی تێدایە، پاوڵۆ دەڵێت زۆر جار لەخۆم دەپرسم: ئایا بەزین گرینگە؟ باشە خۆ گرنگ بێت یا، خۆ هەر ڕودەدات، کاتێک بۆ یەکەم جار دەست بە جەنگ دەکەین لە پێناو خەونەکانماندا، بێ ئەزمون نین و چەندین هەڵە دەکەین. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، نەهێنی ژیان ئەوەیە کە حەوت جار بکەویت و هەشت جاران هەستیتەوە!!!!!!!!!!!!؟؟؟
هەروەها پیرە پیاوەکە باسی گەورەترین درۆی جیهان بۆ کورەکە دەکات، کە سەری لێی سورمابوو، بۆیە پرسی گەورەتین درۆی جیهان چییە؟؟
-ئەوەیە کە لەساتێکی دیاریکراوی ژیانماندا، توانای ژیانمان لەدەست بدەین، ئیتر دوای ئەوە چارەنووس فەرمانرەوای ژیانمان بکات ئەمە مەزنرین درۆی جیهانە.
نووسەر لە ڕۆمانەکەدا قورسایی خامەکەی خستۆتە سەر خاڵێکی جەوهەری و لایەنەکانی تر بە دەوری ئەو چەقەدا دەخولێنەوە، ئەویش بریتییە لە (ئەزموون کردن لە ژیاندا)
نابێت ئەزموونی کەسانی تر بڕیار لەسەر ژیانکردنی تۆ بدەن!!!!
🔹کیمیاگەر باسی ژیانی لاوێکی شوان دەکات کە ناوی سانتیاگۆ یە ئەم لاوە حەزی لە گەشتکردنە لەبەر ئەوە بڕیار دەدات ببێت بە شوان هەرچەندە باوکی حەزی دەکرد ببێت بە پزیشک تا ببێتە مایەی شانازی خێزانەکەی هەر لە منداڵیەوە ئارەزوی شارەزای جیهانی لە هزری خۆیدا پەروەردە کردبوو،
ئەم لاوە چەندین شەو خەو دەبینێت کە هەمان خەونە دووبارە دەبێتەوە، دواتر ئەم خەونە بۆ جادووکەرێک دەگێڕێتەوە.....ئەم کوڕە پێی دەگوترێت کە گەوهەری ئەو لە میصرە و پێویستە بچێت بۆ ئەوێ بۆ دۆزینەوەی گەوهەرەکەی....ئەم شوانە لە ڕێگەی ئامانجەکەیدا گەلێک نشێوی و سەختی دەبینێت و چەندین جار دووچاری مایە پووچی دەبێتەوە لەوانە دزینی پارەکەی و کەوتنە داوی خۆشەیستی کیژۆڵەیەک و هەرەشەی کوشتن و ڕوبەروبونەوەی مەرگ، بەڵام ئەو بڕیاری دابوو خۆی ئامادەی هەموو ڕووداوێک بکات، کاتێ کوڕەکە بۆ دووەم جار پارەکەی لێ ئەدزرێ زۆر دڵ تەنگ ئەبێ بەڵام کیمیاگەرەکە پێی ئەڵێ دڵ خۆش بە چونکە سامان هەموو کات ژیانی مرۆڤ ڕزگار ناکا، دواجار کورەکە بەهۆی کیمیاگەرەوە دەتوانێ سامانێکی شاراوە و لە بن نەهاتوو بەدەست دێنێ، لەوپەڕی دڵخۆشی دایە و بیری دەچێتەوە لای فاتیمەی خۆشەویستی و ماچێکی لە دورە وڵاتەوە بەبادا بۆ دێت و ئەویش وەری دەگرێت بەس باسی ئەوە ناکا بۆیەک ئەبن یان نا، بۆیە بەهۆی ئیرادە و بەردەوامی و خۆشەویستی و ئامانجەوە گەیشتە خۆشبەختی و حەسانەوە................
پاولۆ لە کۆتایدا ئەوەمان پێ دەلێ
لە ڕێگا بەرەوە چارەنوس شەرت نیە لە کۆتاییەکی شتێکت دەستکەوی، بەڵکو ئەزمون و زانین گرینگترە هەروەها کاتێ شتێکت ئەوێ هەمو جیهان لە بەدەست هێنانیا یارمەتیت ئەیا.